کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتمانی گوڵ ...سلێمانی

Friday, 04/03/2011, 12:00






حه‌وتی سێیه‌و .....

من شایه‌تحالی مه‌زنترین

چیڕۆکێکم

شار کۆتر‌ێکی چاو نێرگزه‌و

من شایه‌تحالی سه‌وزترین

دیرۆکێکم

سلێمانی منی ده‌روێشی ته‌ریقه‌ت

له‌ زکری ئازادی ڕۆح بێئۆقره‌ وه‌ک

گه‌ڕۆکێکم



بیست وسێ ساڵ

به‌ر ڕاپه‌ڕین

حاکمانی قه‌ناره‌و برین

حاکمانی چه‌قۆ و چه‌تاڵ

وه‌ک گورگی هار

بێباک له‌ ئاست داواکانتان

بێباک له‌ ئاست هه‌لبڕینی

په‌نجه‌کانتان

خه‌مسارد له‌ ده‌ربڕینی

هه‌سته‌کانتان

قه‌ت نه‌یانویست

سه‌رهه‌لبڕن،هاواره‌کان ببیستن

چاویان کوێرو گوێیان که‌ڕو

زمانیان ڵاڵ



چل و سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا

له‌وێ ڕۆژێ تاکو ئێستا

هاواری ده‌نگ بۆ ئازادی

هاوارێ بۆ مرۆ دۆستی

گێله‌ پیاوان

نه‌ گوێیان به‌ ئازادی داو

نه‌ سۆزیان بۆ خۆشه‌ویستی

ئه‌م وشانه‌ لای

بۆره‌پیاوان قه‌ت نه‌ویسترا

قه‌ت نه‌بیسترا

له‌وێ ڕۆژێ تاکو ئێستا

رۆژێ سێجار له‌ سێ وه‌ختا

کاتی شێوان ، نیوه‌ی شه‌وان

له‌ وه‌ختانی خۆر هه‌ڵاتا



به‌ ڕۆحی ئازادیان

به‌ په‌یامی پیرۆزی پڕ

له‌ دادیان

ده‌هاتنه‌وه‌ سه‌ر مه‌زارو

ئاسمانی ئه‌م هه‌واره

داده‌به‌زین ....... ده‌یانفه‌رموو

کیژو کوڕانی نیشتمان

به‌و کاره‌تان

به‌وخۆپشاندانه‌ی سه‌رشه‌قاما

ئارامگامان پڕ له‌ نوره‌و

سه‌رفرازین

ده‌ستتان ده‌گوشین

لێتان ڕازین

ئه‌و سێ ڕۆحه‌ به‌هه‌شتیه‌‌

حه‌زره‌تی گۆران

هه‌ردی ووشه‌و هه‌ردی ژیان

مامه‌ قانعی جوامێری زه‌مان

بوون .....

ئه‌و سێ هه‌لۆیه‌ گه‌ردن ئازاده‌

بۆ حه‌وتی دوو

په‌یامی په‌له‌و پیرۆزیان پێبوو

نه‌رگزی ڕاپه‌ڕین و نه‌ورۆزیان

پێبوو....... ده‌یانفه‌رموو

هه‌لسن هه‌موو

له‌ پێناو ئازادی هاوارکه‌ن

له‌ پێناو یه‌کسانی هاوارکه‌ن

له‌ دژی هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و

بێدادی هاوارکه‌ن

ئه‌و په‌یامه‌ی ئێمه‌ بخه‌نه‌

به‌ر گوێی

ئه‌و سه‌ره‌ بێسه‌رانه‌

ئه‌و سه‌رداره‌ بێکارانه‌‌‌

پێیان بێژن

ده‌نگی گه‌ل وه‌ک شه‌پۆڵی

زه‌ریا وایه‌‌

نه‌ زه‌ریا سنوری هه‌یه‌و

نه‌ ئازادیش له‌ ناو

چوارچێوه‌ی سنوور دایه





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە