نامه‌یه‌کی کراوه بۆ دکتۆر شاهۆ
Sunday, 28/02/2010, 12:00
هاووڵاتی ئازیز پاش ڕێز‌و سڵاوی بێ پایانم بۆ باڕێزتان و هاوکاره به وویژدانه‌کانت،
ده‌مه‌وێت سوپاست بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که به ڕاستی تۆ و هاوڕێکانت سه‌ر به لیستی گۆڕان توانیوتانه په‌ڕله‌مانی کوردستان له هۆتێل و به‌شی شێوه‌کاری و یاری فڕیوه‌وه بکه‌نه په‌ڕله‌مانێکی ڕاستی و دروستی که ته‌نها پارێزگاری له مافی گه‌ل ده‌کات.
که‌سانێکی وه‌ک ئه‌رسه‌لان بایز نازانم چۆن سه‌لوتی خۆی ڕه‌ش ناکات و ئه و ووڵاته‌ی کوردستانی پێ ده‌ڵێن به جێی ناهێڵێت بۆ هه‌تا هاتایی؟ دکتۆر که‌مالیش دانیشتوه پینه‌ی قسه‌کانی ئه‌رسه‌لان بایز ده‌کات وا ده‌زانێت گه‌ل گوێی گرانه!
به‌ڕاستی من زۆر به‌داخم کاسانێکی وه‌ک سۆزان و ئه‌رسه‌لان بایز و که‌مال که‌رکوکی به ناوی گه‌له‌وه قسه ده‌که‌ن وه له پشته‌وه خنجه‌ر له گه‌ل ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت بودجه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان ببه‌م بۆ چه‌ند که‌سانێکی دیاری کراو.
من زۆر دڵ خۆشم به تۆ و هاوڕێکانت.
زۆر زۆر داوای لێ بوردن ده‌که‌م له گه‌لی کورد که من له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ده‌نگم دا به لیستی که‌ره دێزه‌که، چونکه به‌ڕاستی ئه‌مانه دوژمنی گه‌لن نه‌ک داکۆی که‌ر له مافی گه‌ل.
به‌ڕاستی تۆ هاوڕێکانت سه‌لماندتان که ئێوه‌ن داکۆکی که‌ر له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد.
دوو باره سوپاس و ده‌ست خۆشی
ده‌نگی منیش ئیتر ده‌نگی گۆڕانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست