کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عودەیەکانی ئەمرۆی کوردستان...!

Monday, 20/01/2014, 12:00





ماوە ماوە لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە هەوالی سەرپیچی و شەقاوەیی و عەنتەریاتی هەندیک لە کوری بەرپرسە بالاو تەنانەت ناوەندی یەکانی هەردوو حزبی دەسەلاتدار، و بگرە نەیارە موعارەزەکانیشیانەوە، بلاو دەبیتەوە و دەبیستین .هەر لە سەرپیچی و پیشیلکردنی یاساکانی هاتوچۆ تا دەگات لیدانی پۆلیس و پاسەوان و یاخود لیدانی مامۆستاو کارمەندی بوارەکانی ترو تەنانەت بریندارکردن و کوشتنی خەلکی بیتاوان و دەیان جۆر سەرپیچی و تاوانی تر.
کەم هەفتە و مانگ هەیە ئەم هەوالانە لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان نەبیستریت . جا زۆر جار کوری ئەو بەرپرسانە کە پۆلیس و ئاساییش کە هەر سەربەخۆیانن ناتوانن دەسگیریان بکەن و لیکولینەوەیان لەگەلدا بکەن هەر لەو شوینانەی کە ئەو سەرپیچی و تاوانانە دەکەن بە ناچاری پۆلیس و ئاساییش و کەسانی ستەملیکراو و قوربانیانی دەستی کوری ئەو بەرپرسانە پەنا دەبەنە بەر دادگا.دادگاو دادوەرانیش کە کەمیان هەیە سەربەخۆ بن ئەوە بە دلەرواکی و ترسەوە گەر فەرمانی دەسگیرکردنیان بۆ دەرکەن و پۆلس و ئاساییشیان بۆ بنیرنە سەرمالەکانیان بەلام تا ئیستا نەمان بیست هیچ یەکیک لەو کورە سەرپیچیکاری و تاوانبارانە دەسگیر بکرین و بدرینە دادگاو سزا بدرین . بەلکو لە باشترن باردا خاوەن ماف و ستەملیکراو لە ژیر فشارو هەرەشەدا ناچار دەکرین لە تاوانباران خۆش بن و ئەوپەرەکەی بریک پارەیان پی بدەن و پاشانیش بەرپرسەکان دەلین کیشەکە بە سولحی عەشایەری چارەسەر کراوەو ئەو کەسانە داوای پارەیان کردوەو وازیان لە کئشەکەیان هیناوەو کۆتایی بە کیشەکە هاتوە.
هەلبەت ئەوەی وا دەکات کە کوری ئەو بەرپرسانە لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەم سەرپچی و تاوانانە بکەن ئەوە بەر لەوەی خەتاکە لە کورەکانەوە بیت خەتاکە لە باوکیانەوەیە، وەک دەڵین گەورە ئاوەرژینێ بچوک پیی تیدەخشینێ. کورە مەسئولەکانیش کاتی دەبینن باوکیان دەیان سەرپچی و دزی و گەندەڵی هەرەشە و بگرە تاوان دەکات ئیتر وەک بکوژەکانی سۆران و سەردەشت و کاوەو ..،هتد بیگومان کورەکەشی لاسایی باوکی دەکاتەوە. کاتی سەرانی هەردو حزب رۆژنامەنوسان و رۆشنبیران و هەلسوراوانی سیاسی زمانیان دەربرن و تیرۆریان دەکەن ئەوە بیگومانە کورەکانیشیان گەر خراپتر نەبیت باشتر نابیت .

http://hawlati.co

جا کاتی ئەم هەواڵی عەنتەریات و شەقاوەی یەی کوری ئەو بەرپرسانە دەبیستین زۆربەمان هەڵسوکەوتو سەرپیچیو شەقاوەی و تاوانەکانی عودەی سەدام حوسینمان وەبیر دیتەوە کە چۆن بە ئارەزویی خۆی هەر چی بویستایە و پیی خۆشبایە لە لیدان و تیهەلدان و زیندانی کردن و کوشتن و رفاندن و لاقەکردنی کچان لە شارەکانی کورداستان دریغی ناکرد.
تەنانەت دەستی ناپاراست لە پاسەوانەکانی خۆی و باوکو کەسوکارەکانی خۆیشییان .هەر بۆ نمونە کوشتنی ئاشکرای ئامادەکاری خواردنی باوکی و تەنانەت هەردو هاوسەری خوشکەکەی خۆی پاش گەرانەوەیان لە ئوردن .
ئەمە ئیتر ناوەرۆکی دەسەلات و سیستەمی سیاسی ئەمرۆ یە بە تایبەتی لە وولاتانی وەک کوردستان کە تیایدا کۆمەلیک دەستەو تاقی قەومی و دینی خیلەکی ،کە بە ناهەق ناویان ناون حزبی سیاسی کە لە سایەیاندا ئەوەی بونی نی یە تەنانەت ئەو یاساو بریارانەشە کە زۆربەیان بۆ بەرژەوەندی یەکانی خۆیان دایانرشتوە و خۆیان پەسەندیان کردوە ئامادە نین ریزی لی بگرن.
لیرەدا پیویست بە نمونە هینانەوەو ئاماژەدان بەکوری ئەو بەرپرسانە نی یەو هەمو کەس ئەم راستی یەیان بۆ دەرکەوتوە.
بۆیە تا ئەو جیگایەی سیستەمی سیاسی لە کوردستان میلیشایی و سەرکوتگەرو لە نمونەکانی رژیمەکانی ئەو وولاتانە بن و هەمو هاوولاتی یەک لە رویی سیاسی و یاسایی یەوە مافی هاوولاتی یەکسانی نەبیت ئەوە دەبیت چاوەروان کراوبیت کە بەردەوام هەوالی تاوانی عودەیەکانی کوردستان ماوە ماوە ببیستین .
٢٠-١-٢٠١٤
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە