سەرۆكى هەرێمى كوردستان ، دهزانین هیچتان پێناکرێت بهڵام دڵنیابه زوڵم بهردهوام نابێت
Tuesday, 26/07/2011, 12:00
بەم نزیك رەمەزانە شەوى25/7/2011 لە گوندى (باخجە)لە شارى هەولێرى دیسان بەزمەكەى ساڵانى(1963-1970)دەستى پى كرد لەلایەن برازا و بنەماڵى(هادى اغاى پونگینە) ئەو (هادى اغاى)هاتا لە ژیان بوو دژایەتى بنەماڵى بارزانى و شۆرشى كوردى كرد دیسانەكە لەو شەوە هەڵیان گوتایە سەر گوندى باخجە لە چەند جوتیارێكى بە تەمەنى هەژاریاندا لە م هێرشە دیسان بە هاوكارى(جیشى عیراقى)هەلیان كوتایە سەر ئەم گوندە وە لەم هیرشەدا(مقدم/حماد فازل)امر فوج لە سوپاى عیراق كە برازاى (عادل ابو شوارب)ە،(رائد/فەرمان فازل)بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوە لە رێگاى دەسەڵاتى خۆیان لە ژن و منداڵانیاندا بۆ ئەوەى بە یەكجارى ئەم گوندە داگیر بكەن، وە ویستیان بە ڤیدیۆ چاویان بشكێنن دەست درێژى سیكسى ئەنجام بدەن بەڵام بە هۆى پارانەوەى پیاوباشان ئەم كارەیان نەكرد وە ئیستا جوتیارەكان بەندكراون ،ئایا ئەمە چ یاسایەك سوپاى عیراق لە نینوى بێت بۆ كوردستان لە كاتژمێر(11:00)شەو بەسەرت دابدات و پاشانیش بەند بكرێت؟!!! وە ئەوەى من مەبەستمە رووى پرسیارم ئاراستەى سەرۆكى هەرێم دەكەم ؟!!وە وەلامیشمان لى ناویتن!!!!
تۆ سهرۆکی ههرێمی تا كەى ئەو بنەماڵەیە غەدر لە مندالى هەژار بكەن ئایا دەسەڵاتت لەسەر یان نیە یاخود پێت خۆشە ئەو كردارانە بكەن چونكە ئەو بنەماڵەیە بە تایبەتى(مقدم/حماد فازل)، (رائد/فەرمان فازل) بە ناوى پاراستن و ریكخستنى تایبەت هەرەشە لە خەڵك دەكەن وە ئەم گوندەیان یەك پارچە دابەش كرد بەسەر خۆیاندا بەبێ ئەوەى پارێزگارى هەولێرى قسەى بكات وە خانوو دروست دەكەن كەچى جوتیارەك كە خانوو دەكات یەكسەر (پاریزگارو قائمەقام)مەفرەزیان بەسەردا بلاوە پى دەكەن و بەند و سزایان دەدەن؟!!!وە ئەم بنەماڵە ئەسل (چاش)ە لێناگەڕێن یەك كەسى خەڵكى تر بگەرێتەوە سەر زەوى باپیرانى ئەم گوندەیان هەموو بە دەست و قوچەك و سیم بۆ خۆیان داگیر كردوە بوە هەموشیان كردوە بە خانوو بۆیە دواكارین دیسان سنورێك بۆ ئەم بنەماڵەیە دابنێن،وەیان هەژارانى گوندەكە هەر هەمووى دەروات چونكە لە سەردەمى سەدامى دكتاتۆر ئەم بنەمالەیە خەڵكیان چەوساندەوە وە ئیستاش لە سەردەمى دهسهڵاتی ئێوه بهناوی ئێوه بە هەمان شێوەیە. وە هەر هەموو گوندەكەش لە چاكسازى بەرێزت رەش بینن,بۆیە داواى چارەسەرى ئەم كێشەیەت لى ناكەین ،چونكە ئەمانە كە سەردەمى بیروبرواى كوردایەتى بەهیز بوو پارتى پۆستى پى دان دەبى ئیستا كە ئەو بیروبروایە نەماوە چیان لێ بكات؟!!!بەڵام داخى گرانم پێشمەرگەى كۆنى ئەیلول دەستى ئەم بنەماڵە(چاش)یان ماچ كرد تاكو هیچیتر دەست درێژیان نەكەنە سەر ئەمەندە بەسە بۆ كورەكەى بارزانى بۆ ئەوەى بزانیتن وەسیەتى باوكى چەند جێ بەجێ كردیە؟!.
سهرنجی کوردستانپۆست: ئێمه له سۆنگهی بوونی مهزڵومیهتێکی زۆری دانیشتوانی گوندی "باخچه" . ئهم نامهیهمان بۆ بڵاوکردنهوه که ئاراستهی مهسعود بارزانیان کردووه ، له ئهدهبیاتی ئێمه مهسعود نه بهرێزه و نهسرۆکه ، چونکه هیج شهرعییهتی نییه .دهبێ بووترێت دهیان راپۆرتی جۆراوجۆر له دزی و خاوه وهرگرتن و دهڵاڵیکردن به لهشفرۆشی ئهو رائید فهرمان فازیلهمان بهدهست گهیشتووه که له رێگای بهکارهێنای ناوی مهسرور بارزانی و پاراستن ههڕهشه له خهلکی دهکات ، چهندهها ڤیڵا و خانووی له گوندی ئهمریکی و ئینگلیزی و ههولێر به پارهی دزراو کڕیوه.ئێمه دڵنیاین مهسعود بارزانی هیچ بهرامبهر کهسێکی وا دز و تاڵانچیی ناکت بهڵکو زیاتر پشتیوانی بۆ دووپات دهکاتهوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست