کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزه‌ سیاسیه‌کان داوا له ‌ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ ئه‌وروپا ده‌کات بایکۆتی شت و مه‌کی ئێران بکه ن.

Monday, 21/09/2009, 12:00


پاش چه‌ندین هه‌نگاوی شارستانیانه‌ی وه‌ک خۆپیشاندان و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی خانه‌قین و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ له‌ کوردستان به‌رامبه‌ر وشککردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له‌ شاری خانه‌قین له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه به‌ مه‌به‌ستی تێکدان و زیاتر گوشار خستنه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامێکی نه‌بوه‌و حکومه‌تی ئێران تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ر وشککردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و له‌ هه‌وڵی وشککردنی ئاوی سیروانیشدایه‌ که‌ ده‌ڕژێته‌ ناو شاری ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ به‌ بیانوی جۆراوجۆری وه‌ک دروستکردنی به‌نداوو کاره‌باو پێویستی کشتوکاڵی بێ گوێدانه‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ بواری ئاوو مافه‌کانی مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی و ڕیزلێنان له ده‌ورو‌ درواسێیه‌تی له‌ گه‌ڵ عێراقدا ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ وه‌ک هێزه‌ سیاسیه‌ کوردو کوردستانیه‌کان له‌ شاری یۆتۆبۆری له‌ وڵاتی سوید وه‌ک پشتگیری کردن له‌ شاری خانه‌قین و گه‌لی کوردستان و وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئاو به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان داوا له‌ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ ئه‌وروپا ده‌که‌ین بایکۆتی شت و مه‌که‌کانی ئێران بکه‌ن واته‌ شت و مه‌ک و که‌ل و په‌لی ئێران به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌کڕن،له‌ هه‌مان کاتدا داواله‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین هه‌نگاوی پێویست له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگرێ وه‌ک ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و ئابوری و سیاسی و.....هتد تا ئه‌و کاته‌ی ئێران بیر له‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن ده‌کاته‌وه‌. له‌ گه‌ڵ ڕێزماندا

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌ سیاسیه‌ کوردوکوردستانیه‌کان له‌ شاری یۆتۆبۆری



حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی شیوعی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان

یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان

پارتیا یه‌کێتیا دێموکراتا کورد له‌ سوریا

حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

حیزبی کوردی فه‌یلی عێراقی

کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران

پارتی سۆسیالیستی کوردستان له‌ تورکیا واته‌ په‌سه‌که‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە