له ‌نێوان ئه‌دهه‌م بارزانی و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور چ هه‌یه‌؟

Sunday, 01/05/2011, 12:00






به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور بەردەوام باسی ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كات ، له‌وی وایه‌ ئه‌گه‌ر ئەو نه‌بێت ئه‌وا كاروباری كوردستان هه‌موو په‌كی ده‌كه‌وێت ، هه‌ر چه‌نده‌ دڵنیام شێخ ئه‌دهه‌م هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی بازرگانی و سیاسی له‌گه‌ل (شۆرش خدر) به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور دا نیه‌، به‌ڵام ئه‌و بۆ په‌رده‌ پۆشی كاره‌ ناشیرینه‌كانی به‌رده‌وام ناوی ئه‌دهه‌م بارزانی به‌كاردێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك لێی بترسن، چونكه‌ شۆرش خدر له‌ژیانی بۆ ساتێكیش كه‌سێكی پارتی نه‌بوه‌ به‌ڵام زه‌مانه‌ رووی ره‌ش بێت ئێستا ئه‌و بوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌ر و سه‌دان كه‌سی شیاویش له‌به‌رده‌ستی ئه‌و مامۆستان.
دیاره‌ به‌شێكی زۆری به‌رپرسه‌ بچوكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه‌ پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌وره‌تر پشتگیریان بكات یاخود روونتر بڵێم داڵده‌یان بدات ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ بڕوای من تا ئێستا شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی مخموری نه‌دیتیه‌ به‌ڵام ناوی ئه‌و له‌ مخمور زۆر ناسراوه‌ چونكه‌ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور به‌رده‌وام باسی ده‌كات و له‌ناو جه‌ماعه‌ت ده‌ڵێ من هه‌مو ئێواره‌یه‌ك لای شێخ ئه‌دهه‌مم، زۆرجاریش له‌ناو مامۆستایان ده‌ست ده‌داته‌ مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ ئه‌وه‌ جه‌نابی شێخه‌ ته‌له‌فۆن ده‌كات، دوای ته‌واوبوونی له‌ سیناریۆی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی ده‌ڵێ شێخ سه‌لامی بۆ هه‌مووتان هه‌بوو.
هه‌رچه‌نده‌ دڵنیام شێخ ئه‌دهه‌م وه‌ڵامی ئه‌و وتاره‌م ناداته‌وه‌ به‌ڵام دڵنیای ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ كه‌سێكی ماستاوچی وه‌كو شۆرش خدر به‌رده‌وام ناوی ئه‌و به‌كارده‌هێنێ ، لێره‌دا پێمخۆشه‌ چه‌ند گه‌نده‌لیه‌كی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور بۆ جه‌نابی شێخ و سه‌رجه‌م خوێنه‌ران بخه‌مه‌ڕوو:
- به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور كه‌ ناوی شۆرش خدره‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ كه‌سێكی مێباز ناسراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یان فه‌رمانبه‌ری كچی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی دامه‌زراندوه‌ له‌وه‌ش سه‌یرتر به‌ ئاره‌زوی خۆی قانونێكی داناوه‌ ئه‌ویش به‌ پاره‌ی نه‌سریه‌ی په‌روه‌رده‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دامه‌زراندنی چه‌ند كچێك به‌بێ گرێبه‌ست و به‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌ك به‌ئاره‌زوی خۆی موچه‌یان ده‌داتێ نموونه‌شم بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ فه‌رمانبه‌رێكی كچی به‌ناوی (سیران) به‌و شێوه‌یه‌ داناوه‌.
- ئه‌گه‌رچی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور له‌هه‌موی ژیانی بۆ جارێكیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌خستۆته‌ شانی كه‌چی به‌رده‌وام باسی خه‌باتی شاخ ده‌كات ئه‌مه‌ و له‌ كاتێك به‌شێكی ژیانی له‌ به‌غدا بردۆته‌ سه‌ر كه‌ هه‌مو لایه‌ك ئه‌وه‌ باش ده‌زانن كه‌ ئه‌و چۆن عه‌ره‌بچێتی ده‌كات ، بۆیه‌ چه‌ند كچێكی جوانی عه‌ره‌بی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی دامه‌زراندوه‌ بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی به‌كاریان دێنێ، نمونه‌ش بۆ ئه‌و قسه‌یه‌م كچێكی به‌ناوی (برا) له‌ نزیكه‌ خۆی داناوه‌ و ناهێڵێ كه‌س سه‌ردانی بكات.
- به‌ گوێره‌ی قسه‌ی شۆرش خدر هه‌موو رۆژێك نانێك له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌دهه‌م ده‌خوات، وه‌كو شۆرش له‌ناو خه‌ركی مخمور باس ده‌كات كه‌ جه‌نابی شێخ پشتگیری ده‌كات و ئه‌و ره‌وانه‌ی مخموری كردوه‌ تا خزمه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌سریه‌ی تربیه‌ی مخمور بكه‌ین ده‌بینین مانگانه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دینار ده‌خاته‌ گیرفانی خۆی، جگه‌ له‌وه‌ش له‌به‌شی پرۆژه‌كان مانگانه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن دیناری پێده‌بڕێ، تۆ بلێی شێخ ئه‌دهه‌م له‌و بینه‌و به‌رده‌یه‌ چ قازانجێك بكات.
- په‌یوه‌ندی شۆرش خدر له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌ به‌رده‌وام ناكۆكی هه‌یه‌ چونكه‌ زۆرجار پاره‌ی ئه‌وان ده‌خوات جگه‌ له‌وه‌ش پاره‌ له‌چه‌ند رێكخراوێك وه‌رده‌گرێت بێ ئه‌وه‌ی خه‌رجی بكات، له‌هه‌مووش سه‌یرتر چه‌ند مانگێك جارێك هه‌ندێ پاره‌ ده‌داته‌ به‌ناو هه‌ژاران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رێكخراوی بارزانی بۆ كۆمه‌ك به‌كارده‌هێنی، ئه‌گه‌رچی قایمقامی مخمور ئاگاداری هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه‌ به‌ڵام وه‌كو به‌رپرسێكی حیزبی له‌ناو په‌روه‌رده‌ی مخمور باس ده‌كات كه‌ ئێستا پارتی ده‌یه‌وێ‌ شۆرش خدر لاببات به‌ڵام ئه‌وه‌ی شۆرش خدر بۆ پارتی ده‌یكات كه‌ چاوپۆشییه‌ له‌ زۆرێك له‌ كه‌موكوریه‌كان چونكه‌ زۆر په‌رپرسی حیزبی هه‌ن پاره‌ له‌ په‌روه‌رده‌ وه‌رده‌گرن و دوامیش ناكه‌ن، لێره‌ كه‌ باس له‌ گه‌نده‌لیه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مخمور ده‌كه‌م ره‌نگه‌ خۆم كه‌سێك نزیك پارتی بم به‌ڵام ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌لینانه‌ی شۆرش خدر هه‌مومانی بێزار كردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ش چاوی له‌ هه‌موو مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێكی ئافره‌ته‌ ئه‌گه‌ر رێگه‌ی پێبده‌ن ئه‌وا په‌روه‌رده‌كه‌ی ده‌كاته‌ شوێنی رابواردن.
- جگه‌ له‌ شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی ناوی زۆر به‌رپرسی دیكه‌ هه‌ن كه‌ شۆرش خدر به‌كاریان ده‌هێنێ بۆ شاردنه‌وه‌ی دزییه‌كانی خۆی، به‌ڵام له‌نێوان هه‌مو ئه‌وانه‌ به‌رپرسی لقی 23ی پارتی ئه‌حمه‌د كانی به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆی ده‌زانێت . له‌هه‌مو ئه‌مانه‌ش سه‌یرتر شۆرش خدری ماستاوچی و مێباز بروانامه‌ی ئاماده‌ییشی نیه‌، ئه‌گه‌ر باوه‌ریش ناكه‌ن برۆن له‌خۆی بپرسن كه‌ ده‌رچوی كوێیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنێكی گوت برۆن بپرسن ئه‌گه‌ر بروانامه‌ی ئاماده‌یی هه‌بوو ئه‌وا رووی من ره‌ش بێت چونكه‌ ئه‌من له‌م نوسینه‌ هیچ شتێك قازانج ناكه‌م به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ‌ راستیه‌كان وه‌كو خۆی بخه‌مه‌ روو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە