لە هەوڵیر بە هۆیها و فیكە پێشوازى لە (فلیمى شیرین) كرا
Tuesday, 25/12/2012, 12:00
فلیمى شیرین دەرهێنەرى(حەسن على)
بیرۆكەى جیرۆك نووس شێرزاد حەسن
شوینى نمایش هۆڵى سینەما كریستاڵ لە هەولیر
هیج كاتیك بیرم لە رەخنەو رەخنەركارى نەكردوە جونكە نوسەرێكى سینەما و رەخنەگەرێكى سینمایى نیم, بەڵام لە هەر شوینەكى ئەم كوردستانە كارێكى هونەرانە بكرێت و نمایش و بەخش شانۆ و سینەما بكرێت ئامادە دەبم, من هەمیشە عەوداڵى بینینى هونەرى شانۆ و سینەما و شێوەكار بوومە بە تایبەتى ئەو هونەرانەى كە بۆنى نەتەوایەتى و كەلتوورى كوردین,
* بە درێژایى مێژوو و ئێستاش نەتەوەى كورد نەبۆتە خاوەن سینەما بەڵام لە هەواڵدانە بۆ بە دیهێنانى سینەما كوردى وە نەبێت هەوڵى كۆششى یڵماز گوناى لە بیر بكرێت, لە كوردستانى خۆمان یەكێك لەو قەیران هۆكارانەى لە سەردەمى بەعس كە بە هیج شێویەك كورد رێگاى بێ نەدراوە بەژدارى لە هونەرى سینەما بكات, هەروەها لە دواى رووخانى حكومەتى بەعسیش ئەم جارە بە شیوازێكى تر بایەخ بە هونەرى سینەما نەدراوە وفەرامۆش كراوە دیارە كەم تەرخەمیەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوى ئەوانەى لە لەم بوارە بسپورو ئەكادیمیى نین و(هاوین) ئەم پەیمانگا و كۆلیژیانەش كە بوونى هەیە لە ئاستى پێویست نین. لە لایەكى تریشەوە حكومەتى هەرێمى كوردستان بە تایبەتى وەزارەتى رۆشنبیرى بە هیج شێوەیەك بایەخ بە بوارى سینەماى نەداوە. هەر بۆیە دەبینین هونەرى سینەما لە قەیران دایە هەر بۆیە دەبینین لە دواى راِپەرین تاكو ئێستاكە كارى سینەما لە پەنجەكانى دەستمان زیاتر نابیت.
* پاش چاوەروانێكى زۆر لە فلیمى (شیرین) شەوى 21/12 لە ئیوار كاتژمێر 7ى ئیوار بە حەماست و تامەزرۆیەكى زۆرەوە بەرەو هۆڵى سینەما بە رێ كەوتم لە سات وەختى نمایشى فلیمى (شیرین)دا, دیاربوو جاودێران داوایان لە خەلكەكرد هێمنى ببارێزن بەڵام بە داخەوە لە كاتى یەكەم جركە نمایش دا خەڵكەكە دەستیان كرد بە هات و هاوار فیكە لێدان و جگەكێشان قسەى ناشیرین و نەشیاو دەرهەق بەم ئەكتەرەكانەى ئەم فلیمە, وە نەبیت تەنها جارێك دووان بیت ئەم وینە ناشیرینە بەڵكو لە هەموو دیمەنەكان ئەم فلیمە بۆ جركەیەكیش و دەقیقەیەكیش بێ دەنگى و ئامى هۆڵەكە بەخۆیەوە نەى بینى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست