کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان و دۆستە دێرینەکانی کودەتا بەسەر گۆرانخوازاندا دەکەن...!

Saturday, 06/10/2012, 12:00


گومان لەوەدایە نی یە کە بە هۆی دەسەلاتی سەرکوت ودژی ئازادی و گەندەلی و کۆنەپرستی پارتی و یەکیتی و دەستەوتاقمە هاوپەیمانەکانیان جەماوەری ستەمدیدەی کوردستان بە گشتی و نەوەی نویی بە تایبەتی دەستیان دایە نارەزایەتی لە دژی ئەو دەسەلاتەو خوازیاری ئالوگوری سیاسی و کۆمەلایەتی بوون تا ئەو رادەیە لە زۆریک لە نارەزایەتی یەکان خەلک خوازیاری کۆتایی هینان بە دەسەلاتی ئەم حزبانە بوون.بەلام لە لایەکی ترەوە بەهوی ناکۆکی و دژایەتی لەسەر بەشە داهاتو دەسکەوتو گەندەلی لەناو ریزەکانی ئەم حزبە دەسەلاتدارانەدا ،بە تایبەتی لەناو ریزەکانی یەکیتیدا ،توشی لیکترازان بوون و کۆمەلی لە سەرانییان لە یەکیتی جیابونەوە توانیان ئەو نارەزایەتی یە بەرهەقەی خەلک بە گشتی و نەوەی نوی بە تایبەتی کۆنترۆڵ بکەنو بیکەنە ژیر ئامانجو مەبەستە سیاسی یەکانی خۆیانەوە.دیارە لەم کارەیان دەیان دروشم و بەلینی بریقەدارو درۆیینەیان دەدا بە گوی خەلکداو خەلکیان پی خۆش خەیال دەکرد .
بەلام دوای هەمو هەولەکانیان کە نەیان توانی کەمترین خواستی خەلکی بەسەر دەسەلاتدا بسپینن و هاوکات بەهۆی روداو و ئالوگورە سیاسی یەکانی عیراق و ناوچەکەو جهان و جەمسەربەندی یە نوی یەکان ئەوە ماوەیەکە بە شیوەیەکی ئاشکرا کەوتونەتە دیدارو کۆبونەوە لەگەل سەرانی هەردو حزبی دەسەلاتدار تەنانەت بە پشگوی خستنی هاوپەیمانە ئیسلامی یەکانیشیان کە لەبەرەی ئۆپۆزیسیونەکەیاندا بوون .
بەڵام ئەوەی جیگەی سەرنجی هەر کەسیکەو جیگەی نارەزایەتی و بیزاری و بی ئومیدی زۆربەی گورانخوازانیشە، بە تایبەتی نەوەی نوی یان کە بە ئومیدی گورینی وەزعی سیاسی کوردستانەوە بون ، ئەو بەندو بەست و ریکەوتنانەیە کە سەرانی گۆران لە ریکخەری گشتی یانەوە تا دۆستە دیرینەکانی بەتاکرەوی و بە بی بەشداری تەنانەت ئاگاداری هەڵسوراوانیانشیان ئەنجامی دەدەن.
هەر بە پیی قسەکانی خودی سەرانی گۆران لەم چەند هەفتەیەدا نەوشیروان و دۆستە دیرینەکانی لەگەڵ سەرانی پارتی و یەکیتی کۆبونەتەوەو وەک خۆیان دەڵین لەسەر زۆر مەسەلە هاورا بوونەو بەرژەوەندی و بۆچونەکانیان زۆر لیک نزیک بوونە ئەمە بە پیی قسەکانی نەوشیروانو تاڵەبانی لە کۆبونەوەکەیان. هەڵبەت ئەمە لا کاتیکدایە وەک ووتمان کە هەڵسوراوو کەسە دیارەکانیان لەوانە ووتە بیژەکەیان ئاگایان لە هیج نی یە. جا ئیتر ئەمە جگە لە کودەتا کردن بەسەر گۆرانخوازانو لاسایی کردنەوەی تالەبانی و بارزانی زیاتر هیچی تر نی یە.تەنانەت کودەتاگەر تر لەوانیش چونکە هەر چۆن بیت ئەوان لە ریگای هەلبژاردن و دەنگ دان پییانەوە شەرعیەتیان بە دەسەلاتی تاکرەوانەی خۆیان داوە بەڵام ئەمانەی گوران جگە لە دەسەڵاتی رەهای نەوشیروان هیچ کەس سەلاحیەتی نی یە هیچ هەنگاویک بنیت.
هەڵبەت لە بەرامبەر ئەم کودەتایانەی نەوشیروان و دۆستە دیرینەکانی زۆربەی ئەندامان و لایەنگرانی گۆران ئەوانەی بە ئومیدی گورانکاری دوای گۆرانو نەوشیروان کەوتون توشی بیزاری و بی ئومیدی بونەو ئیستا بۆیان دەرکەوتوە کە هەر لەسەرەتاوە خۆش خەیال بون بەمانە. هاوکات هەندی لە هەلسوراوانیان و بەرپرسانیان لەوانە، ووتە بیژی گوران، بۆ سرینەوەی ئارەقی شەرمیان، ناچار بووە واز لە ووتە بیژی یەکەی بینی و بە ووتەی خۆی بەرپرسیاریتی کارتۆنی قەبوڵ نەکات.
بەلام دەبیت هەمویان ئەوە باش بزانن کە نەوشیروان و دۆستە دیرینەکانی دەیان جاری تر کودەتایان بەسەردا دەکەن، چونکە ئەمانە دەرچوی هەمان قوتابخانەی فکری و سیاسی و کەلتوری تالەبانی و بارزانین. وە ئەمە بەشیکە لە هەمو رەهەندە فکری و سیاسی و کەلتوری حزبو جولانەوەی ناسیونالیستی کورد. تەنانەت گۆرانخوازان ئەبیت چاوەروانی ئەوەش بن گەر مل بە سیاسەتەکانی نەوشیروان و دۆستە دیرینەکانی ئەوە رۆژیک لە رۆژان پاکتاوی جەستەیشیان دەکەن هەر بۆ ئەزمونو یادهینانەوە با سەرنجیکی نامەکانی مەرگ بدەن کە لە چەند مانگی رابردودا کە لە گۆڤاری لیڤیندا بلاو کرانەوە .
بۆیە ئیستا ئەوانەی کە خۆش خەیاڵ بونە بە گۆران و سەرانیان دەبیت باش بزانن ئەمە سەرەتای کارەکەیەو هەمو ئەو فشە فەشەی دەیان کرد لەبارەی بیروکراتیەتو دەسەلاتی رەهای سەرۆکی پارتی و یەکیتی وەک ئەحزابی تەقلیدی ،گۆران نایەوی بزوتنەوەیەکی وا بیت و دەیەوی لە بازنەی ئەوان دەرچی و ئەزمونیکی نوی و هاوچەرخانە پیادە بکات، ئیستا هەموی بەبادا رۆیشت.
پیم وایە هەر کەس گەر خۆش خەیال بوە بە گوران و بە ئومیدی گۆرانکاری دوای ئەم بزوتنەوە نارەسەنە کەوتوە کاتی ئەوە هاتوە لەو خۆش خەیالی یە خۆی رزگار کات و چارەنوسی سیاسی خۆی نەدا بەدەست ئەمانەوە.
دیارە خۆشخەیاڵی کەسیک لەویوە دەس پی دەکات کە پێی وابیت دەکرێ جولانەوەیەک،یان ریکخراویک ، نەک هەر شۆرشگیری کە بە دوای ئالوگوری ریشەیی یەوە بیت لە دەسەلاتی سیاسی موجود،تەنانەت ریفورمیکی جی خواستی خەلکیش بیت لەهەناوی ئەحزابی دەسەلاتداری وەک پارتی و یەکیتی یەوە بیت. بیگومانە ئەمە هەرگیز ممکین نییە.
بۆیە پیویستە گۆرانخوازی راستەقینە گەر تا ئیستاش لە ریزەکانی گۆرانەکەی نەوشیرواندا هەبیت ئەم کودەتایانە بە جدی وەرگریت و ریزەکانیان بەجی بێڵن.
٥-١--٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە