کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمال عەبدوڵڵای تێبەردەن!

Friday, 22/05/2020, 7:50


سازێ گەردی
لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی نێوان یەكێتی و پارتی، دەزگای راگەیاندنی یەكێتی بۆ ئەوەی بەخێرایی بەرپەرچی پەلامارەكانی پارتی لە رێگەی راگەیاندنەوە بداتەوە، پێویستی بە كۆكردنەوەی هەندێ لەو كەسانە هەبو كە بە پێوەری ئەو سەردەمە بەنوسەر و رۆژنامەنوس دائەنران، دیارترینیان جەمال عەبدوڵڵا بو.
بە درێژایی ماوەی شەڕی ناوخۆ، هەموو جارێی ئازاد جوندیانی قسەیەكی باوی هەبو، هەر هەڵایەك یان بابەتێكی دژ بە پارتی هەبوایە بەكسەر ئەیوت جەمال عەبدوڵای تێبەردەن!
ئەویش پاداشتێكی باشی وەرئەگرت و شەوێ وەك خۆی وتەنی دەیدا بە شیری شێر كە مەبەستی عارەق بو، تا دواجار ژنەكەی لە ماڵ كردیە دەرەوە و ژیانی هاوسەرێتیان بەجیابونەوە بەكۆتا هات.
ویستگەی دووەمی جەمال عەبدوڵا بڵاوكردنەوەی گۆڤاری بەڵگە بو بە بودجەی دەزگای زانیاری بۆ دژایەتی بزوتنەوەی گۆڕان كە دزێوترین روی رۆژنامەگەری كوردی بو چونكە هەمو گۆڤارەكە پڕ بو لەو وێنە و زانیاری و قسە هەڵبەستراوانەی كە بەدزی و جاسوسیەوە دەستی كەوتبو.
ویستگەی سێیەمی جەمال عەبدوڵا دوای راوەستانی گۆڤارەكەی و تەقاوتیەكەی وەك مودیر عام، كاركردنە لە سایتی باس نیوز و هەڵبژاردنی بەرەی پارتی! ئەو پارتیەی كە جەمال عەبدوڵا لە ماوەی شەڕی ناوخۆدا سەدان وتاری بەناوی خۆی و خوازراوەوە بۆ سوكایەتی دژی بنەماڵەی بارزانی نوسی، ئێستاش هەر بە فەرمانی ئازاد جوندیانی كە بۆتە راوێژكاری مەسعود بارزانی، دیسانەوە بۆ هەر مەسەلەیەكی جەماوەری و داواكاری هاوڵاتیان یان بۆ دژایەتی لایەنە سیاسیەكانیتر، یەكسەر وەك جاران ئەڵێ جەمال عەبدوڵای تێبەردەن!
نەفس نزمی جەمال لەوەدایە كە جارجار پەیام ئەنێرێ بۆ هەندێ دۆستی كە گلەیی لێ ئەكەن، وادەریئەخات پیاوی دەزگای زانیاریە و ئەو وتارانەی دژ بە لایەنەكانیتر بۆ ئەوەیە قوڵتر خۆی لە میدیای پارتی نزیك بكاتەوە تا معلوماتیان لەسەر كۆ بكاتەوە!
بەدووری نازانم لەگەڵ دروستبونەوەی حیزبێكی وەك بەعس لەناو سونە، هەر بۆ درێژەدان بەو كاتەی كە ساڵی هەشتاكان رەفیق حیزبی بوە، نەبێتەوە بە كەواسوری بەرلەشكری داگیركەران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە