شەشی کانون، ڕۆژە سەرەتاییەکانی سەدەیەکی خوێناوی لەعێراقدا...!
Tuesday, 15/01/2013, 12:00
لەئاکامی زنجیرە ناڕەزایەتی یەکان وڕاپەڕینەکانی خەڵکی عێراق لە دژی داگیرکاری بەریتانیا و دەسەڵاتی ئینتیدابی بەسەر عێراقەوە، بەتایبەتی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٢٠ کەبووە هۆی کۆتایی هاتنی ئینتیدابی بەریتانی ودامەزراندنی یەکەمین حکومەتی عێراق لەکۆتاییەکانی هەمان ساڵدا، حکومەتی تازە دامەزراوی عێراق یەکەمین یەکەی سەربازی سوپای عێراقی لە٦/ ١ /١٩٢١ پێکهێنا لەبەغداو لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ ئەم ڕۆژە کراوە بەڕۆژی دامەزراندنی ئەم سوپایەو دوای ٩٢ ساڵ سەرجەم لایهنهناسیونالیتهکان بهکوردو عهرهبهوهبەشانازیەوە یادی دەکەنەوەو ڕێزی لێدەگرن وکردویانە بەپشوی فەرمی. هاوکات ئەم سوپایە بەناهەق وەک پارێزەری جەماوەری ئازادیخواز چ لهعێراق وچ لهکوردستان دەناسێنن.
هەڵبەت ئەمساڵ لەکوردستان لەلایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانەوە لە سایەی دەسەڵاتی پارتی ویەکیتیدا شەرمنۆکانە ئەم پشوەیان ڕەت کردەوەو بەتەنها ئەم وەزارەتە دەوامی خۆیان کرد وەک نارەزای یەک لەدژی ئەم سوپایە. لەهەمان کاتدا کۆمەڵهخەڵکێک ناڕەزایەتیان بەشێوەی جۆراوجۆر دەربڕی ونوسەرو ڕۆشنبیرەکانی بازنەی ناسیونالیزمی کوردیش لەڕوانگەی بەرتەسکی خۆیانەوە کەوتنە ڕەخنە گرتنی ڕواڵەتی لەم سوپایە. ئەم کارەی ئەم وەزارەتەو ئەم جۆرە نوسەرو ڕۆشنبیرانە لەکاتێکدایە کەهەمویان بەشێکن لەدەسەڵاتێک کەلەسەر هەمان سیستەمی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی سوپای سەرکوتگەری عێراق دڕوات بەڕێوەو هەمان ناوەڕۆکی چینایەتی هەیە.
من لێرەدا بەرلەوەی کارنامەو مێژوی ڕەشی ئەم سوپا چنگ خوێناوییە باس بکهم، بهپێویستی دهزانم ئاماژە بهو خاڵهبکهم کەهەر وەک چۆن دەوڵەت ئامڕازێکی سەرکوتگەری چینایەتیە لەدژی چینێکی تر و بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی چینی سەرجەم بۆرژازی لهکاردایه، ئاواش سوپا بەیەکێک لەگەورەترین وکاراترین و سەرکوت گەرترین پایەی ئەو دەوڵەتە چینایەتیهیە کهبۆ پاراستن لهدهسهلاتو بهرژهوهندیهکانی چینی بۆرژوازی پێکدههێنرێت وپیرۆزدهکرێت. دیارە دەوڵەتی بۆرژوا سەرمایەداری بەڕێگای جۆراوجۆر دەیەوێ وا نیشان بدات کەسوپا، سوپای هەمو خەڵکەو بۆ پاراستنی ئەمن وئاسایش و بەرژەوەندیە گشتییەکانی سەرجەم خەڵک دامهزراوه. وهڕۆژانهش بەهەزار ویهک شێوە ئەم بۆچونە سیاسیە ڕادەگەیەنن ومێشکی خهڵکی پێلهقاو دهدن، گوایهسوپا بۆ سەرکوتی جەماوەر نییەو بۆ پاراستن وبەرگری کردنی نیشتیمان ونەتەوەکەیانە!. بەڵام گەر بهچاوێکی کراوهوهسهیری کارنامهی دهوڵهتو سوپاکهی لهدونیای ئهمڕۆدا بکهین، ئهوا دهبینین کهدەوڵەت وسەرجەم دامودەزگاکانی لەوانەش، سوپا تا دەگاتە خودی دەستەواژەی نەتەوەو گەلو نیشتیمان و تەنانەت ئاینیش، هەمویان ئامڕازی پاراستنی چینی دەسەڵاتدارو سەرمایەداری ئەمرۆیە. هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە هەم دەوڵەتی عێراق لەسەرەتای دامەزراندیەوەو هەم سوپاکەی وسەرجەم دامودەزگانی ئامڕازێک بون بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی سەرمایەداری و چینی بۆرژوازی عێراق، کهئێستا ناسیونالیستهکوردهکانی لای خۆمانی کردۆتهشهریهکهبهش. تهنانهت ئەم سوپایە لەماوەی ٩٢ ساڵی تهمهنیدا، تائەمڕۆ پارێزەری دابەشکاری چینایەتی وقەومی و دینی و تایەفی ..هتد بوە.
خۆ ئەگەر سەرنجێکی خێراش لە کارنامەی ئەم سوپایە بدەین وەک هەمو سوپاکانی تری جیهان، ئهوا دڕەندانەترین نمونهدەبینین کهچنگی سور بوە بەخوێنی دەیان ملیون ئینسان لەعێراق وکوردستاندا.
تا ئەو جێگەیەی بهکوردستان دەگەڕێتەوە، بهحوکمی پێکهاتنی دەوڵەتی عێراق لەساڵی ١٩٢١ وەک پێویستیەکی مانەوەی دەسەڵاتی بۆرژوا ناسیونال فاشی عەرەبی ولکانی ناسنامەی قەومی و ئیسلامی بەعێراقەوەو بەپێی بەرژەوەندیەکانی ئەوکاتی بۆرژوا ئیمپریالیستی بەریتانی داگیرکەر، ئیتر ئەم سوپایە وهک ئامرازێکی سەرکوت وتۆقاندن وکوشتارو جینۆسایدی بەکۆمەلی خەڵکی کوردستان، تاکاوڵکاری، ئهنفال و سهرهنجام وهک مهکینهی بهرههمهێنهری جهنگو کوشتاری بهردهوام لهدژی خهڵکی کوردستان لهکاردابووه.
ئەم سوپایە لەماوەی ئەم ٩٢ ساڵەدا جگە لە ٣-٤ کودەتای سەربازی بەپێی بەرژەوەندی باڵە جۆراوجۆرەکانی ناسیونال شۆڤینی عەرەبی، بەوەی هەر کات سەرۆکی سوپا وگەورە ئەفسەرەکانی گەرەکی بوبێت ولایەنگری لە لایەنکی سیاسی کردبێت، ئەوا کودەتایەکی بەڕێخستوەو سەدان و هەزاران کەسیان کوشتوەو زیندانەکانیان پڕ کردوە لەزیندانی سیاسی وبەکۆمەڵ وپەتی سێدارەیان بۆ داناون. بەم شێوەیە ئەم سوپایە یەکەمین کودەتای لە ساڵی ١٩٣٦ وە دەست پێکرد تا چوارەم کودەتا لەساڵی ١٩٦٨ کە ئاخرەکەی بەکرو سەدام حوسین و حزبی بەعسی بەتەواوی لە دەسەڵاتدا جێگیر کرد. ئیتر لەو ساتەوە، یانی لە ١٧-٧-١٩٦٨ کە بەعس بەشۆڕش لەقەلەمی دەدا، توانیان بەپێی بارودۆخی ئەو سەردەمەو دەورانی هاتنە سەر دەسەڵاتو جێگیر بونی ئەو جۆرە حزبە قەومیانە توانیان تەواو کۆنترۆڵی سوپا بکەن وڕیزەکانیان جگەلە حزبی بەعس لەهەمو بیرو باوەڕو لایەنێکی سیاسی تر پاک بکەنەوەو بەناوی سوپای نەک هەر سەرجەم عێراقەوە، بەڵکو بەناوی سوپای مەزنی نەتەوەی عەرەبەوە بەبیروباوەڕو ئایدۆلۆژیایەکی قەومی فاشیەوە، وەک هیتلەرو مۆسۆلینی، گۆشیان بکەن و بتوانن زیاتر لە٣ دەیە دەسەڵاتی خۆیانی پێبپارێزن. وە ئەم سوپایە بکەنە یەکەم سوپا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وچوارەم سوپای جیهان لەهەمو ڕویەکی چەندایەتی وچونایەتی و لەڕووی تەکنەلۆژیای سەربازیەوەو خاوەنی یەک ملیۆن کەس بێت. هاوکات ئەم سوپایە بەپێی بەرژەوەندیە کانی حزبی بەعس چەند شەڕی ئەنجام داوە لەوانە هەشت ساڵ شەڕ لەگەڵ ئێران و کوشتنی زیاتر لەیەک ملیۆن سەربازو خەڵکی مەدەنی عێراق. داگیر کردنی کوەیت وشەڕی عیراق وئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و کوشتنی سەدان هەزار کەس لەسەربازو خەلکی مەدەنی. پاشان شەڕی ئەمریکاو عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ کە ئاکامەکەی داگیرکردنی عیراق و سەرەنجام هەڵوەشانەوەی ئەم سوپایە بوو بەپێی پلانێکی سیاسی ئەمریکاو بەبڕیارو ئیمزای پۆل بریمەر حاکمی مەدەنی ئەمریکا لەعیراقدا، لەهەمان ساڵدا. پاشان دوبارە ئهم سوپایه لەسەر هەمان ناوەڕۆکی چینایەتی وبە پێی بەرژەوەندی باڵە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوا ناسیونال قەومی و ئیسلامی عەرەب و کورد و بەدەسپێشکەری هەردو حزبی دەسەڵاتداری پارتی ویەکیتی پێکهێنرایهوه. ئەمە جگەلەوەی وەک ئاماژەیەکی کورتمان پێدا لە سەرەتاوە ئەم سوپایە لەساڵی ١٩٢١ بەهەمو شیوەیەکی دڕندانەو بەهەمو چەکێک سەرکوتی خەڵکی کوردستانی کردوە تا کارهساتی کیمیا باران وئەنفال ودەیان تاوانی تر.
ئیتر بۆ دەبێت ئەم مێژووە ڕەش وپڕ تاوان و جینوسایدە کەئەم سوپایە دەرهەق بە خەڵکی عێراق بەگشتی وکوردستان بەتایبەتی کردویهتی وسەدەیەکی پر خوێنی تۆمارکردوە، تائێستاش دەبێت ڕۆژی دامەزراندنەکەی پشوی فەرمی بێت و بیکەنە جێگەی شکۆمەندی خهڵک لهعیراق وکوردستان!!. بۆ دەبێت سوپایەک تەنها لە ٢-٣ مانگی بەهاری ١٩٨٨ لە پرۆسەی ئەنفال وکیمیاباراندا سەدان هەزار خەڵکی کوشتو جینۆساید کرد ئیستا هەر ئەم خەڵکە قوربانی کراوە بەناوی سوپای گەلو نیشتیمانەوە یادی سالانەی ئەم سوپا خوێناویە بکەنەوە!!
بەڵام دیارە وەڵامی ئەم پرسیارە لەوەدایە کەئەوە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان نییە یادی ئەم سوپایە دەکەنەوە، بەڵکو ئەوە هەردو حزبی دەسەڵاتدار و هاوپەیمانەکانیانە ڕێز لەم سوپایە دەگرن. چونکە ئەمانە لەهەمو ڕویەکی سیاسی و فکری وکۆمەلایەتیەوە بڕوایان بەبونی سوپایەکی لهم جۆرهبۆخۆشیان هەیە، هەر بۆیە گەر بەواقعی لەناوەڕۆکی چینایەتی دەسەڵاتی ئەم دوو حزبەش بڕوانین ئەوە بەکەمێک جیاوازی ڕواڵەتیەوە هەمان بزوتنەوەو ئەحزاب و دەسەڵاتانە دەبینین کەڕابەری سیاسی سوپای عێراق بون بەدرێژایی مێژوو. هەر بۆیە بەفەرمیش هەمو هێزی پێشمەرگەی پارتی ویەکیتی بە بەشێک لەسوپای عێراق هەژمار کراوە. ئەمە جگەلەوەی هەمو هێزی چەکداری ئەم حزبە قەومی عەشیرەتیانە لەپیشمەرگەو زێرەڤانیەوە، بگرە تا پۆلیس وئاسایش وزانیاری وپاراستن ئامڕازی دەستی سەرکوتی ئەو دوو حزبەن. وە هەر لەم دوو دەیەدا، دەتوانین ئاماژە بەدەیان نمونەو تاوانکاری بدەین کەئەم دوو حزبە لهڕێگای ئەم هێزە چەکداریانەوە دەرهەق بەخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و بەرامبەر بهیەکتر کردویانە. هەرهبەرچاوترین نمونەیان سەرکوت کردنی ناڕەزایەتیە گشتییەکانی خەڵک بوو لە شوباتی ساڵی ٢٠١١ دا کەلە لایەن هێزی پیشمەرگەو ئاسایش و پاراستن و زانیاری ئەو دوو حزبەوە دهستی بۆبرا.
جا بەلای ئێمە کۆمۆنسیتەکان و کریکاران و جەماوەری بێبەش و ستەمدیدەوە، سوپا وهەمو هێزیکی چەکدار ئامڕازێکی سەرکوتگەرن بۆ پاراستنی دەسەڵاتی سیاسی بۆرژوازی وسیستەمە سەرمایەداریەکەیان دامەزراون. بۆیە لێرەدا خوازیازی نەک هەر بەفەرمی نەناسنی ڕۆژی ڕەشی سوپای عێراقین بەڵکو خوازیاری هەڵوەشانەوەی سەرجەم ئەم هیزە چەکدارانەین وکارو خەبات دەکەین بۆ بەدی هینانی ئەم خواستە. بێگومان ههڵوهشانهوهی سوپا وهێز چەکدار ومیلیشایی حزبی ودامودهزگای موخابهراتی وئهمنی ئاشکراو نههێنی، ههنگاوێکه لهڕاستای خهبات بۆ دامهزراندنی کۆمهڵگایهکی ئازادو یەکسان وکۆتایی هێنان بهسهرکوتو کوشتاری ئینسانهکان.
١٠-١-٢٠١٣
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست