کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆکرانیا:خەڵک لە پێناوی چیدا قوربانی دەدەن...؟!

Monday, 03/03/2014, 12:00





ڕێکەوتی ٢٩ نوڤەمبەری ٢٠١٣ لە ئاکامی واژۆ نەکردنی رێکەوتنی ئابوری و بازرگانی لە نیوان ئۆکرانیاو ووڵاتانی یەکیتی ئەوروپادا لە لایەن ڤیکتۆریانۆکۆڤیچی سەرۆک کۆمارەوە قەیرانە سیاسیی یەکەی ئەو ووڵاتە تەقی یەوە . هەڵبەت ئەم قەیرانەی ئەمرۆ دریژکراوەو قوڵبونەوەی هەمان رەوەندی قەیرانی سیاسی و ئابوری بوو کە ریشەکەی دەگەریتەوە بۆ بەناو شۆرشی پرتەقاڵی ساڵی ٢٠٠٤.ئەو کات یولیا تیمۆشینکۆ لەگەڵ کۆمەڵێک لە رابەرانی نیو فاشی بە وێنەی ڕابەری ئوپۆزیسیونی نیولیبرالی ڕووبە بازاری ئازاد هەمو هەوڵەکانیان بە پاڵپشتی یەکیتی ئەوروپا و ئەمریکاو دەزگا ئابوری یە زەبەلاحەکانیان بۆ لکاندنی ئوکرانیا بە یەکیتی ئەوروپاوە خستەگەر تا لە خولکەی پەیوەندی یە سیاسی و ئابوری یەکانی روسیاو یەکیتی ووڵاتانی کۆمۆنویلسی روسیا بیهینەوە دەرەوە.بیگومان گەر بیوگرافی سیاسی هەمو ئەم رابەرە نیولیبرالانە سەرنج بدەین بۆمان دەردەکەویت کە هەمویان جگە لە مشتی لۆمپینی خاوەن کۆمپانیای وەک سەرۆک یانۆکۆڤیج زیاتر هیچی تر نین سەرانی ئەم دەسەلاتەی کوردستان چەند پەیوەستن بە بەرژەوەندی یەکانی کریکاران و زەحمەتکێشان ئەوانەی ئۆکرانیاش هەر ئەوەندە.هەمو هەوڵو کارو ستراتیژیان ئەوەیە هەرچی زیاتر سەرمایە کەڵەکە بکەن لە ریگای بە دەستهینانی زیاتری زیدەبایی لە هیزی کاری هەرزانی کریکاران و بیکاریو هەژار کردنی ملیونی خەڵک.
جا لە دژی ئەم مۆرنەکردنەی ریکەوتنە لە لایەن یانۆکۆڤیچی سەرۆکەوەو بە هاندانی ووڵاتانی یەکیتی ئەوروپاو بانگەوازی راستوخۆی ئەو پینج حزب و فراکسیونە راسترەوانە خەڵکی رژایە گۆرەپانی سەربەخۆیی کەییڤەوە. پاشان زۆربەی گۆرەپان و شەقامەکانی شارەکانی ترەوە، بە تایبەتی بەشە رۆژئاوای یە هاوسنورەکانی لەگەڵ ووڵاتانی یەکیتی ئەروپا.وەک بینیمان پەرە گرتنی خۆپیشاندانەکان تا رادەی دەستەو یەخەبون و شەرو کوشتار لە نیوان خۆپیشاندەران و هیزی چەکداری حکومەت و کوشتنی نزیک بە سەد کەس و بریندار کردنی سەدان و دەسگیرکردنی هەزاران کەسی تر ڕۆیشت .لە ئاکامدا سەرۆک ناچار بوو پاشەکەشە بکاتو مل بدات بە جیبەجی کردنی داخوازی یەکانی خۆپیشاندەران و بەرەی ئۆپۆزیسیون کە یەکەمین داخوازی یان ئازادی کردنی یولیا تیمۆشینکۆ بوو.شایانی ئاماژەدانە کە تیمۆشینکۆ دوای هەڵبژاردنی ٢٠١٠ سەرکەوتنی بەدەست هیناو بو بە سەرۆک وەزیران. بەڵام لە گرێبەستێکی بازرگانیدا بە دزی وگەندەڵی تیوە گلاو ئەمەش وای کرد بدریت بە دادگاو بریاری ٧ ساڵ زیندانی بۆ برایەوە.
ئەم هەنگاوەش بوە مایەی بەرزکردنەوەی ئاستی داخوازی یەکان خەڵکی خۆپیشاندەرو ئۆپۆزیسیون بۆ خواستی دەستلەکار کیشانەوەی سەرۆک خۆی .بەڵام سەرەرای گفتوگۆو دانوسان و دەخاڵەتی راستەوخۆی یەکیتی ئەوروپا لە مەراسمی ئازاد کردنی تیمۆشینکۆ، بە ئامادەبونی کاترین ئاشتونی نوێنەری یەکیتی ئەوروپا، خۆپیشاندەران نەک هەر گۆرەپانیان چوڵ نەکرد بەڵکو نارەزایەتی یەکانیان بردە قۆناغی هەڵمەت و هیرش بۆ سەر دەامودەزگا حکومەتی یەکان و پەرلەمان و بارەگای سەرۆکی ووڵات. هاوکات پەیتا پەیتاش سەرۆک تەنازولی دەکرد بۆ ئۆپۆزیسیون و خۆپیشاندەران و تەنانەت سەرۆک پلەی جیگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزارەتە سیادی یەکانی دایە سەرانی ئۆپۆزیسیون بەڵام ئامادەی وەرگرتنی ئەم پۆستانە نەبون تا پەرلەمان ناچار بوو دەنگ بدات بە بریاری لەسەر کار لابردنی سەرۆک و دەسگیر کردنی .هەڵبەت وەک هەندیک لە دەزگاکانی تری راگەیاندە جیهانی و ناوخۆیی یەکان پەخشیان دەکرد ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنانە زۆر بە دەگمەن شارەکانی هاوسنوری روسیای گرتەوە .نەک هەر نەیگرتەوە بەڵکو بە ئاشکرا زۆریان لە دژی ئەم خۆپیشاندانە بوون هەر بۆیە سەرۆک لە دوای هەڵاتنی یەوە تا ئیستاش لەو شارانە ماوەتەوەو رایگەیاندەوە کە مل کەچی ئەو بریارە نی یەو سەرۆکی شەرعیو هەڵبژیردراوی ووڵاتە.هاوکات زۆر جار لە تی ڤی و دەزگاکانی راگەیاندنەوە پەیام بڵاو دەکاتەوە بۆ لایەنگرانی و هانیان دەدا بۆ نارەزایەتی و بە دەستەوەنەدانی دامودەزگا دەوڵەتی و حکومی یەکان بە کودەتاگەرانەوە وەک سەرۆک و لایەنگرانی و سەرانی دەوڵەتی روسیاو هاوپەیمانەکانی ناویان لیناون.بیگومان ئەم ناکۆکی و ململانی یە وای کردوە قڵشتی نیوان رۆژهەڵاتو رۆژئاوا زیاد بیت و مەترسی لەتبونی ووڵات بۆ دوو بەشەوەی لێبکەوێتەوە.بەم شیوەیە دەبینین کە ئەم روداوە دراماتیکیانە لەم ٣ مانگەدا، بە پیی ئامانج ونەخشەو ستراتیژیکی سیاسی لە لایەن بەرەی موعارەزەی سەر بە یەکیتی ئەوروپاو ئەمریکاوە لە چوار چیوەی ململانێ سیاسی و ئابوری یەکانی نیوان هەردو بەرەی زلهیزی جیهان روویاندا نەک ئەوەی خەڵکی ستەمدیدەو ئازادیخواز بە سەربەخۆیی و خواستو دروشم و بەدیلی سیاسی و چینایەتی خۆیانەوە دەستیان دابیتە خۆپیشاندان و مانگرتن.
جا گەر لەم روانگەیەوەو لەسەر رۆشنایی خستنە رووی ئەم دیمەنە واقعیانەوە و لە گۆشە نیگای بەرژەوەندی یە سیاسی یە چینایەتی یەکانی کریکاران و خەڵکی بی بەشەوە بروانینە ئەم روداوانەی چەند مانگی رابردویی ئوکرانیا، تەنانەت زۆریک لە ووڵاتاکانی تری ژیر قەڵەمرەوی سیاسی روسیاو ئەوروپای رۆژهەڵات لە چەند ساڵی رابردوودا ،کە ناویان لینابو شۆرشە رەنگاورەنگەکان، جگە لە هەندان و خرۆشانی خەڵکی و رژاندنیان بۆ ناو شەقامو گۆرەپانەکانو قوربانی دانیان لە پیناوی ئامانجە سیاسی و ئابوری یەکانی باڵو رەوتە هەرە راسترەوە نیولیبرال و نیو فاشی یە ناوخۆیی یەکان کە هاوستراتیژی ئەمریکاو یەکیتی ئەوروپان زیاتر هیچی تر نی یە.راستە خەڵک نارازی یەو خۆپیشاندا دەکات و هەڵمەت دەبات و سەنگەر لیدەدات .وە تەنانەت چەک هەڵدەگریت و خوێن دەریژی و دەکوژریت و قوربانی دەدات و تەنانەت ئومیدیان بە گۆرانکاری و باش کردنی ژیانو گوزەرانیانە لە رووی مافە سیاسیو ئابوری و کۆمەڵایەتی یەکانیان . تەنانەت دژی دەسەڵاتی سەرکوتگەری یانۆکۆڤیچی سەربە روسیان بەڵام هەمو ئەمانە خود بە خود بە مانای بەخشینی مەدالیای ڕاپەرین و شۆرش نی یە بەم جوڵانەوەو رووداوانە لە کاتیکدا لە چوار چیوەی یەک ئاسۆو ئامانج و ستراتیژی سیاسی و ئابوری و ئەلتەرناتیڤی بۆرژوا ناسیونال فاشیدا بەریوە دەچیت.هینانە بەرچاوی یەک دیمەنی سەرنجراکیشی ئەو کەسانەی کە دەیان ویست پەیکەری لینین بروخێنن بەڵام لە لایەن کریکاران و کۆمۆنیستەکانو خەڵکیکی زۆری ئازادیخوازەوە چوار دەوری پەیکەرەکەیان گرتبوو و بەرگریان لێ دەکرد باشترین بەڵگەیە بۆ نیشان دانی کرۆکی ئەم شۆرشە پرتەقاڵی یە کە دەوڵەتە ئیمپریالی یەکان ستایشی دەکەن.لینین کە هیمای یەک رابەری جیهانی شۆرشی کریکاری سۆسیالیستی و شۆرشگیری ئینسانیە لە سەرەتای سەدەی بیستەوە تا ئەمرۆو تا چەوسانەوەی چینایەتی و هەر ستەمو چەوسانەوەیەکی تر مابیت لە سایەی سیستەمی سەرمایەداریدا ناکریت ئەم جۆرە روداوانە بە راپەرین و شۆرش ناوزەد بکریت کە رابەرەکانی دەیانەوی پەیکەری ئەم هیما شۆرشگیری یە بروخێنن. ٢٥ سال لەمەوبەر کاتی لە روداوەکانی ئەوروپای رۆژهەڵات و روسیا هەندی پەیکەری لینینیان روخاند دەولەتانی رۆژئاوا لەگەڵیا ووشەی شۆرشیان لە فەرهەنگی سیاسی خۆیان فرێداو وتیان سەردەمی شۆرش بەسەرچو. سەردەم سەردەمی پەرلەمان و دەستاودەستپیکردنی حکومەتە بە شیوازی ئاشتی و ئاسایش .بەڵام ئەمرۆ بە شیوازیکی ڕیاکارانە کەڵک لە دەستەواژەی شۆرش و ڕاپەرین وەردەگرن و ڕەنگرێژی دەکەن بۆ ئامانجەکانی خۆیان.
جا گەر لیرەدا بەراوردیک بکەین لە نیوان روداوەکانی ئەم ٣ مانگەی ئوکرانیا لەگەڵ ئەو ٣ ساڵەی شەرو کوشتار لە سوریا دەبین سەرەرای خاڵە جیاوازکان بەڵام لە یەک خاڵی گەوهەری گەورەدا هاوبەشن کە ئەویش بونی ئەم روداو و جوڵانەوانەیە لە ژیر ئاسۆ و ئامانجە سیاسی و ستراتیژەکانی زلهیزەکانی جیهان.یان دەکریت بڵێین گەر شێرەکەی دیمشقی روسیا بە چرنوک وددان بەرامبەر نەیارە رۆژئاوایی یەکان ماوەی ٣ ساڵە بەرگری لە مانەوەی خۆی دەکات لە شەرو کوشتار بەڵام ورچەکەی کەییڤی بەرگەی ٣ مانگ زۆرانبازی نەگرت و بەرەو ناوچە ساردەکانی سنوری روسیا هەڵات.یانی ئەمریکاو یەکیتی ئەوروپا لە ئۆکرانیا تۆڵەیان لە روسیاو هاوپەیمانەکانی لە دیمشق کردەوە.
ئاسانە ئەمرۆ ئەو ئامانجو ستراتیژی سیاسی یەی زلهیزە جیهانی یەکان کە لە پشتی ئەم روداوانەی وەک ئۆکرانیاو سوریاو عیراق ئیران و لوبنان و میسرو تونسو یەمەن و لیباو..هتد ببینریت.ئەمە ئاکامی جەمسەربەندی یە نوی یەکانی جیهانە.ئەمرۆ ساڵی ١٩٩١ نی یە کە دەستەی فەرمانرەوای ئەمریکا وەک تاک زلهیزی جیهان دەیانتوانی هانی یەڵتسن بدەن لولەی دەبابەکانیان ڕوو بکەنە کرمیلن و بە زەبری چەک بیکەنە سەرۆکی بی نەیاری روسیا چونکە سەربەخۆیان بوو.
کرۆکی پرسەکە بۆ ئیمە وەک کۆمۆنیستەکان و چینی کریکارو جەماوەری ئازادیخوازو یەکسانیخواز ئەوەیە کە نابیت ببینە قوربانی کیشەو ململانیکانی نیوان بالەکان و بەرەکانی بۆرژوازی ناوخۆیی و جیهانی بەناوی شۆرشە رەنگاورەنگەکانیانەوە.
بۆیە ئەوەی ئەمرۆ لە ئۆکرانیاو سوریاو زۆر شوینی تری جیهان روو دەدەن ئەوەیە کە خەڵک نەبونەتە قوربانی ئامانجو ئەلتەرناتیڤی سیاسی خۆیان لە پیناوی بەدی هینانی ژیانیکی باشتردا.بەڵکو بونەتە قوربانی لە پیناوی ئامانجە سیاسی و ئابوری یەکانی باڵیکی تری بۆرژوازی.
بەڵام گەر ئەم روداوانە کەڵکو سودو ئەزمونیکی هەبیت بۆ جەماوەری کریکارو خەڵکی ئازادیخواز ئەوەیە کە هیچ دەسەڵاتیک ناتوانیت خۆی راگریت لەبەر ئیرادەو هەڵمەتی یەکگرتوانەو رێکخراوی جەماوەر.
کۆتایی شوباتی ٢٠١٤


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە