به دواى كوشتنى عیماد سەعدى، مهلا بهختیار پلانی ههیه بۆ تیرۆرکردنی سەیوان عومەر
Saturday, 04/06/2011, 12:00
مەلا بەختیار لە خانەقیندا لەژێر پرسیارێكى گەورەدایەو تائێستا نەى توانیوە وەڵامى بداتەوە, لە چهند هەفتەى ڕابردوودا عیماد سەعدى بەڕێوەبەرى پێشووى كۆكردنەوەو دابەشكردنى بەرهەمە نەوتیەكان لە شارى خانەقین كوژرا و لەئێستاشدا حەیدەر ساروخ دەستگیركراوە بە تۆمەتى كوشتنى ناوبراو,كە كەسێكى نزیكى مەلابەختیارە, بەڵام ئەوەى دەبێت دەستگیر بكرێت محمدى مەلا حەسەنى قیمقامى خانەقینە چونكە بەگرتنى ئەو زۆر لایەنى ئەو ئیختیالاتە ئاشكرادەبێت, چونكە پێشتر قایمقامى خانەقین و عیماد سەعدى و حەیدە ساروخ لەسەر تەسفیەى حسابات كێشەكەوتووەتە نێوانیانەو تا كار گەشتە ئەوەى بەدەستى نهێنى قایمقامى خانەقین و ئەو كەسەى كەدەستگیركراوە عیماد بكوژن , لە ئێستاشدا هەڕەشە لە سەیوان عومەرى سەرنووسەرى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست دەكەن و دەیانەوێ بیكوژن, چونكە لە ڕۆژنامەكەیدا باسى لە گەندەڵیە ئیدارى و ئەخلاقیەكانى محەمەدى مەلاحەسەنى قایمقامى خانەقین و ئیبراهیم باجەڵانى سەرۆكى پێشووى ئەنجومەنى پارێزگاى دیالە و حاكم عومرانى ئەندام پەرلەمانى پێشووى عێراق و كارگێڕى دەرنەچوو دواتر دەركراوى مەڵبەندى یەكێتى لەخانەقین و زاید بەرپرسى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى لەخانەقین و سەید فوئادى هونەرمەندى میللى لەخانەقیندا كردووە , وەك شوكریە لە ئەعمارى خانەقین بەئاشكرا دەڵێت كە ئەمانە هەمووى كەسى نزیكى مەلا بەختیارن و بە تەوجیهى مەلابەختیار لە پلانێكى نهێنیدان بۆ كوشتنى سەرنووسەرى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست, وەك لە دواین ووتاریدا لە ژمارە (31)ى رۆَژنامەى گەرمیان پۆستدا سەیوان عومەر ئاشكراى كردووە كە ژیانى لەمەترسیدایە و هەڕەشەى كوشتنى لێكراوە و مەلا بەختیارى بەبەرپرس زانیوە لە هەر كردارێك, لەو ووتارەیدا پەیامێكى ئاڕاستەى ڕاى گشتى كردووەو دەڵێت (ئۆباڵى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆست و سەرنووسەرەكەى و ستافەكەى لە ئەستۆى ئیدارەى خانەقینە, چونكە گومانیان هەیە لە سەر ئەو بابەتانەى كە بڵاویان كردۆتەوە ڕق و تۆڵەى پەنگ خوارد و پێیاندا بتەقێتەوە)
شایەنى باسە كە سەیوان عومەر خاوەنى ئیمتیازوو سەرنووسەرى ڕۆژنامەى گەرمیان پۆستى نزیك لە مەلابەختیارى كارگێڕى مەكتەبى سیاسى یەكێتیەو قەڵەم فرۆش و جاش قەڵەمێكى یەكێتیە لە گەرمیان و لە ئێستاشدا بەتۆمەتى تاوانباركردنى مەلابەختیار, لەلایەن مەلاوە سەیوان ڕسواكراوە, چونكە بەهۆى بڵاوكردنەوەى هەندێك ڕاپۆرت لەسەر دیاردەى تەجاوزات و گەندەڵى نەوت لە ڕۆژنامەكەیدا و دواتر تێكچونى پەیوەندى لەگەڵ قیمقامى خانەقین, مەلابەختیار پشتى لێ دەكات و توڕە دەبێت لێی و دواى ئیهانە كردنى پێی دەڵێت چاوت دەردەكەم, هەرچەندە سەیوان پێى دەڵیت تۆ خۆت نەتووت لە سەر محمدى مەلا حەسەن بنووسە ئەى بۆ بەشیمان بویتەوە, دیارە پێشتر ئەو ڕۆژنامەنوسە تەوجیه كراوە بەنەرمى لەسەر ئیدارەى خانەقین بنوسێت كەچى توند نوسیویەتى و ڕاپۆرتى بڵاوكردۆتەوە ئەمەش نیگەرانیەكانى قوڵتر كردۆتەوە, دواتر لە ڕیگەى ئەو گروپەى كە لەسەرەوە ناومان هێنا دەیانەوێ دواى عیماد سەعدى سەیوان عومەر بگوژن, چونكە تا ئێستا شەش سكاڵاى یاساییان لەسەر سەیوان و ڕۆژنامەكەى تۆماركردوەو بەڵام تائێستا دەستگیر نەكراوە.لەپێشووتریشدا بۆماوەى مانگێك ئەو ڕۆژنامەنووسە لەخانەقین هەڵهاتبوو,دواتر جارێك لە بۆسەیەكیاندا ڕاى كردووە, لەئێستاشدا بەپێی زانیاریەكانى ئێمە فشارى ترس واى لێكردووە نەچێتە خانەقین.
تێبینی: لهبهر لێکچوونی ناوی ئهو نووسهره لهگهڵ نووسهرێک و رۆژنامهنووسێکی تر، ناوی سیانی ئهم بهڕێزهمان به پێویست زانی لێرهدا بینووسین، داوای لێبورد لهوانه دهکهین که ناوهکانیان وهکو یهکه، ئهم بهڕێزه دانیشتووی هۆڵهندایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست