بانگەوازێك بۆ كارمەندانى تەندروستى
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
كارمەندانى خۆشەویست و چەوساوەو خێر نەدیو
كارمەندانى زەلیلى بەردەستى دكتۆرو فەرمانگە ووەزارەت و حیزبەكان
ئەمرۆ سەندیكاى كارمەندان لە ژێر فشارێكى بە هێزى كۆمەلێك كارمەندى دڵسۆز و لە خۆ بوردوو ناچار بوون بریارى گۆنگرە بدەن و ئەم بریارەش بە خۆشى خۆیان نەبوو ئەگەر بە ئارەزووى ئەوان بوایە هەتا هەتایە بەم شێوەیە دەمانەوەو هەرگیز ئەو جورئەتەیان نەبوو روو بكەنە ێندوقەكانى دەنگدان .
بە هەر حال ئەوا بریارەو هەلبژاردن دەكریت
من پێم خۆشە لەم مینبەرەوە چەند زانیارییەكتان بۆ روون بكەمەوە :
1- سەندیكاى كارمەندان 100% بەپێى ئاراستەكانى حیزبى حاكم هەنگاو دەنێت و هەموو كارێكیان تەنها بۆ سەرخستنى كادرە حیزبیەكانە بۆیە هەموان بزانن سەندیكاكە هیچ مۆركێكى بێ لایەنى پێوە نییە .
2- دلنیا بن ئەوانەى لەو هەلبژاردنەدا لە سەر لیستى كارمەندان دەر دەچن تەنها ئەوانەن كە وەك مشەخۆر بە هێزى حیزب چەند سالە سەپاون بە سەرتاندا و هیچ بەرنامەیەكیان نییە جگە لە جێ بە جێ كردنى مەرامە حیزبییەكان .
3- هەموو ئەو كارمەندە دڵپاكانەش ئاگادار دەكەمەوە كە لە سەر ئەو لیستە خۆیان پاڵاوتووە با هەتا زووە پاشەكشە بكەن و چیتر نەبنە داردەست بە دەست ئەوانەوە چونكە هەر لە ئیستاوە بریار دراوە كە كێ لەو لیستەدا سەر بخرێت بۆ كۆنگرە و لەسەر چ بنەمایەك بێت .
ئەوەتە شەوى 7-8/12 /2010) كۆبوونەوەیەكى نهێنى لە ناو مەڵبەندى ریكخستنى سلیمانى كراوە لە نێوان (جبارى سەندیكا و ئازادى جیگرى مەڵبەند و بەرێوەبەرى كارگێرى نەخۆشخانەكان) و لەو كۆبوونەوەیەدا بریاریان لەسەر چەند كارمەندێك داوە كە سەرى بخەن بۆ كۆنگرەو ئەوانەى تریش كە پالێوراون تەنها بەكاریان بێنن بۆ كۆكردنەوەى دەنگ بۆ لیستەكەو دوایى ریسوایان دەكەن .
بۆیە داواكارم لە هەموو ئەو كارمەندانەى كە بە ماناى ووشە كارمەندن و بریارى حیزب ناخەنە سەرو بریارو داواكارى كارمەندانەوە با چیتر بە سادەیى و بە عاتیفى بریار نەدەن و هەول بدەن بۆ خستنى ئەوانەى كە بە مۆركى حیزبى كار دەكەن و بزانن دەنگ بە كێ دەدەن و كێ لە ئاستى داواكانى كارمەنداندایە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست