پسوڵه‌ی ژماره 25 ی نه‌وت به چ ده‌ردێك چوو؟
Sunday, 20/11/2016, 1:02
ئه‌وه‌نده به‌سه گوتراوه: ئه‌و که‌سه که‌سه، ئه‌لفێکی به‌سه.. پێشینانمان خاوه‌نی وه‌فاو به‌ڵێن بوون و که‌سایه‌تی مرۆڤیان وا هه‌ڵسه‌نگاندووه که به وشه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌کانی تێ بگات و خۆی بگۆڕێت، ئه‌گینا ده‌بێته ناکه‌س به‌چه‌و چاوه‌ڕوانی هیچ خێر‌و چاکه‌یه‌کی لێ ناکرێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر حه‌قیقه‌تیش بزانن گاڵته‌یان پێ دێت و هه‌ر له‌سه‌ر تاوانه‌کانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن چونکه سڵانێکه له گه‌ڵ خوێنیاندا تێکه‌ڵ بووه‌و مانه‌وه‌یان به ناحه‌قی و سته‌مه‌وه به‌نده.
به‌ڵام ئێمه‌ی هاوڵاتی ساده‌ی کوردی به‌د به‌ختی باشوور که‌س له موعاناته‌کانمان تێناگات و نازانن چۆن 25 ساڵه به ده‌ست تاقمێك دڕنده‌و ناپاکه‌وه ده‌ناڵێنین و گیرمانخواردووه، خه‌ڵكی بیانی و ده‌ره‌وه وا ده‌زانن هه‌موو هاوڵاتییان ژیانیان وه‌ك به‌رپرسه‌کان خۆشه‌و له ڤێللادا ده‌ژین و ئه‌و هه‌موو ساختمانه بڵندانه هی هاوڵاتیانه، بێ خزمه‌تگوزاریی نابن و له‌و 3 شاره‌دا ئه‌و داهاته بێ شومارانه‌ی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به یه‌کسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌یدا دابه‌ش ده‌کرێت..
ئه‌وه‌ی وا بیر بکاته‌وه پێی ده‌ڵێین ئاش له خه‌یاڵێك و ئاشه‌وان له خه‌یاڵێك، ئه‌و قسه پفدراوانه هه‌ر ڕیکلامی که‌ناڵه زۆر‌و زه‌به‌نده‌کانی دوو بنه‌ماڵه ڕوو ڕه‌شه‌که‌ی کوردستانن، که له هیچ خیانه‌ت و تاوانێك ده‌رهه‌ق هاوڵاتی ساده‌ی کورد سڵیان نه‌کردووه‌ته‌وه.
وا فه‌سڵی زستان و سه‌رماو سۆڵه هاته پێشه‌وه‌و کاره‌باش وه‌کو وه‌رزی هاوین جارێکی تر لێمان زوویر بوو و بووه‌وه مانگی چوارده‌و لێمان دوورکه‌وته‌وه، له سایه‌ی بانگه‌وازی ده‌وڵه‌تی کوردی‌دا نه‌توانراوه ساده‌ترین مافی هاوڵاتیان دابین بکرێت و که‌چی به لاف و گه‌زافی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌یانه‌وێت گه‌وجترمان بکه‌ن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مافیایه که هه‌ر نزیکه‌ی 20 که‌س هه‌موو داهاته‌که‌ی ده‌دزن ، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون خێروبێری سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی کوردستان بدزن، به‌ڵکو پاره‌ی گیرفانی هاوڵاتیانیش به بیانووی جیاجیا ده‌دزن، ئه‌وه بوو له به‌هاردا دوو پسوڵه‌ی 24و 25 ی نه‌وتیان دایه هاوڵاتی به پاره‌و له‌ولاشه‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 40 هه‌زار دینار ده‌بێت بدرێت، که‌چی ئێستا ده‌ڵێن پسووڵه‌ی ژماره 25 ئیلغا بووه‌ته‌وه‌و نه‌وتی به که‌س پێ‌نادرێت، خه‌ڵکینه بنواڕن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده بێ قه‌درو قیمه‌ته پسووڵه‌یه‌ك که خۆی چاپی کردووه‌و داویه‌تی به هاوڵاتیان کاری پێ ناکات و هیچ حسابێکی بۆ ناکات، ئه‌ی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی چ قه‌درو قیمه‌ێك بن له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، گه‌ر باسی بایعی بکه‌ین ئه‌وا هه‌ر سه‌رتان سوڕ ده‌مێنێت که چۆن به جه‌ند مانگ جارێك برنجێك ده‌درێت ئاژه‌ڵیش نایخوات چونکه له کارگه‌دا د روست ده‌کرێت و هیچ پێکهاته‌یه‌کی برنجی تێدا نییه، زۆر سه‌یره که‌سێکیش ویژدانی نایه‌ته وه‌ڵام و یه‌خه‌ی ئه‌و هه‌موو جه‌رده بچوك و گه‌وره‌یه بگرێت و توڕیان هه‌ڵداته زبڵدانی مێژووه‌وه، خه‌ڵك بێزار بووه له باس کردنی ئه‌م کێشانه‌و له‌گه‌ڵیاندا ڕاهاتووه، چونکه به درێژایی ماوه‌ی 25 ساڵه کار له‌سه‌ر بێ ئیراده‌کردن و سوکایه‌تیکردن ده‌کرێت به هاونیشتمانی کورد، نازانم که‌ی کاتی ئه‌وه دێت ماف و به‌رگی به مرۆڤبوون و به هاوڵاتی بوون بۆ خه‌ڵکی هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاتی کورد ره‌وا ده‌بینرێت و دڵسۆزێك هه‌ڵده‌که‌وێت ڕزگارمان بکات له چه‌وساندنه‌وه‌و مه‌حرومکردن و سوکایه‌تی پێکردن و کوشتن و بڕین؟؟ ئه‌م پرسیاره جێده‌هێڵین بۆ سه‌ده‌ی 22 گه‌ر جه‌نگی سێهه‌م بهێڵێت بژین و ئه‌م ئاواتانه‌مان بێته دی. چونکه خه‌ڵک وا بێ متمانه بووه به ده‌سه‌ڵات و بێ هیوا بووه، له حاڵی حازردا تروسکه‌یه‌ك هیوا نابینێته‌وه له‌م شه‌وه ده‌یجوره‌ی پارتی و یه‌کێتی له کوردستاندا.
هێمن وریا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست