کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نیوان دادگاکەی جیمی کۆمیدی و دادگاکەی سەردەشتی رۆژنامەنوس

Thursday, 24/01/2013, 12:00







ئەمرۆ دادگای شاری سدنی تەبریەی هونەرمەندی کۆمیدی ئوسترالی جیم بازوبی کرد بەهۆی ئەوەی بزنەکەی کە ناوی تیس- ە لە بەناوبانگترین شوینی گەشتیاری سدنی- زە رۆکس-گوڵی قەراغ شەقامەکانی خواردوەو لەو کاتەشدا پۆلیس چاوی لی بوە بۆیەش پۆلیس داوای لەسەر تۆمار کرد بۆ سزادانی کە دەبو 440 دۆلار بدات گەر دادگا سزاکەی بەسەرتیسدا دا بسەپاندایە .بەلام دادوەر سەرەرای شایەد عیانی خودی پۆلیس لە وەلامییاندا ووتی بەهۆی ئەوەی نازانری کە ئاخۆ جیم هانی تیسی داوە گوڵەکان بخوات یان نا بۆیە ناکری سزای بەسەردا بسەپینری.بەم شیوەیە ئەمرۆ هەواڵی دادگاکردن و تەبریەی تیسی بزن ،کە جیم کلاویکی رەنگاورەنگی کردبوە سەرو لە دادگا بە سەربەزی یەو هاتە دەرەوە، بووە سەر دیری هەواڵی گەرمی هەمو دەزگاکانی راگەیاندن.
هەڵبەت ئەم دادگایەی تیس دادگایەکی تری خۆمانی بە بیر هینامەوە هەر لە شاری سدنی کە لە مانگی ئایاری 1999 کاتی نارەزایەتیمان دەربری لە دژی تاوانی رفاندنە نیو دەوڵەتی یەکەی عەبدوڵا ئوجالان لەبەردەم کونسلگەری تورکیا لە سدنی و لە ئاکامدا تیکهەڵچون لە نیوان هاوری یان ئیمەو پۆلسدا روویدا.بەو هۆیەوە پۆلیسی نهینی ئوسترالی ئازیو- 3 کەس لەبەشداربونی نارەزایەتی یەکەی دابە دادگا بە بەهانەی ئەوەی گوایە ئەو کەسانە کامیرایان لە دەست پۆلیسەکان بە زۆر وەرگرتوە.بەڵام دادگاکە داواکەی پۆلسی رەتکردەوەو هیچ سزایەکی نەسەپاند بەسەریاندا.
جا گەر بەراوردیکی خیرا بکەین لە نیوان ئەم دادگایانەو دادگای هەولیر کە تا ئیستا چەند دانیشتنی کردوە بۆ دادگایی کردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان جیاوازی ئاسمان و ریسمان دەبینین.
لەهەردو دادگاکەی سدنی داواکار و شایەد خودی پۆلیسە .بەڵام داوەرو دادگا نەچوە ژیر باری سزادانی کەسیانەوە.کە دیارە پۆلس وەک دەزگایەکی دەوڵەتی هەمو کەس دەزانی کە چ جیوشوینیکی هەیە لە روانگەی دەوڵەتو دامودەزگاکانی یەوەو بە پاریزەری یاسا دادەنریت.
بەلام دادگاو داوەرانی هەولیر بی ئەوەی یەک شایەدی راستەقینەیان هەبیت و یەکسەرە دەیانەوی تومەتی تیرۆر بدەنە پاڵ سەردەشت لە کاتیکدا ئەوەندەی بەڵگە هەیە کە ئەو لە لایەن کۆمەڵی کەسەوە رفینراون و پاشان بەناو دەیان بازگەدا براوەو لە شاریکی تر تیرۆر کراوە کەچی ئیستا دەیانەوی کەسی تیرۆر کراو بکەن بە تیرۆریست یان لانی کەم بە هاوکارانی تیرۆریستەکان بە پیی ئەو قسانەی گوایە لە کەسیکی دەسگیر کراو وەریان گرتوە گوایە دەستی هەیە لە کوشتنی سەردەشتدا!!
دیارە ئەم سیناریویانە لە کاتیکدا ساز دەدریت کە رای گشتی کوردستان ئەوە دەزانی کە سەردەشت لەسەر جەند نوسینیکی رەخنە ئامیز لە پارتی و بنەمالەی بارزانی تیرۆر کراوەو تا ئیستا بە قسەی کۆمەلی بەرپرسانی پارتی و یەکیتیش کە دەلین کەس قەبول ناکات قسە بە ناموسی بوتریت ئەمەش وەک بەهانەیەک گوایە سەردەشت قسەی بە ناموسی بنەمالەی بارزانی وتوە ئەمەش خۆی لە خۆیدا هیماو بەڵگەیە بۆ ئەوەی بەڵی رایە گشتی یەکەی خەڵک دروستە کە دەستی تاوان دریژ دەکەن بۆ پارتی.
بەڵام بیگومانە ئەوەی خاڵی جیا کەرەوەی ئەم دوو دادگایەیە ئەوەیە کە ئەو دادگایەی کە بۆ دادگا کردنی سەردەشت پیکهاتوە دادگایەکی تەواو ناسەربەخۆو بی دادو تەنانەت ئەو دادوەرانەش کە بەشداری ئەو دادگایە دەکەن نەک هەر دادپەروەر نین بەڵکو بەشیکن لە دەسەڵاتی سەرکوتگەری ئەو دەسەڵاتە.
لە نیوان ئەم دادگایانەدا پرسیار ئەوەیە بۆ دەبیت کەسیکی تیرۆر کراوی وەک سەردەشت سەرەرای ئەو تاوانەی کە دەرهەقی کراوە هیشتا دەبیت لە جیاتی بەرزو بەریز راگرتنی دەبیت کەس و کاری بکەویتە بە هەرەشەو ترسو تۆقاندن لە لایەکەوە لە لایەکی تریشەوە بینەوە بەردەی ریکەوتن بە پلەو پایەو پارە کە تا ئیستا بە هیچ شیوەیەک کەسو کاری نەکەوتونەتە گرتنەبەری هیچ ریگایەکەوە کە پارتی و دەسەلاتەکەی گرتویانەتەبەر لە دژی کەسو کاری سەردەشت.
بۆیە بە هەمو پیوانەکان و بەڵگەکان پارتی خۆی دەستی هەیە لەم تاوانەداو ئیستاش دەیەوی لە ریگای سیناریوی دادگایەکی گاڵتەجاری بە گولەیەک دوو نیشان بپیکی .یانی هەم خۆیان لەو تاوانە تەبریە بکەن و ئازاد بینە دەرەوە هەم سەردەشت بە تیرۆریست بناسینن.بیگومان لە سەرگرتنی ئەم سیناریویانەش ئەوە یانی بیئاکام مانەوەی تەواوی ئەو نارەزایەتی یانەی کە دژی کوشتنی سەردەشت و دەسەڵاتەکەی پارتی بەریوە چو.دیارە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرکوتی ئازادی و مافەکانی خەلکی یە.
بۆیە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، بە تایبەتی نوسەران و رۆژنامەنوسان رۆشنبیران و هەلسوراوانی سیاسی و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، نابیت ریگە بەسەرگرتنی ئەم سیناریو گاڵتەجارانەیە بدەن کە ناویان ناوە دادگاو بە سەربەخۆ ناوی دەبەن.وە دەبیت دریژە بە نارەزایەتی یەکان بدریت بە هەمو شیوازیک بۆ هەلوەشاندنەوەی ئەو دادگا گالتەجاری یەوە پیکهینانی دادگایەکی سەربەخۆ و ئاشکرا کردنو سزادانی بکوژانی سەردەشت عوسمان.


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە