کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆیله‌کردنی گاوانه‌کان لای تره‌نتی پلاسکۆ!

Thursday, 09/03/2017, 0:40


تره‌نتی ئه‌سڵیی شه‌پقه‌ قووچ به‌س شۆقی ده‌دا  له‌وانه‌ی لۆتی بوون و سه‌رانه‌یان له گاوانه‌ به‌سته‌زمانه‌ ده‌ستکورته‌کان ده‌ه‌سه‌ند، که‌چی به‌ شه‌قاوه‌ ناوبانگی ده‌رکرد بوو، به‌ڵام پاشی ئه‌و؛ چه‌ندان تره‌نتیی پلاسکۆ و عادی په‌یدا بوون، هێنده‌ش دڕنده‌و به‌دفه‌ڕو سادین؛ به‌ جۆره‌ها شێوه‌ چێژ له‌ کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان وه‌رده‌گرن، هه‌ر بۆ فشه‌و بۆ هیوایه‌ت به‌ خوتته‌ی جیاواز خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بن ده‌سه‌ڵاتی جڕوجانه‌وه‌ره‌کانی ناو عه‌رشی که‌لاوه‌کان ده‌کوژن، تره‌نتی ئه‌گه‌ر که‌سی ده‌ستنه‌که‌وێت له‌ هه‌ڤاڵانی به‌رده‌ستی ده‌کوژێت.. هه‌ر مه‌پرسن چ مه‌مله‌که‌تێکی خه‌وف و روعبیان دروستکردووه‌؟ ئاوها بڕوات په‌ل ده‌کێشێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی روعب، که‌س سیقه‌ی به‌ دارو دیواریش نه‌ماوه‌ قسه‌ی لا بکات، له‌ ترنتییه‌وه‌ بیستوویانه‌ گۆتیتی ئێمه‌ ئاغاواتین هه‌ر وامان هێناوه‌و هه‌ر واش لێده‌خوڕین، به‌س ئه‌وه‌ی توخنی کورد بێت پێی ده‌وێرین و ده‌بێت خزمه‌تکارمان بێت، که‌س له‌ هه‌ڤاڵان نازانێت دوای شیفا سه‌ره‌ی کێیه‌؟ ئه‌مه‌ش وه‌ختانێك وه‌کو تاعون بڵاوبووه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌ی کرد که‌ گاوانه‌کانیان واز له‌ گاوانی پێ هێناو که‌سابه‌تی جاسوسی و ڕسواییان فێرکردن، بۆ چه‌ند گه‌ڵایه‌کی موچه‌ی مانگانه‌ی نه‌فتی دزیاریی، به‌نی ئاده‌م  و به‌شه‌ری کوردیان پێ ده‌کوژن!ئه‌وانیش هه‌ر ده‌رێن به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی به‌سه‌ر چاو، خۆ یه‌ك تۆسقاڵ ویجدان و ئینسانییه‌ت و بیرکردنه‌وه‌و عه‌قڵیان له‌سه‌ردا نییه‌، هه‌تا بیر بکه‌نه‌وه‌و به‌خۆ برێن بابه‌ ئێمه‌ ئه‌م هاوڵاتیه‌ کوردانه‌مان نه‌خولقاندووه‌ تا بیکوژین، خۆ به‌ نان و ئاوی ئێمه‌ نیین‌.. داکو بابیان چه‌رمه‌سه‌ریی دنیایان چه‌شتووه تا به‌خێویان کردوون و وا گه‌وره‌ بوون، ئه‌وانیش مافی خۆیانه‌ بژین.‌
  کوڕینه‌ به‌خودای که‌سابه‌تێکی هیچه‌، ئه‌م چه‌لاوخۆره‌ بێ نرخ و به‌هایانه‌ ته‌نانه‌ت هیچ بیر له‌ پاشه‌ڕۆژی خۆشیان ناکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌ستییان که‌شف بێت له‌ هه‌ر ئیغتیالێکی فاشیلی نێوخۆدا ئه‌وا لۆ خۆیان ده‌کوژرێن. خوتته‌کانی تره‌نتیش عاده‌ته‌ن زۆر عه‌شایه‌رین و هه‌ر له‌به‌ر هێندێ زوو ده‌ستی که‌شف ده‌بێت، ئه‌و تاقه‌تی زۆر بیرکردنه‌وه‌ی نییه‌، له‌به‌ر هێندێ دژی وشه‌ی عه‌قڵه..‌
خه‌ڵك وا ده‌زانن ئیهانه‌کردن هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ نامووسه‌وه‌ هه‌یه‌، نازانن گزیریی هه‌موو خۆفرۆشییه‌که‌ و نه‌فس نزمی و مرۆڤکوژی و ته‌قریرنووسی و چه‌پڵه‌لێدان و پاکانه‌یه‌که‌ بۆ پیاوکوژو تاوانبارو گه‌نده‌ڵ و جه‌للاد، نازانن کۆیلایه‌تیی بێده‌نگییه‌ به‌رامبه‌ر کوشتنی ویدادو سه‌رده‌شت و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌وان و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان تیرۆر کران و تیرۆر ده‌کرێن، به‌ ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ی ئه‌و دوو نه‌فه‌ره‌ داماوه‌ی که‌ موحافز له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن تاوانی بۆمبه‌که‌ی که‌ناڵی رووداویان بۆ داتاشین!؟ وا به‌ ئاسانی له‌ زاکیره‌ی گشتیدا له‌بیرچوونه‌وه‌و خۆ که‌س له‌ کوله‌که‌ی وشك و ته‌ڕیشدا هه‌ر باسیان ناکات، ئه‌و وه‌خته‌ قه‌دری ئینسانی کورد نه‌ما که‌ ویژدانیان له‌ گزیره‌کان سه‌نده‌وه‌، که‌ پێیان گوتن ده‌ست به‌ ته‌پله‌که‌ی خۆتانه‌وه‌ بگرن با نه‌یبات، ئه‌زبه‌نی ئه‌وه‌ گێژه‌ڵوکه‌ی نه‌گبه‌تییه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌ هه‌ڵیکردووه‌، وه‌کی شیرپه‌نجه‌ ورده‌ ورده‌ به‌ هه‌موو ده‌مارو خانه‌و مولوله‌و شانه‌ی جسمی میلله‌تدا بڵاوده‌بێته‌وه‌و یه‌ك به‌ یه‌کی میلله‌ت ئه‌و عیلله‌ته‌ ده‌گرن، تا زووه‌ فریای خۆتان که‌ون، خۆشتان چیتر خاوه‌نی خۆتان نین، ئه‌نگۆ خاوه‌نتان هه‌یه‌، تره‌نتی پلاسکۆیه..
ده‌رێن کاتێك تره‌نتی توڕه‌ ده‌بێت، له‌ هه‌ر جێیه‌ك بێت چوارده‌خۆره‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت و ده‌ست ده‌کات به‌ ته‌قه‌کردن به‌ ئاسمانداو شاشه‌ی هه‌موو ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ ده‌شکێنێت گێچه‌کانیان له‌سه‌ر که‌ناڵی ڕووداو گیرساونه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌کات: ها نه‌ڵێن ئێمه‌ش مه‌نسولین، کرته‌ی ڤیدیۆیی هه‌مووتان بڵاو ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ده‌یان ساڵه‌ ئاگاتان له‌ خۆتان نییه‌و تۆمارم کردوون وکۆمکردوونه‌وه‌. 
هه‌ژار برادۆستی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە