بودجەی حزبەکان:بەخشیش و کۆمەک یان دزیو بەرتیل
Friday, 16/11/2012, 12:00
هەڵویستەیەک لەسەر بەیاننامەکەی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
[email protected] حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی خۆیدا کە لە ناوەراستی مانگی ئۆکتۆبەردا بەستی کەوتە تاوو توی وگفتو گۆ کردن لەسەر دیاردەیەکی زۆر ئاشکراو زەقی دزی و بەرتیل خواردن لەلایەن هەردو حزبی دەسەلاتداری میلیشیایی پارتی ویەکیتی وحزبو دەستەو تاقمەکانی دەوروبەریان کەناوی بودجەو بەخشیش و کۆمەکیان لێناوە..
ئهوهی ئاشکرایه، نزیک بەدوو دەدەیە کهدوحزبی باڵادهستی بۆرژوازی کورد، لەژیر پەردەی یاسای ئەحزاب، کە لە ٦-١١-١٩٩٣ دەرکراوەوە، وهاوکات لهڕیگای پرۆژە بڕیاری ٢٠٠٩ کەناویان لێناوە پڕۆژە بڕیاری بەخشیش، "مینحە"، پاره بەحزبەکان دهدهن وسەروەتو سامانی ئەم وولاتە دەدزن بۆ خۆیان و بەشێکیشی دەکەن بەقورگی ئەو حزبانەی تردا کەپەیڕەوی لەسیاسەتەکانی ئەوان دەکەن. هەڵبەت حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری زۆر جاری تر لەسەر ئەم دیاردەیەو هەمو دیاردەکانی تری دزی و گەندەڵی قسەی کردوەو هەڵوێستی بەکردوەی وەرگرتوەو ناڕەزایەتی دەربڕیوە، بەلام ئەوەی کە ئەم هەڵوێست و لێکدانەوەیهی ئێستای لەوانەی پیشوی تر، ڕونو ڕاشکاوانە تر، دێنێتە بەرچاو و وەک محەکێک بۆ لایەنگری لەخواستو بەرژەوەندییەکانی جەماوەری کرێکارو زەحمەتێکش، ئەوەیە کەئێستا ئەم حزبە مافی ئەوەی هەیە ئەم بودجەیە وەرگرێ بەڵام ئامادە نییە چونکە وەرگرتنی ئەم پولە بەجۆریک لەجۆرەکان بەشدار بونە لەو دزی و بەرتیلو گەندەڵییەی کەئەم دەسەلاتە دەستی بۆبردوه ولهسهری ڕاوهستاوه
بەلام حزب نەک هەر ئامادە نییە ئەو بودجەیە وەرگرێ، بەڵکو لە بەیاننامەیەکدا کەلە دوای کۆبونەوەکە هەر لەهەمان مانگدا دەری کردوە کەوتوتە ڕیسوا کردنی ئەو یاساو بڕیارە سیاسیانەی کەپارتی ویەکیتی بەناوی یاسای ئەحزاب و بودجەو بەخشیشەوە دەریان کردوەو پەیڕەویان لێکردوە. بۆیە ئەم بەیان وهەڵوێست و لێکدانەوەیە شایانی ئەوەیە نەک هەر حزب ولایەنەکان، بەڵکو هەر هەڵسوڕاوێکی سیاسی وڕۆشنبیری وبەرگریکار لەمافەکانی خەڵکی کوردستان هەڵوێستەی لەسەر بکات و لایەنگیری لێبکات وبکەوێتە ناڕەزایەتی دەربڕین لەدژی ئەو تاڵان و بڕۆو دزی و بەرتیلدان و خواردنەی کەلەلایەن پارتی ویەکیتیهوه دەکرێ، هاوکات دەکرێتە قورگی ئەو لایەنانەشەوە کەئەم بەرتیلە لەپارتی و یەکیتی وەردەرگرن وشەرعیەت بەم دزی و بەرتیلخواردنە دەدەن و لایەنگری لەوان دەکەن.
هەڵبەت گهندهڵی وبهرتیل وڕهشوهخۆری، دیاردهیهکی دونیای ئەمڕۆیه ولەسایەی سیستەمی سەرمایەداریدا کەس ناتوانێت نوکۆڵی لهبوونی ئهم دیاردهیه بهئاستی جیاجیا لهتهواوی وڵاتانی دونیا بکات. تهنانهت لەناو جەرگەی وولاتانی ڕۆژئاوادا کەدەڵێن مافەکانی مرۆڤ پارێزراوەو زۆرشت بهیاسا ڕێکخراوه ولهسەرو هەمو کەسێکەوە پهیڕهوی لێدهکرێ وهیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ پەنابەرێتە بەر کاری دزی وڕهشوەو بەرتیلدان. کهچی بهم حاڵهوه، هێشتا ئەم دیاردهیه ناوبهناو ههواڵهکانی خۆی دهگهیهنێته کهناڵهکانی ڕاگهیاندنهوه وفلانه بهرپرسی دهولهت، ڕادهکێشرێته بهردهم دادگا بۆ لێپرسینهوه، وهیا ناچار بهدهست لهکار کێشانهوه دهکرێت. بهڵام ئهوهی ئهم دیاردهیه لهژیر سایهی دەسەڵاتی ئەحزابی وەک یەکیتی و پارتی جیادەکاتەوە لەوەی دهوڵهتانی ڕۆژئاوا، ئەوەیە کەلهم وڵاتانه یاسا بۆ قهدهغهکردنی دیاردهکه دانراوه بهڵام ئەم دزیو گهندهڵی وبهرتیلدان وخواردنه، لهکوردستان بهپێچهوانهوه بەیاساو بڕیارش، بهناوی دانی بوجهی ئهحزاب ومینحهوه ڕهسمیهتی پێدراوه وبهبێ هیچ ڕوپۆشێکیش پهیڕهوی لێدهکرێ. بێگومان لەکەس شاراوە نییە کەپارتی ویەکیتی لەبیست ساڵی ڕابردودا، لەپاڵ ئەوەی کەچ وەک حزب وچ وەک تاکی بنەماڵەو سەرانیان هۆیەکانی بەرهەم هێنانو داهاتی کوردستانیان بەئاشکرا دەسبەسەردا گرتوە، هەر لەگومرگی سەرسنورەکان و کانە نەوتەکان و سەرچاوەکانی تر سەروەتو سامان و دەیان و سەدان کۆمپانیای گەورەی وەک نوکان و کوڕەکو ئاسیا سێڵ و...هتد پێ دامەزراندوە کەئەم دوو حزبە خاوەنین هاوکات لەژێر پەردەی یاسای ئەحزاب وبڕیاری بەخشیش و کۆمەک وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا مانگانە دەیان ملیون دۆلار دەدزن و هێزی چەکداری میلیشیایی و جاسوسی خۆیانی پی دەژێنن بۆ درێژە دانو پاراستنی دەسەڵاتە سەرکوتگەری یەکەیان.
دیارە ئەم شێوازی سیاسی وکەلتورییەی کەئەوە دوو دەیەیە پارتی ویەکیتی وەک دوو حزبی میلیشیایی پەیڕەوی لێدەکەن، بهپشتیوانی یاسای ئەحزاب وبڕیاری کۆمەکو دەسگیرۆیی ڕهسمیهتیان پێداوه، گوایه ئهمه ههنگاوێکه بۆ پەرەپێدان به کەشو هەوای دیموکراسی وفرە حزبی!!. لهکاتێکدا زۆربەی جوڵانەوە قەومی و ئیسلامییەکان وحزبه میلیشیا سهروقانونیهکانیان، لەوولاتانی رۆژهەلات، پەیڕەوی لهههمان نهرێتی سیاسی وئیداری دهکهن وبەو شیوازەو یاخود هاوشێوهکهی، سەروەتو سامانی ئەو وولاتانە لوش دەدەن ولهلاشهوه بهناوی بودجهوه بهرتیل دهبهخشنهوه بهسهر ئهحزابی تردا وههرکاتێکێش بهنهیاری خۆیانیان زانی بهرتیلهکهی لێدهبڕن. گەر سەرنجیکی دەسەلاتەکانی قەزافی و موبارەک و ئەسەد و هەمو ئەمانە بدەین هەمویان وەک یەکن و پولو پارەو سەرچاوەی داهاتی ئەوو وولاتەیان کردبوه دەستی کەسە نزیکەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان.
هەر لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتەشە کە ئەمرۆ دەبینین حزبگەلی وەک پارتی و یەکیتی ..هتد تەنها لە ماوەی بیست ساڵیاندا بونەتە خاوەنی پارهو سەرمایەی وا سەرسوڕهێنەر کەحزبە سیاسیەکانی ڕۆژ ئاوا کەمیژوی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بو سەدەو یاخود دوو سەدە ئەوەندی ئەم حزبانە خاوەنی پارەو سەرمایە نین. بەپێی هەندی هەواڵ کەبڵاو بوتەوە سەرمایەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکات لەحزبی دیموکراتی ئەمریکا زیاترە. لە کاتیکدا حزبی دیموکراتی ئەمریکا کە زیاتر لەسەد ساڵە دەسەلات دەستاو دەست پێدەکات لەگەڵ حزبی کوماریخواز و گەورەترین وولاتی دونیا بەڕێوە دەبات.
ئەمە ئیتر گەر بە دزی و گەندەلی پەیدا نەکریت بەچی پەیدا دەبێت!؟. ئەمە جیاوازی زۆری هەیە لەگەل شێوازێکی دەوڵەمەند بوون کەلەسەر بنەمای پرۆسەی کارو بەرهەمهێنان و زیدەبایییەکی نۆرماڵدا کۆ دەبێتەوە.
بۆیە بنەمای سیاسەتی ئێمە وەک حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، ههروهک لە بەیانەکەشدا هاتوە سەرەرای ئەوەی کە ئیمە لەڕووی بەرنامەی "یەک دونیای باشتر"ەوە لەخەباتی بێ ووچانداین بۆ کۆتایی هێنان بهسیستەمی سەرمایەداری و موڵکداری تایبەتی بەدەوڵەتی و بازاڕی ئازادییەو جێگیرکرنی دەسەڵاتی ڕاستەخۆی جەماوەرو سیستەمی ئابوری سوسیالیستی کۆمەڵایەتی و لەڕیشەکێشانی هەر دیاردەیەکی دزی وگەندەڵی و بەرتیلدان هاوکات ئەمڕۆ ناکۆکی ڕیشەیمان هەیە لەگەڵ هەر جۆرە یاساو بڕیارێکی لەو جۆرەی یاسای ئەحزاب وبڕیاری بەخشیش"مینحە".لەبەر ئەوەی ئێمە کارو هەڵسوڕانی سیاسی وحزبی بەکارێکی ئارەزومەندانەو ووشیاری و هوشمەندانەی خودی مرۆڤەکان دەزانین و ئەوە ئەرکی ئەو حزبە خۆیەتی سەرچاوەی دارایی پێویستو تەواو پەیدا بکات بۆ کاروهەڵسوڕانی خۆی ونابێت هەر بودجەیەک کەلەسەر حیسابی جەماوەر بێت بچێتە گیرفانی هیچ حزبیکەوە هەرچەند لە دەسەڵاتیشدا بێت. بەلام تا ئەو جێگەیەی دەگەڕێتەوە بەم شیوازو کەلتورە سیاسیەی پارتی یەکیتی و دەسەڵاتەکەیان، ئەوە لە ڕەگەوە ناکوکین پێی وڕەتی دەکەینەوەو دژایەتی وڕیسوای دەکەین چونکە وەک ووتمان ئەمە ئیتر دزی و بەرتیلیکی ڕوونو ئاشکرایەو تەنها بو مانەوەی دەسەلاتی سەرکوتگەری خۆیانە.
بۆیە لایەنگیری لەم هەڵوێستەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕاستەخۆ لایەنگیریە لەبەرژەوەندیەکانی جەماوەری بێبەش و ستەمدیدەی خەڵکی کوردستان و پێوەرە بۆ ڕادەی دوری و نزیکی لەم دوو حزبە عەشیرەتی و میلیشیایی و جەماوەری ئازادیخوازی کەدژی دزی و گەندەلی و ستەمی ئەم دوو حزبەن.
وە بەتایبەت کەحزبی کۆمۆنسیتی کرێکاری سەرباری پێویستی لەرادەبەدەری بەدارایی بۆ دریژەدان بەکارو هەڵسوڕانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەڵام وەگرتنی ئەو بەناو بەخشیشە ڕەتدەکاتەوەو بەدەنگی بەرز ڕادەگەیەنی کەئامادە نییە بەناوی بودجەوە بەشداری دزی و بەرتیل خواردن بێت و مل کەچی سیاسەتەکانی پارتی و یەکیتی بیت.
11/11/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست