کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوپشك و جاڵجاڵۆکە خوو

Tuesday, 03/11/2020, 18:29


بنەماڵەی بارزانی لە بۆشایی سیاسی ناو کۆمەڵگای کوردیدا شوێنپێی خۆی کردەوەو دەسەڵاتی زوڵم و زۆریی سەقامگیر بوو، لە بوونی هەزاران سۆرەی سووك کە کاریان هەر ماستاوچێتی و نۆکەریی ئەو بنەماڵەیە بوو، ئەوانە هێندە سوک بوون قبوڵێ جنێو و لێدان و کوشتنیشیان دەکرد بە دەستی فەرمانڕەواکانی بەرزانیەکان، ئەوانەی هیچ پێناسەیەك نایانگرێتەوە جگە لە کۆیلەی مۆدێرن لە پێستی کوردایەتیدا، ئەو کۆیلە مۆدێرانە هۆکاربوون لە هاندان و بێباکی بارزانی لە کردنی هەموو زوڵم و ستەمێكدا و بەتایبەتی کە زۆر ئاسان تیرۆرەکانی نەیارانیان لە ناو میللەتی ژێر دەستیاندا لایەن ئەو کۆیلانەوە بۆ ئەنجام دەدرا، بێ ئەوەی بزانن کە رۆژێك دێت سەرەی خۆیان دێت، نموونەی فەرەیدون جوانڕۆیی و جەوهەر نامیق و فەلەکدین کاکەیی و سامی عەبدوڕەحمان و دەیانی تر زۆر ئاشکراو روونە کە دەریدەخات ئەو بنەماڵەیە خووی جاڵجاڵۆکەو دووپشکیان هەیە کە لە پێناوی مانەوەی خۆیاندا ئامادەن هاوشێوەکانیان بخۆن، ئیتر هەڤاڵینی پولێکی قەڵب ناهێنێت و لە باشترین حاڵەتدا پرسەیەکی شایستە بۆ کوژراو دادەنێن و ئیتر ئاو بێنەو دەست بشۆ، ئەگەر میللەتێك ئەو کەللە پووتە بێ مۆڕاڵانە پێشەواکانی بێت دەبێت چاوەڕوانی چی پاشەرۆژێکی لێ بکرێت؟ ئەوانە هەر لەسەرەتاوە بە خیانەت گۆشکراون و هەر بە پەت پەتێنی سیاسەتی شەرمهێن لە نیوان سێ سنووردا ماونەتەوەو ئەوەی حسابیان بۆ نەکردووە دۆخی رەوای گەلی کوردو ژیان و گوزەرانی تاکەکانی کورد بووە، بۆیە رۆژ دوای رۆژ قەیران و نەهامەتی زیاتر تووشی بەرۆك و ئەستۆی خەڵکی مافخوراو دەکەن، هەموو ئەو ڕیکلامانەی بە ناوی کوردایەتیشەوە دەیکەن و ملیۆنان دۆلاری دزراوی نەوتی هاوڵاتی کوردی بۆ تەرخان دەکەن پولێکی قەڵب ناهێنێت و کەسی پێ ناخەڵەتێت جگە لە دەروێشە سووکەکانی خۆیان نەبێت، ئەوانە نە نوێنەری میلەتی کوردن و نە هیچ مافێکیان بەسەر کوردایەتییەوە هەیە جگە لە ماڵوێرانی و دزیی و خیانەت، کێسی عەلی عەلاق و نەجمەدین و دەیانی تر دوا کێسیش نابێت و دەیانی تر لەناو پارتیدا لەسەرەی تیرۆری ناو ئەو بنەماڵەیەدان، جەلال تاڵەانیش هەر ئاوی ئەو مەدرەسەیەی خواردبووەوە کە هەستا بە نەخشەڕێژکردن و لەناوبردنی مامە ڕیشە، کاتێك لە مفاوەزاتەکەی لەگەڵ حوکمەت لە دوکان بینی خەڵك هەموو لەدەوری مامەریشە کۆبوونەتەوە، گوتی: نابێت دوو مامە هەبێت، دەك پیرۆزتان بێت مێژووی رەشی پڕ تاوان و خیانەت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە ئایا چۆن میللەتێکی ٥ ملێۆن کەسی قبوڵی ئەو مافیایانە دەکات، کە وەکو گورگ هەر رۆژەو پەلاماری نێچیرێك دەدەن و خوێنەکەی دەرخواردی ماری سەر شانی زووحاکەکانی سەری رەش دەدەن، ئایا مللەت چاوەڕوانی چی لەو دوو بنەماڵە کورد فرۆشە دەکات کە وەکو قیروزفت بە قەدەرمانەوە نووساون و ٣٠ ساڵە قێزەونترین ئەزموونی مافیایی و کەر بازاڕیی و قاتوقڕی و شەڕی ناوخۆو دەزگا داپڵۆسێنەرەکان بەرهەمیان بووە، ئایا دەبێت میللەت ئەوەندە غافڵ بێت ئەو ڕاستیانە نەزانێت؟ یان هەرکەسەو بەدەردێکەوە گیرۆدەبووەو بەشێکی زۆریشی یان ئاوی گەندەڵی یان ترسیان خواردووەتەوە، بەڵام هەمووان لەو خاڵەدا یەکدەگرنەەوە کە دەڵێن: دەست بەكڵاوەکەی خۆتەوە بگرە با نەیبات، ئەم لاموبالاتیە ئەگەری پاشەرۆژێکی زۆر رەش دێنێتە ئاراوە و چاوەڕوانی هەمووان دەکات و ئەو کات تەڕ و وشك پێکەوە دەسوتێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە