کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چەند قوتابیەكى زیان لێكەوتووى خوێندنى باڵاى دەرەوەى ووڵات بە تووندى وەڵامى ئەم قوتابیانە ئەدەنەوە كە نیكەرانن لە رەخنە كرتن لە بەرنامەى تو

Sunday, 25/03/2012, 12:00




بەلێ ئێمە وەك كۆمەڵێك لە قوتابیانى تواناسازى لە دەروەى ووڵات رەخنەى زۆرمان هەیە لەم بەرنامەیەو كەم و كورى زۆریش هەیە لەم بەرنامە و بە مافى خۆشمانى ئەزانن رەخنەى لەمەش توند تر لە وەزیر و خوێندنى باڵا ئەم بەرنامەی بگرین و ئەم بەرنامە بە بێ پلان پر كەم كورتیە بگرین ، ئەویش بەهۆى ئەوەى دواى ناردنمان لەلایەن وەزارەتەوە كۆمەڵێك فیڵمان لێ كراوە ئەویش بەهۆى بێ بەش كردنى زۆربەمان بە بیانووى نەبووى (2) ساڵى خزمەتى وەزیفى وە بێ بەش كردنى هاوسەرەكانمان لە خزمەتى وەزیفى سەرەراى دواكەوتنى كارەكانمان لە وەزارەتى خویندنى باڵا وون بوونى فایلەكانمان كە تاكو ئیستاش هیچى چارەسەر نەكراوە، بۆیە بەباشى ئەزانین وەڵامى ئەم خوێندكارانە بەینەوە كە ئیمەش وەك ئەوان پیاوى وەزیرى خویندنى بالا نین و تاكو وەك ئەوان سوود مەندى یەكەم بوینایە لەم بەرنامەیە ئیمەش ئەوكاتە هیچ رەخنەیەكمان لەم بەرنامەیە نە ئەگرت و بە بەرنامەیەكى سەركەوتوو باسمان ئەكرد زۆر باش ئاگادارین كە زۆربەى ئەوانەى پشتگیرى لەم وەزیرە و بەرنامەیە ئەكەن كەسانى سەر بەو وەزیرەن و لە دەرەوەى ووڵاتیش زیاتر لە خویندكار و قوتابیانى تر شتیان بۆ كراوە سوود مەندبووى یەكەمن و كار بۆ ئەم وەزیرە ئەكەن خۆمان زۆر باش ئاگادارى كارەكانیانین ئەگەر ئەوانیش وەك ئێمە خۆیان و هاوسەرەكانیان بێ بەش بوونایە لە هەزمار نەكردنى خزمەتى وەزیفیان و كارەكانیان لە وەزارەت دواخرابوایە و فایلەكانیان وونكرابوایە ئەوكاتە ئەوانیش بەم شێوەیە هەڵوێستیان نە ئەبوو ، بەڵام ئێمە دڵنیاین ئەم خوێندكار و قوتابیانەى پیاو ئەم وەزیرەن و سوود مەندى یەكەمى ئەم بەنامەیەن وەك مەسەلەیەكى كوردى خۆمان هەیە ئەڵێت)سكى تیر ئاگاى لە سكى برسى نیە) ئەمەش ئەو خوبێندكارە مستەفیدانەن ئاگایان لە خەم و كێشەى هاورێكانیان نیە و پیشگیرى لەم وەزیرە گەندەلە ئەكەن خۆزگە ئەم خوێندكارانەش لە ئێمە خرابتر زەرەر مەند ئەبوون ئینجا ئەوكاتە هەڵویستیان روون و ئاشكرا ئەبوو بۆ خەڵكى كوردستان .



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە