کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له ‌ژێر په‌رده‌ی پارێزەرییدا، ئافره‌تبازی و کاركردن بۆ داعش!

Monday, 08/02/2021, 22:49


" ئه‌لوو ئوختی"..

به‌داخه‌وه‌ ئابڕووی پیشه‌ی پارێزه‌ری له‌ سلێمانی له‌ مه‌ترسیى تكاندایه‌.. سه‌ندیكای پارێزه‌رانی سلێمانی پێویسته‌ به‌ په‌له‌ بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و ئه‌م سكانده‌ڵه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن.

به‌ناو پارێزه‌ر، ئازادی حه‌پسه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌یه‌، وه‌كو سێوی گه‌نیوو كه‌وتۆته‌ ناو سندوقێك سێوی ساغه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌زوویی ده‌رنه‌هێرێت له‌نێویاندا ئه‌وا به‌ هه‌موو سندووقه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

پارێزەریی بۆ داعش

به‌ناو پارێزه‌ر ئازادی حه‌پسه‌، پله‌ی موونه‌رمی و ئافره‌تبازیه‌كه‌ی له‌ سنوور ده‌رچووه‌، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها هاوڕێتی پارێزه‌ری كچانی تازه‌ ده‌رچووی زانكۆ ده‌كات له‌ دادگا و له‌ ده‌ره‌وه‌، یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌یسی ئافره‌ت وه‌رئه‌گرێت، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن كه‌یسێك كه‌ ئافره‌ت ببوو، بۆماوه‌ی چوار مانگ رێنمایی یاسایی ده‌كرد، له‌كاتێكدا مێردی ئافره‌ته‌كه‌ش به‌ تۆمه‌تی داعش ده‌ستگیركرابوو له‌ به‌غداد، ئه‌م به‌ناو پارێزه‌ره‌، كه‌ عه‌ره‌بی به‌قه‌ده‌ر منداڵیك نازانێت كه‌ له‌ زنجیره‌ی فیلم كارتۆنه‌وه‌ فێری عه‌ره‌بی بووه‌، كه‌س نازانێت چۆن چۆنی خۆی كردووه‌ به‌ پارێزه‌ر، ئینجا كه‌ ته‌له‌فونی بۆ ئه‌هات له‌و ژنی داعشه‌وه‌، له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكا بۆ چاوبه‌ستی ده‌وره‌وبه‌ر كه‌ جوابی ئه‌دایه‌وه‌، ئه‌یووت " ئه‌لوو ئوختی". ژنه‌ داعشه‌كه‌ سه‌یاره‌یه‌كی به‌ناوی مێرده‌كه‌یه‌وه‌ هه‌بوو هێنابووی بۆ سلێمانی، ئه‌یویست ئازادی حه‌پسه‌ وه‌كاله‌تێك بۆ مێرده‌ داعشه‌كه‌ی له‌ زیندانی به‌غداد بكاته‌وه‌ و ژنه‌كه‌ش به‌وه‌كاله‌تنامه‌ی مێرده‌كه‌ی بتوانێ سه‌یاره‌كه‌ له‌ سلێمانی بفرۆشێ، ماوه‌یه‌كیش سه‌یاره‌ی داعشه‌كه‌ی له‌ناو شاری سلێمانیدا لێ ئه‌خوڕی به‌حیساب ئه‌م پارێزه‌ره‌ و سه‌ربه‌ حیزبه‌ و گومانی لێناكرێت و سه‌یاره‌كه‌ش ناگیرێت ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مه‌وه‌ بێت. هه‌ی... ناپارێزه‌ری نائازاد، به‌س ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موه‌كیله‌كه‌ت ئافره‌ت بێت، گوێ به‌وه‌ نه‌یه‌یت كه‌ ژنی داعشێك چی ئه‌كات له‌ سلێمانی و بچیت ئیشی بۆ بكه‌یت و چوار مانگ به‌ ته‌له‌فون و دیداری نهێنی له‌گه‌ڵی خه‌ریك بیت. به‌مه‌ ئه‌ڵێن پارێزه‌ر یان سایكۆپات و تێكده‌ری ئاسایش و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌. ئه‌م به‌ناو پارێزه‌ره‌ وه‌كو هه‌ندێك له‌ پیاوان وان كه‌ ئه‌چن ته‌كسیه‌ك ئه‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت سه‌ر بكه‌وێت له‌گه‌ڵیان و مێبازی پێوه‌ بكه‌ن و له‌ ژێر په‌رده‌ی كاری ته‌كسیدا، ئافره‌تبازی ده‌كه‌ن. ئه‌میش به‌هه‌مان پاڵنه‌ری نه‌فس نزمی و ئیتیكسزی و مۆڕاڵسزی ده‌ستی داوه‌ته‌ كاری پارێزه‌ری. كاری پارێزه‌ری كاروباری خه‌ڵكه‌ و كارێكی زۆر هه‌ستیاره‌، ئه‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن پره‌نسیپه‌كانی ئیتیك و ئه‌خلاقی پارێزه‌ری بخوێنن پێش ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به‌ پارێزه‌ر و دواتریش چاودێریان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێی بكه‌ن. ئه‌گه‌رنا ئابڕووی پیشه‌ی پارێزه‌ری به‌ته‌واوه‌تی له‌ شاری سلێمانی ده‌تكێ و دواتر به‌ هه‌زار تكا چاك نابێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ناو پارێزه‌ره‌ واز له‌و كاره‌ نائاكاری و نائه‌خلاقیانه‌ نه‌هێنێت یان سه‌ندیكای پارێزه‌رانی سلێمانی به‌ڕێز نه‌یه‌نه‌ سه‌ر خه‌ت بۆ پاككردنه‌وه‌ی فه‌زا و گۆڕه‌پانی پارێزه‌ری له‌م پۆخڵه‌واتانه‌ و هاوشێوه‌كانیان و دوورخستنه‌وه‌ی كابرای "ئه‌لوو ئوختی" له‌ گۆڕه‌پانی پارێزه‌ری. ئه‌وا په‌تای موحامی ئیتیكسز و مۆڕاڵسز و مێباز ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ پارێزه‌كانی تر به‌ تازه‌ و كۆنه‌كانیشیانه‌وه‌.  ئه‌م بابه‌تی " ئابڕووتكانی پیشه‌ی پارێزه‌ری له‌ شاری سلێمانی" به‌ ئه‌ڵقه‌ و زنجیره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوده‌ببێته‌وه‌.

پیشه‌ی پارێزه‌ریی ئه‌وه‌ نیه‌، ڕه‌ش بكه‌یت به‌ شپی و سپی-ش بكه‌یت به‌ ڕه‌ش، ئه‌وه‌ كاری بۆیاخچیه‌ نه‌ك پارێزه‌ر/ موحامی. یاخود به‌رژه‌وه‌ندی مادیییی و ئاره‌زوو و هه‌وه‌سبازی شه‌خسی دابنێیت له‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه‌، ئه‌مه‌ كارێكی نائاكاریی و نا ئیتیكی و نا ئه‌خلاقیه‌. په‌ندێكی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ ته‌واو رێك له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سایكۆپات و به‌دعه‌مه‌ل ئازادی حه‌پسه‌دا ئه‌گونجێ: ( حامینا حه‌رامینا) ئه‌وه‌ی به‌حیساب دانرابوو پارێزه‌رمان بێت، كه‌چی خۆی ده‌ستدرێژ و دزه‌كه‌ بوو.

 بابەتی هاوشێوە

پلان و نەخشەکێشان و تەڵاقدانی مێرد لە شاری سلێمانی!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە