هه ڵه به هه ڵه چاره سه رناکرێ؟
Monday, 07/04/2014, 12:00
باوکی بڕوا
لە کوردوستان پوست دوینى 5/4 نوسینى برادەریکم خویندەوە کە بەناوى دلسوزیکى حزبى شیوعى/یەوە نوسرابوو. کومەلیک سەرنج و تى بینیم لەلاپەیدابوو. بەپیویستى ئەزانم کە چەند قسەیەکى لەسەر بکەم.
ئەو برادەرە گلەیى لەوە ئەکات کە چەند کادرو ئەندام و دوستى حزبى شیوعى کوردوستان لەهەلبژاردنەکاندا نەک هەر دەنگ بە حزبەکەیان نادەن. بەلکو ئەبنە لایەنگرى حزبیکى تر!! گوایە لەبەر ئەوەى بەمەزەندەى حزبەکەى خویان-سەرکردایەتیەکەى- لاى داوە لەراستە ریى خوى و حزبەکە بەلایەکى هەلدیردا ئەبات... جا ئەو برادەرە ئەو پرسیارە لەسەرکردایەتى حزب ئەکا. بوچى ئاوریک لەو جەماوەرە توراوە ناداتەوە!! من ئەوە بە راستر ئەزانم کە ئەو پرسیارە ئاراستەى ئەو جورە کەسانە خویان بکرى. پیشینان وتویانە" ئەگەر گول نیت درکیش مەبە" واتە "ئەگەر دوست نیت دوژمنیش مەبە.."
کەسانى تیگەیشتو و خاوەن بیرورا و هەلویستى راست ئەگەر بەجدى خاوەن ئەو سیفاتانە بیت ئەوا دو ریگای لەبەرە:
1- هەول بدات کە ئەو هەلویست و بیرورایەى. بەهەر شیوەیەک بوى برەخسى نامە ,راپورت , دوتویى کونوس , چاوپیکەوتن جاریک سى جار بگەیەنیتە سەرکردایەتى حزبەکە لەلایەکەوە. هەروەها لەگەل هاوبیرورا و هەلویستەکانى دا هەول بدات بو ئەوەى راى گشتى بو گوشارکردنى پەیدابکات .. خو ئەگەر سەرکردایەتى حزبەکە هەر سور بوو لەسەر هەلەو و رەوتى چەوتى خوى ئەوا
2- ئەبى لەبریتى بچیتە پال دوژمن بادوستیک/ى تر. وەک کەسیکى سەربەخوى خاوەن مەبدئو هەلویست. ریزى خوى و بیروبوچونەکانى بگریت.. لەهەمان کاتدا کە ئەمرو دەرفەت و بوار زور زورە. هەول بدات بیانگەیەنیتە ئەو پەرى جەماوەرى حزبەکەو دەرەوەى حزبەکە.. تابزانى چەند پەسەندن و پشتگیرى ئەکرین.. ئەوسا بوى هەیە هەلویستى تر بگریتە بەر ئەگەر تین و تواناى تیکوشانى پى مابوو.
ئیتر گلەیى و گازاندە و ناوو ناتورە بەم شیوەیە یان بەجوریکى تر لەدەرەوە لەپاش ملە لەنەدامەتى و زیان بەولاوە هیچى لى نابەستریتەوە... چونکە لەلایەکەوە ئەبى بزانیت کە مەرج نیە بیرو لیکدانەوەکانى تو راست بن سەد دەر سەد. لەلایەکى ترەوە تو برینەکان خویناوى تر ئەکەیت!! ئاگرى دوژمنانى حزب خوش ئەکەیت!! چونکە بەهەلە چارەسەرى هەلەکان ئەکەیت.
حزب جەستەیەکى زیندوە. راستیش ئەرواو چەوتیش. دلسوز ئەوەیە کە هەلەکان چەوتەکان دیارى بکات وبزانى چون ئەچى بەرەو چارەسەرکردنیان... ئەوانەى گوایە گلەیى و گازندەیان هەیە. یان هەلەو ناتەواویەکى تر لە حزب دورى خستونەتەوە و دەنگ بە لایەنیکى تر ئەدەن. ئەوکارە خوکوشتنە و حزب کوشتنە!! ئەگەر خوت بەراست ئەزانیت رامەکە. مەیدان چول مەکە بو رەفتار چوت و گەندەلەکان. بەردەوام بە لەسەر هەلویستى خوت تالەحزب دەرت ئەکەن!! کورد ئەلى"سەرى دونیا بەپوش نەگیراوە" یان ئەلین: "راستى رەفتى ,چەفتى کەفتى" "بەردیک گومیک ئەشلەقینى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست