له چه‌مچه‌ماڵ ته‌قت لێ ده‌كرێت به‌ڵام ده‌بێت بێ ده‌نگ بیت
Monday, 30/04/2018, 1:47
وه‌ك لاى هه‌مووان ئاشكرایه به ڕۆژى ڕووناك و ده‌زانرێت كه چ كه‌سانێك به ئاڕاسته‌ى كێ ڕۆژانه ته‌قه یاخود هه‌لكوتانه سه‌ر ماڵان كێه به داخه‌وه ئێستا له شارى چه‌مچه‌ماڵ بووه به دیارده و ڕۆژانه یاخود شه‌وانه ئه‌م دیارده‌یه ڕوو له زیاد بوون بێ ئه‌وه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌كان وه‌ك پێویست بڵاوى بكه‌نه‌وه بۆ ده‌زگاى ڕاگه‌یاندنه‌كان .
شه‌وى 27/له‌سه‌ر 28/ 4/2018 كات ژمێر 2 ى شه‌و ته‌قه ده‌كرێت له مالێك به جۆرى G.B.G به‌ڵام خۆش به‌ختانه زیانى گیانى نه‌بوو .
پاشان ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه جێگاى ڕووداوه‌كه پاشان ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌ڕشه‌یان له ماڵه‌كه كردووه ده‌بێت به هیچ جۆرێك نابێت ئه‌و ڕوداوه باس بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه
ئایا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕوماڵى ئه‌و ڕوداوانه‌یان نه‌كردووه ؟؟ له هه‌مان كاتدا هه‌موویان ده‌زانن ؟؟
بۆیه ئه‌م ڕوداوه له‌م سایته حه‌ق بێژه بڵاده‌كه‌مه‌وه كه چه‌ندین ڕوداوى تر هه‌یه و بڵاوناكرێته‌وه ..
به‌ڕاستى ژیان له شارى چه‌مچه‌ماڵ زۆر خراپ بووه له ڕووى ئه‌منیه‌ته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست