کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕاگەیاندنى پارتى سوبحى ساڵەیى دەركرد؟

Wednesday, 26/05/2010, 12:00


مانگى ڕابردوو بەبۆنەى یادى بوردومان كردنى قەڵادزێ، دكتور كەمال كەركوكى سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان پەیامێكى ئاراستەى خەڵكى كوردستان كرد، ئەو پەیامە بووە هۆى دەركردنى سوبحى ساڵەیى بەریۆەبەرى نووسینی هەواڵ وسیاسەت لە گۆڤارى ئەلسەوت وئەلئاخر كە ڕاگەیاندى پارتی لە هەولێر بە زمانى عەرەبى دەرى دەكات.. چونكە لەو هەفتەیەى كە پەیامەكەى سەرۆكى پەرلەمان یەكسەر لە دواى هەواڵى سەروًكى هەرێم دانرابوو لە گۆڤارەكە دیاربوو بایەخى تایبەتى پێدرابوو خەڵكانێك وەكوو گوتیان لەسەرەوە نیگەران بوون لەو كارە،چونكە چەند هەوالێكى دیكەى لەوە گرنگتر هەبووە وبڵاونەكراونەتەوە، وەلەبەر ئەوەى كە سەرنووسەرى گۆڤارەكە براى فەیسەل دەباغى سكرتیر ڕۆژنامەوانى سەرۆكى هەرێمە و لەو هەفتەیە لە كوردستان نەبوو، بۆیە بەردى نیگەرانیەكەى بەر سەرى سوبحى ساڵەیى كەوت وئەو سەدان وبگرە هەزاران وتارەى كە بە شانو باڵاى پارتى وبارزانیدا نووسیبوى هیچیان بۆى نەكرد وبەبڕیارێكى زارەكى سەروقادر سوبحى دەركراو تەنانەت ناویشى لەسەر گۆڤارەكە دواى دوو ژمارە لادرا.

هەرچەند خەفەت لەو جوًرە رۆژنامەنووسانە ناخورێ كە هەموو تەمەنیان بۆ خزمەتكردنى بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود تەرخانكردوە بەڵام حەق وایە ئەوانى دیكەش بگەنە قەناعەت كە رۆژێك دێت و دەردەكرێن بەهەر هۆیەك بێت، دەنا ئەم برادەرەى كە پێشمەرگەى ئەلوولە و لەدواى راپەرینیش لە برایەتى خەبات و گوڵان وگوڵانى عەرەبى وسەوتولئاخەر كاریكردووە ڕەنگە خۆى بە هەڵەكرد و نەزانێ ڕەنگە هێشتاش دەروێش پارتى وبارزانى بێت بەڵام دەریان كرد بە بێئەوەى هیچ حیسابێكى بۆ بكەن ، چونکه‌ حساب بۆ ده‌رگه‌وان ناکرێت...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە