نابێت كاكەیى ببێتە قایمقام بۆ ؟
Saturday, 26/12/2009, 12:00
شیخ محمد لە ڕۆژى هەینیدا بۆ نوێژى هەینى لە مزكەوتى پاشا خودبەیەكى داوە كە هى سەردەمى جەهالەت و رق و كینى شێخ محمد موفتیە بەرامبەر كاكەییەكانى هەڵەبجەى شەهیدى هەڵ ڕشت كە بانگەشەى ئەوەى كردووە نابێت كاكەییەكى كافر و بێ دین ببێتە قایمقامى هەڵەبجەى شەهید بە شێخ محمد دەپرسم بۆ لەبەر چێ تۆ فتواى وات داوە كە كاكەیى نابێ ببیتە قایمقام لە میللەتى كاكەیى بێ دەنگ و بێ كێشە هەیە و ئێستا سەردەمى ئەبو عبید الجراح نیە كە دەستى لە خوێنى هەزاران كوردە و ئێستا كەسانێك وەكو شێخ محمدى جاهل مەزارگەیان بۆ كردووە و ناویان ناوە عەبابەیلێ و میللەتى كورد بە دەیان ساڵە دەناڵێنێ بە دەستى ئەو قائیدە عەرەبانەوە كە بەناوى ئیسلامەوە توانیو یانە میللەتى كورد بەش بەشى بكەنەوە و چەندین نەوەى تر هەر دەناڵێنین بە دەم ئەو مافانەى كە لێمان زەوت كراوە و ئێستا ڕۆشنبیرانى میللەتەكەمان وردە وردە بەو راستیە گەیشتونە كە چیتر نەیەلێن بەو جۆرە مافەكانى میللەتى كورد زەوت بكرێت و لەم سەردەمەدا كەسانێك وەكو شیخ محمد بێ عەقل و فتواكانى دەیانەوێ دەستى ئاژاوە و تێكدەرانە بخەنەناو ئەو ئاین و مەزهەبانە جیاجیاكانى میللەتى كورد و بگرە هەر میللەتیك یان وڵاتێكى دونیا بە دەیان مەزهەب و ئاین و ئاین زاى تێدایە ئەگەر تێدا نەبێ وەكو ئەوەتا باخێكى تاقە گوڵە بێ بەشە لە بۆنى گوڵەكانى تر و ئەو كەسەكاكەییەى كاندیدە بۆ قایمقامى قەزاى هەڵەبجەى شەهید محامى كەیسى ئەنفال بوو بۆیە بەبێ جیاوازى ئاین و مەزهەب بیردەكاتەوە وەكو شیخ محمدى موفتى دواكەوتو نیە بەس خزمەتى یەك مەزهەب یەك ئاین بكات بۆیە شیحى بێ عەقل تۆ نوێنەرى ئاینیت ئەو جۆرە فتوایانە هى ئەم سەردەمە نیە هێ سەردەمى پێش زاینە و تۆ فایرۆسێكى كوشندەى ئەم سەردەمەیت و ئێمە قەد خۆمان جیا نەكردۆتەوە لە ئیسلام و بۆ زانینتان كافر ئێستا نەماوە لەسەر زەوى بۆیە سەیرى هەر ناسنامەیەكى هاوڵاتیەكى كاكەیى بكە نوسراوە (دیانە)مسلم واتە شیخ محمد زۆر بێ عەقلە و دوا كەوتوە و ئێمەى خزمانى كاكەیى دەڤەرى گەرمیان ئیدانە و ڕیسواى ئەو جۆرە فیتوایانە دەكەین چونكە هێ سەردەمى جەهالەت و تاریكیە وداواكارین لە سەرجەم لایەنە بەر پرسیارەكان شیخ محمدى موفتى بدرێتە دادگا و ئیجرائاتى یاسایى لێ وەربگیرى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست