((نامه‌یه‌ک له فیرده‌وسی نه‌مری ڕێژوانه‌وه))
Thursday, 03/03/2011, 12:00
بۆ باوکی !!!!!!!!!!م ؟
زۆرم حه‌ز ده‌کرد سه‌ره‌تای نامه‌که‌م هه‌واڵی ته‌ندروستیت بپرسم...... به‌ڵام کاتێک کاکه(سورکێو)ی هاوڕێی شه‌قامم گه‌یشته‌لام وه‌هه‌واڵی تۆی پێگه‌یاندم به‌ڕاستی تاسام و شه‌رم دایگرتم هه‌ستم ئه‌کرد هیچ په‌نایه‌ک نیه تاخۆمی تیا حه‌شار بده‌م ، له‌به‌رئه‌وه‌ی من له(17)شوباته‌وه هه‌ستم به‌گه‌وره‌یی خۆم کردوهه‌ستم کرد به‌م ته‌مه‌نه‌مه‌وه توانیم به‌ردێک له‌سه‌ر به‌رد دابنێم بۆ پێشخستنی گه‌له‌که‌م وه‌که‌وتمه خه‌وێکی خۆشی ئه‌به‌دی ،،،،،،،، به‌ڵام مخابن ئه‌وه‌ی من کردم جه‌نابت هه‌مویت سڕیه‌وه .
من چاوه‌ڕوان بووم یه‌خه‌ت ڕاگریت بۆ گه‌ڵ که وه‌ک من میداڵی شه‌ره‌فت پێدابکات ، به‌ڵام نه‌ک میداڵی شه‌ره‌فت به‌خۆت ڕه‌وا نه‌دی بگره میداڵه‌که‌ی منیشت بێ به‌ها کردوله‌یه‌خه‌ی منت کرده‌وه‌و توڕتدایه‌ناو زبڵدانی مێژووی شاره‌که‌م ، بۆیه ڕوی په‌یامم ئه‌که‌مه هاوڕێیانی ڕاپه‌ڕیوی شه‌قامم و ئه‌پاڕێمه‌وه که به(گه‌وجی) تۆسه‌یرم نه‌که‌ن چونکه دڵنیام هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکت له میدیاکان جگه له‌ئازاری خۆم ئازاری هه‌موو باوکێکی به‌شه‌ره‌ف ئه‌ده‌یت ، وه‌هاوڕێیانم دڵنیائه‌که‌مه‌وه تاسه‌رکه‌وتن هاوشانیانم .
دووباره هه‌ر لێره‌وه ڕوم ده‌که‌مه باوکانی هاوڕێیانی شه‌قامم تکایه ئێوه‌ش مناڵه‌کانتان ئازارمه‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی باوکم له‌گه‌ڵ منی کرد.
باوکی!!!!!!!!!!!!!م
په‌یامی دووه‌مم ئه‌وه‌یه‌تکایه مه‌یه سه‌رمه‌زاره‌که‌م چونکه گه‌ر گه‌ل پێبزانن سه‌ردانم ناکه‌ن وه له‌دیداری
هاوڕێیانم بێ به‌ش ده‌بم ،
دواجار ده‌ستی دایکم وچاوی خوشکه‌کانم ماچ ده‌که‌م وه دڵنیایان ده‌که‌م که گه‌ل به‌چاوی گه‌وره‌ییه‌وه
سه‌یریان ده‌که‌ن .
به‌شه‌رمه‌وه به‌جه‌نابیشت ده‌ڵێم پیرۆزت بێت ته‌له‌فۆنی سه‌رۆک وجه‌لاده‌کان هه‌روابچوک بیت وه‌ک خۆت ئه‌ڵێت بچوکتانم .
کۆتایی نامه‌م به‌شه‌رمه‌وه پێتڕاده‌گه‌یه‌نم که هه‌تا هه‌تایه بووی به‌مایه‌ی نه‌نگی من و خێزان وگه‌له‌که‌م.
په‌یامیشم بۆگه‌له‌که‌م ته‌نهاو ته‌نها کۆڵنه‌دان بۆ((ئازادی بۆ ژیان)) .
شه‌هید ڕێژوان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست