کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بونی ٩٢٥٠ کارگە لە کوردستان چیمان بۆ دەسەلمینێ؟؟!!

Tuesday, 01/01/2013, 12:00



باس کردنی بەردەوامو جەخت کردنەوە لە چینی کریکارو بزوتنەوەی کریکاری و رۆڵو دەخاڵەتی ئەم چینە لە پرۆسەی بەرهەم هینان و هەر ئاڵوگۆریکی کۆمەڵایەتی و سیاسی ریشەیی و هیزهاوسەنگیدا لە کوردستان لانی کەم لە بیست ساڵی رابردوا لە لایەن ئیمە، کۆمۆنسیتەکان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاریدا، وەک بەشی پیشرەوەی ئەم چینە سیاسەتیکی فەرمی و راست و واقعی ئیمە بووە. بەڵام زۆربەی جار ئیمە کە باسو بانگشەی بونی راستەقینەو رۆڵی ئەم چینەمان لە رابردو ئیستا و ئاییندەدا کردوە یەکسەر لە لایەن رەوتو تویژە رەنگاو رەنگەکانی بۆرژاوزی و وردە بۆرژوازی و حزب و ریکخراوەو دەستە تاقمە کانیانەوە ،تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان بە چەپو سۆسیالیستەوە هەڵواسیوە ،نکوڵی لەم چینەو بزوتنەوەو نارەزایەتی یەکانی دەکەن. وە پروپاگەندەی ئەوە لە دژی ئیمە دەکەن کە ئیمە بونی ئەم چینەمان گەورە کردۆتەوەو لە وەلامی ئیمەدا هەمیشە وتویانە کریکار کریکاری چیتانە و چینی کریکار کوا لە کوردستان هەیە تا ئیوە باس لە شۆرشی کریکاری و سوسیالیستی و بەدیلی سۆسیالیستی سۆسیالیزم بکەن. وە دەلین ئیوە واقع بین نین و خەیاڵی بیر دەکەنەوەو دەتانەوی کوردستان بکەنە ئەمریکاو ئەوروپا .وەک ئەوەی کۆمەڵگەی کوردستان سەرمایەداری نەبیت و سیستەمی شیوە بەرهەم هینانی سەرمایەداری باوو و چینی بۆرژوا دەسەڵاتدار نەبیت. وەک ئەوەی هیشتا کوردستان سیستەمو شیوە بەرهەم هینانی دەرەبەگایەتی هەبیت و دەسەڵاتدار بیت.بۆ پشت راستکردنەوەی ئەم قسانەشیان دەڵین ئەوە نی یە خەڵک چەند دوا کەوتوە،هیشتا دەرەبەگایەتی و جوتیار و لادی نشینی چەند زۆرە،هیشتا بیرو باوەری خیڵەکی و دەرەبەگایەتی و پاتریارکی و ئاینی چەندە زاڵە،هیشتا کارگەی گەورەی وەک ئۆتۆمبیلسازی و پاپورو فرۆکەو شەمەنەفەرو کارخانەی گەورەی چەکو فرۆکەو تەقەمەنی کۆمپیوتەرو چی و چیمان نی یەو دەیان هیشتای تریش وەک بەلگەی نکولی کردنی لە چینی کریکار دەهیننەوە.
دەیانەوی بەم پرسیارو تیبینی یانەیان نکولی لە بونی چینیکی گەورەی کۆمەڵایەتی بکەن کە کریکارە.
ئەوانە بە تەرح کردنی ئەم پرسیار و تیبینی یانە بەرامبەر قسەو سیاسەتی ئیمە پییان وایە بونی چینیکی کۆمەلایەتی تەنها بەندە بە لایەنی جەندیتی یەتی چۆنی یەتی یەوەو بونی ژمارەی جەند کارگەو پیشەسازی گەورەیە.
بەڵام گەر ئەمرۆ بەراوردیکی کوردستان و روسیای سەد ساڵ لەمەوبەر بکەین کە شۆرشی کریکاری و سۆسیالیستی تیا رویدا ئەوە بەراورد ناکریت لەوەی کە واقعەن کوردستانی ئەمرۆ کە نزیک بە پینج ملیون کەس تیا دەژی لە چاو روسیاسی ١٩١٧ کە زیاتر لە ٢٠٠ ملیون کەس تیادا دەژیا.
لە روسیای ساڵی ١٩١٧ دا لنین لە کتیبی گەشەی سەرمایەداری لە روسیا دەلیت روسیا هیشتا لە سەدا هەشتاو پینجی لە جوتیاران و وردە بۆرژوا پیک هاتوەو بەلام کەچی جەختی لە بونی چینی کریکارو رۆڵو دەخاڵەتی ئەو چینە دەکردەوە لە شۆرشی روسیا. هەر لەسەر بنەمای ئەو بوچونە سیاسی و فکری و کۆمەلایەتی یەش هەستان بە شۆرشی سۆسیالیستی کریکاری هەر لە دوای بەسەر کەوتن گەیاندنی شۆرشی بۆرژوازی شوباتی ١٩١٧ کە بە تەواوی چینی بۆرژوا بە دەسەلات گەیشت و دەسەلاتی ئیمپراتۆری و ئۆتۆکراتی تراز روخاو بۆژوازی دەسەلاتی دامەزراند بە سەرۆکایەتی کرینسکی و سەرجەم لیبرال و سۆسیال شۆرشگیرەکان و تەنانەت مەنشەفی یەکانیش کە پروپاگەندەی چەپی و کۆمۆنسیتی یان دەکرد.
هەڵبەت ئەوەی بوونی چینی کریکار دەسەلمینی نە چەندیتی و چونیتی یەکەیەتی بەڵکو ئەوەی بونی دەسەلمینی خودی بون و دەسەڵاتدار بونی شیوە بەرهەمهینان وسیستەمی سەرمایەداری و دەسەڵاتی دەوڵەتی بۆرژوایە.کەسیک ئەمرۆ نکولی لە چینی کریکار و رۆڵو دەخاڵەت و ئامانجو خواستە ئیستا و داهاتوەکانی بکات وەک ئەوە وایە نکولی لە بونی سیستەمی سەرمایەداری و چینی بۆرژوا بکات.
بەڵام ئەوە بێگومانە کە حزب و ریکخراوە بۆرژوازی یە جۆراوجۆرەکانو سیاسەتمەدارو بیرمەند و فەیلەسوفو رۆشنبیرەکانیان نە کۆمەڵگا چینایەتی دەبینن و نە برواشیان پی یەتی .لە لای ئەوان کۆمەڵگا لە نەتەوەو گەل پیک هاتوە کە لەسەر زەمینیکی دیاری کراو دەژی و هەمویان خاوەنی یەک زمان و یەک کەلتورو یەک شوناس و ئینتیمان و ئەمانەش دراوە ئەبەدی و ئەزلی و پیرۆزی یەکانیان و نابیت نکولیان لی بکریت و دەسکاری بکریت و دابەش بکریت و گەلو نەتەوەو نیشتیمان بکریت بە دوژمنی یەکتر .وە هەر لەم روانگانەشەوەیە کە زۆر دوژمنی کۆمۆنیزم و سوسیالیزم و مارکسیزم و وەک ئالای چینی کریکار و خودی مارکسن کەرابەری یەکەمی تیوری و فکری ئەم چینەو رەوتە کۆمۆنستی یە پیشرەوەکەی یەتی .
هەر وەک فریدرک ئنگلز لەسەر گۆرەکەی مارکس لە کاتی ناشتنیدا ووتی مارکس کۆمەڵگای جهانی کرد بە دووبەشەوەو لیکی کردن بە دوژمن کە بە لەناو چونی یەکیکیان ئەوی تریشیان لەناو دەچی، بەلام مارکس خۆی تا مرد یەک دوژمنی شەخسی نەبوو مارکس یەکەمین شتی ئەوەبو کە شۆرشگیر بو بۆیە ناوی لە سەدەکانیش تیپەر دەکات.
بەڵام هەر وەک بەڵگەیەکی دۆکیمەنتی و واقعی نویش لەبارەی ریژەی چینی کریکار لە کوردستان و بە پیی دوا ئاماری بەریوەبەرایەتی ئاماری سلیمانی کە لەم رۆژانە بلاو کراوەتەوە لە کوردستان تا ئیستا ٣٠٣ کارگەی گەورەو ستراتیژی و ٩ هەزار و دوسەد پەنجا کەرگەو کارخانەی بچوک هەیە.وە دەلیت تەنانەت شاری سلیمانی ئیستا لە شاریکی گەورەی ٥-٦ ملیونی وەک بەغداش زیاتر کارگەو کارخانەی تیایە.جا گەر سەرجەم ئەم کارگەو کارخانانە بە گەوروە بچوکەوە وا دابنین کە ٥٠ کریکاری تیا بیت ئەوە هەموی دەکاتە زیاتر لە نیو ملیون کریکاری پیشەسازی. دیارە ئەمە جگە لەو هەزاران و دەیان هەزار کریکاری دەیان و سەدان بواری خزمەت گوزاری وەک تەندروستی و پەروەردەو بارزکانی و گواستنەوە بە هەمو شیوازەکانی و بیناسازی و کشتوکالی و...هتد ئینجا وەرە بەراوردی ریژەی دانیشتوانی ئەمرۆی کورستان کە ئەوپەری ٥ ملیونە لەگەل روسیای سەد سال لەمەوبەری ٢٠٠ ملیون و ریژەی کریکاریان بکە ئەو کاتە هەقانیەتی ئەم چینە لە کوردستان و راستو دروستی لیکدانەوەو بۆچونی سیاسی و فکری ئیمە کۆمۆنسیتەکان دەردەکەوی.وە خودی بونی ئیمەش وەک کۆمۆنستەکان و حزبی کۆمۆنسیتی کریکاری هەقانیەتی بون و رۆڵی ئەم چینە دەسەلمینی هەم لە پرۆسەی بەرهەم هینان و هەم لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاڵوگۆرەکانەوە.بەڵام هەمو گریی کیشەکە لە لاوازی ریکخراوەیی حزبی - سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم چینەیە چ لە ئاستی کوردستان و چ لە ئاستی جهاندا .وەباڵا دەستی هەمە لایەنەی چینی بۆرژازی ،چ لە جۆرەها حزب و ریکخراوە دەوڵەتو، هەزارەها دامودەزگای مەدەنی و پیشەیی و چەکداری و هەزارەها دامەزراوەی فکری و تیوری و رۆشنبیریو ئەکادیمی و دەزگای فراگەیاندنی فریو کاری و درۆە دەلاسەو هەلخەلەتاندن و تەنانەت دینی و...هتد.ئەمانەش هەموی دەزگای سەرکوتگەری وتۆقاندن و خورافاندن و هەڵخەلەتاندن و خۆش خەیالکردنی زۆربەی مرۆڤە کریکارو کەم دەرامەدو ستەم دیدەکانن.
جا هەروەک ئاماژەمان پیدا ئەم ئامارە چیمان بۆ دەسەلمینی ؟بیگومان ئەوەمان بۆ دەسەلمینی گەر لە رووی چدنیتیو چۆنیتیشەوە هەقانیەتی بون و رۆلی ئەم چینە دەسەلمینی لە پرۆسەی بەرهەمینان و هەر ئالوگۆریکی سیاسی و کۆمەلایەتی .
بەلام لە راستیدا ئەو لاوازی یە وا دەکات لە نکولی کردنی بونی ئەم چینەو رۆلو دەخالەتی یەوە هەمو گریی کیشەکە لە لاوازی ریکخراوەیی سیاسی حزبی و کۆمەلایەتی چینی کریکاردایە. گەر ئەم لاوازی یە بە رادەی پیویستی هیز یەک لا ببیتەوە ئەوە تەنانەت کاری یەک لاکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسیش، هەروەک شۆرشی ئۆکتۆبەر بە رابەری لینین و حزبی بەلشەڤیک .کاری دە رۆژە کە جهانی گۆری.
بۆیە پیویستە کارو مەشغەلەی هەمە رۆژەی هەمو کۆمۆنسیتەکان و رابەرانی کریکاری و سۆسیالیستی خۆ ریکخستن و بەهیز کردنی حزبیەتی کۆمۆنیستی و کریکاری بیت ئەو کاتە هەقانیەتو واقع بونی چینی کریکاری دەچیتە دژی کریکارترین میشکەوە.
کۆتایی سالی ٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە