کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


پاریزگاری كەركوك بەرژەوەندی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار دەپارێزێ لەكەركوك

Thursday, 05/01/2012, 12:00


ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی كەركوك
 
دیارە پارێزگاری كەركوك هاتە سەر سفرەی ئامادەكراو كە كەركوك لەسالی 2011 بودجەی زۆر زەبەلاحی بەخۆوە بینی وژمارەیەك پرۆژە لەجێبەجێكردندایە بەڵام جۆنیەتی دانی پرۆژەكان بە بەڵێندەر لەسەر ئەساسی نزیكی بەڵێندەرەكانە لە لێپرسراوە حیزبیەكانەوە و بەبێ رێنماییەكان ئەوەی ڕەچاو دەكرێ لەئیش وكارەكانیدا زیاتر دڵی پارتی ڕادەگرێ هەرچەند خۆی ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی ن ك)ە , لای بەغداش خۆی وادەناسێنێ كە حیزبایەتی ناكات .لەهەولێر و لەسلیمانی و سەرجەم شارەكانی عێراق دیارە باغچەو پارك و شوێنی حەسانەوە بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە وەكو (پاركی منارەو سامی عبدالرحمن و لەهەولیر و پاركی ئازادی و...هتد لەسلیمانی) , لەكەركوك پاركی بابا گورگور لە شۆراوی سەروی كەركوك و پاركی كركوك لەخواروی كەركوك بەبودجەی 10ملیون دولار دروست كرا پاركی شۆراو بۆ كۆمپانیایەكی سەر بەلێپرسراوێكی پارتی و پاركی خوارو بۆ لایەكەی تر وخەلكی كەركوك بێبەش كران كەچەند سالێك بوو چاوەڕوان بوون شوێنێكی حەوانەوە هەبێت وئێستا بەرنامە هەیە پاركە بچوكەكانیش بدەن بە بەڵیندەر بەبیانوی ئەوەی بۆیان بەرێوە ناچێت كە 2000 كەسیان دامەزراندوە لە بودجەی بترودولار وبودجەی باشیش لەبەر دەستدایە .كڕینی كارەبا لەهەولێربە برێك پارەی خەیاڵی كە تاكە شت بوو شانازی پێوەدەكرد ئێستا وەزعی كارەبا زۆر خەراپ بووە .
پاكردنەوەی شار لایەكی كۆمپانیایەكی سلێمانی وەری گرت و لایەكەی تریان دا بەكۆمپانیایەكی هەولێری كە هەردوكیان لە توانیایاندا نیە شارپاكبكەنەوە و وەزعی شار خەراپە تەنیا جادە سەرەكیەكان پاك دەكرێتەوە و كۆمپانیا كەركوكیەكان بێبەش كراون لە خێروبێری شارەكەیان لەپێناو ڕازی كردنی هەندێ بەرپرسی چاوچنۆكی شارەكانی تر و كۆمپانیا كەركوكیەكان بێبەش كراون لەئیش وكارەكان .ئێستا بە وەبەرهێنان پرۆژە دەكرێ ویەكەم پرۆژەش بەناوی (نور ستی) لە شۆراوە بووە نسیبی دوو كۆمپانیای هەولێر (كۆمپانیای حسارۆست و كرمانج)كە دیارە سەر بە كوێن و رۆژانە پارێزگار و وەبەرهێنان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئەو كۆمپانیایانە دێننە پێشەوە كە خاوەنەكانیان خاوەن دەسەلاتن .

ئەم كۆمپانیایانەی خوارەوە ئێستا هەڵبژیردراون بۆ جێبەجێ كردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەوەبەر هێنان كە یەكی50 دۆنم زەوی وەردەكرێ لە 140 كۆمپانیا 25 كۆمپانیا هەڵبژێردراون كەسەرجەم كۆمپانیاكان گوایە نزیكن لە لێپرسراوە حیزبیەكانەوە خاوەن پشت وپەنای هەلێر و سلێمانی ودهۆكن هەندێكیان زانیاریمان هەیە هەندێكیان ناناسین :-\
1- كۆمپانیای قوباد سەر بەكۆمپانیای نۆكانە .
2- پلان - فاروقی مەلا مستەفا .
3- گرین لاند - هەولێر.
4- هەڵەبجە سلیمانی
5- یارین پارێزگار .
6- ئاسۆس قرییەی ایتاڵی
7- سیكما .
8- هەڵكەوت .
9- شاگوڵ
10-كار .
11-بفریك .
12-محمد اكرەم زنگنە .
13-حیات جدیدە سلێمانی سكرتێر كۆسرەت .
14-بفریك .
15- محیالدین .
16 پیرۆت .
17-مجموعە جیهان .
18- گروتە دهۆك .
19- هۆستان . بەرزانی
20- سەكرمە .
21- نامۆ .
بە دەیان كۆمپانیای كەركوكیان بێبەش كردووە و
تكایە هەر كەس ئەیانناسێ زانیاری بدەن ئەوانەی سەرەوە كێن .

ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی كەركوك
2/1/2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە