کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م نامه بۆكۆمسیۆنی باڵا‏

Saturday, 03/10/2009, 12:00


ئه‌م نامه‌ وه‌كو به‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسورێنه‌رانه‌ی هه‌ڵبژارندی ئه‌م جاره‌ جا له‌ به‌رێز (هندرێن تا ده‌گاته‌ بچووكترین فه‌رمانبه‌ری كۆمسیۆن ئۆفیسی هه‌ولێر) به‌رێزتان سه‌ره‌تا ده‌ستی ماندوو بوونتان ده‌كوشم كه‌وا ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر زۆر هیلاك بوون به‌م خه‌لكه‌وه‌ سوپاستان ده‌كه‌م . ئه‌وه‌ی لێره‌ جێگای سه‌رنجه‌ كه‌ده‌بێت ئاماژه‌ی بۆبكرێت ئه‌وه‌یه‌ ز كه‌ له‌ هه‌لبژاردنی رابردوو كه‌ بۆ كوردستان بوو بلێن و نه‌لێن ته‌رزویر و فێل كرا بۆ نموونه‌ له‌ كۆیه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ........ 25000 هه‌زار ده‌نگ ته‌زویر كرا كه‌ به‌رێوبه‌ری ئۆفیسی كۆیه‌ش لادرا وه‌ له‌هه‌ولێریش بچووكترین نموونه‌ له‌ حی شرگه‌ 85 ده‌نگ ته‌نها له‌ قوتابخانه‌یه‌ زیاد كرا . جا بوونی ئه‌م ته‌زویر و 2 ده‌نگی و 3ده‌نگیه‌ی كه‌ دراوه‌ وه‌كو لای هه‌مووتان معلومه‌ كه‌ به‌هۆی فۆرمی 111 بوو ئه‌م فۆرمه‌ برێكی ئیجگار زۆر له‌ قوتابخانه‌كان مابووه‌وه‌ له‌ كاتی هه‌لبژاردن ئه‌م فۆرمانه‌ پڕ كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا تزویرێكی له‌ راده‌ به‌ده‌ر بكرێت . ئه‌م جاره‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زویر نه‌كرێت یان بلێن كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ راده‌یه‌كه‌ی زۆر نزم چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی كه‌وا ئیستا له‌ مه‌ركه‌زه‌كان ماوه‌ته‌وه‌له‌ له‌ فۆرمی 222 كه‌ له‌ بڕی فۆرمی 111 پێشووتره‌ ئه‌وا به‌ به‌رێوبه‌رانی هه‌موو مه‌ركه‌زه‌كان رابگه‌ین كه‌وا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بیگه‌رێنه‌وه‌ ئۆفیس بۆئه‌وه‌ی هیچ جۆرێك له‌جۆره‌كانی ته‌زویر روونه‌دات له‌سه‌ر سریال نه‌مبه‌ركان لێن وه‌ربگیرێته‌وه‌ كه‌وا له‌ چ ژماریه‌ك بردوویانه‌ چه‌ند سه‌رف كراوه‌ مگابق بێت له‌گه‌ل موقیفی یومی ئیجا لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا هه‌م تاس و هه‌م حه‌مامه‌كه‌ی جارانه‌ به‌لام ناوی گۆراوه‌ . جا تكام وایه‌ ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ دروست نه‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌زانم ئۆفیسی هه‌ولێر زۆر بێخه‌مه‌ به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمانه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە