کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامەنووس عەبدوڵا گۆڕان بە ماددەى 433 بانگهێشتى دادگا دەكرێت

Wednesday, 03/03/2010, 12:00


دادگاى لێكۆلێنەوەى سلێمانى لەسەر بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەوانى لە ژمارە 9 ی گۆڤاى ڕێگا مەگەزین ڕۆژنامەنووس عبدوڵا گۆران بە مادەەى 433 قانونى عقوباتى عێراقى بانهێشتى دادگا دەكات و بەكەفالەتى 140 هەزار دینار ئازاد دەكرێت
سەبارەت بە هۆكارى تۆماركردنى ئەو داوا یاسایە ڕۆژنامەنووس عەبدوڵا گۆران پێى ڕاگەیاندین "پاش ئەوەى ڕاپۆرتێكى شیكاری لەبارەى گەندەڵیەكانى بوارى تەندروستى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بڵاو كردەوە لەبەرامبەر ئەمەدا د.عومەر توفیق لێپرسراوى بەشى ددان لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى داواى یاساى لەسەر تۆمار كردووم "
سەبارەت بە شێوازى مامەڵەكردنى دادگا لەگەڵیدا عبدوڵا گۆران ووتى "ئەوەى جێگەى نێگەرانیە كە حاكم سیروان لە دادگاى لێكۆڵینەوەى سلێمانى بە مادەى 433 منى بانگكردووە لەكاتێكدا من كارێكى ڕۆژنامەوانیم كردووە و حاكم بە كەفالەتى 140 هەزار دینار بەكەفالەت ئازادیكراوم تا ڕۆژى دادگایكردنم "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە