کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌په‌له‌: عەبە شه‌که‌نه‌کان ئه‌م جاره‌ش بازه‌که‌یان بۆ نه‌درا

Sunday, 13/09/2015, 18:26


به‌په‌له‌: عەبە شه‌که‌نه‌کان ئه‌م جاره‌ش بازه‌که‌یان بۆ نه‌درا
ئه‌مڕۆش کۆبوونه‌وه‌ی پێنج پارته‌که‌ له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆکی هه‌رێم بێ ئه‌نجام بوو. له‌م باره‌یه‌وه‌
سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه‌ رێكکه‌وتن و سازان چاره‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌."
ئه‌بو به‌کر هه‌له‌ده‌نییش ده‌ڵێت: "ته‌نیا سازان به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانین."
کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌وه‌ کۆتایی هات که‌ ئه‌م جاره‌ ته‌نه‌که‌یه‌کی تازه‌یان بۆ داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌که‌نه‌کان بتوانن بازی  به‌ سه‌ردا بده‌ن. پێشنازی تازه‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.
جه‌ماوه‌ریش به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێنج پارته‌که‌ وەکو عەبە شەکەنە بازەکەیان به‌سه‌ر ته‌نه‌که‌ به‌تاڵه‌که‌دا بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ شادبن ئه‌مانیش بڵێن:
هه‌ی شه‌که‌نه‌
ئه‌گینا هیچ له‌ گرفتی خه‌ڵک که‌م ناکاته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت شه‌که‌نه‌ چییه‌، ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ بکه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە