کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ که‌ناڵی گه‌لی کوردوستان له‌سه‌ری ئاواتی شێخ جه‌ناب و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و قادر حاجی عه‌لی و سه‌لاح چاوشین

Sunday, 22/09/2013, 12:00


خوێنه‌ری به‌رێز من وه‌کو که‌سێکی به‌ وژدان وه‌ڵامی که‌ناڵی گه‌لی کوردوستان ئه‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌م که‌سانه‌ که‌ باسیان ئه‌که‌ن به‌ پله‌ی وه‌زیر خانه‌ نشسین کراون ئه‌گه‌ر بگه‌رێنه‌وه‌ مێژو که‌ ئه‌مانه‌ چی بوون هه‌ریه‌که‌ کیان خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك خه‌باتن بۆ به‌دیی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌ی که‌ ئیسته‌ ئه‌و که‌ناڵه‌ دا به‌زیوه‌ته‌ سه‌ریان بێ گۆێ دانه‌ خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی له‌ ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی دا ئایا که‌سانێکی ئاوا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو ته‌سحیته‌بن له‌ پێناوی گه‌له‌ که‌یاندا شایسته‌ی له‌وه‌ زیاترن بۆیان بکرێت هه‌یه‌ له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی و پارتیشدا خاوه‌نی هیچ خه‌باتێك نیه‌ له‌و پله‌دا خانیشین کراوه تێناگه‌م بۆ ئاوا له‌به‌ری بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی خه‌باتی هاوڕێکانی خۆیان له‌بیرده‌که‌ن له‌جیاتی شانازی پێانه‌وه‌ ئاوا وه‌ڵامیان بدرێته‌وه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ وه‌کو حه‌ق هه‌یانه‌ به‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه‌ له‌وه‌ زیاتریش بکرێت بۆیان چونکه‌ ڕۆژانێك له‌ناو یه‌کێتی دا به‌رپرسی باڵا بوون مافی خۆشیانه‌ به‌و پله‌یه‌ با یه‌کێتی چاو به‌وه‌دا بخشێ نێته‌وه‌ بزانه‌ چه‌ندین که‌سی به‌پله‌ی به‌رز خانه‌ نشین کردوه‌ که‌ خۆفرۆش بوون ڕۆژانێك دژی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ شه‌ریان کردوه‌ کاك ئاواتی شێخ جه‌ناب که‌سێکی شۆڕشگێڕه‌ و بگه‌ره‌ خانه‌ واده‌که‌یشی له‌خه‌باتی بێ وچاندابوون و تا ئه‌م ڕۆ ئایا چی تیایه‌ ئه‌م شۆڕشگێڕه‌ ماندوه‌ به‌ پله‌یه‌ك خانه‌ نشین بێت کاك ئاوات له‌ناو یه‌کێتی دا چه‌ندین پله‌ی به‌رزی بڕیوه‌ ئایا وه‌کو حه‌قیش بیت مافی خۆی نیه‌ که‌ ڕه‌نجی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ خه‌باته‌ی بدرێته‌وه‌ بێ گومان مافی خۆیه‌تی با بڕۆن به‌وانه‌ بڵێن که‌ ڕۆژێك به‌ردی گه‌رم نه‌هاتووه‌ ته‌ ڕێگایان ئیسته‌ به‌رپرسن و له‌وان زیاتر موچه‌ وه‌ره‌گرن کاك عومه‌ری سه‌یدعه‌لی که‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌یه‌ و له‌ پێناوی ئه‌م رۆژه‌دا که‌ هاتووه‌ته‌ به‌رهه‌م جه‌سته‌ی خۆی به‌خشیه‌وه‌ به‌ نیشتمانه‌که‌ی و که‌م ئه‌ندامه‌ ئایا شۆرشگرێکی وه‌کو کاك عومه‌ر شایسته‌ی هه‌موو شتێك نیه‌ کاك عومه‌ر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بوو له‌ناو یه‌کێتی دا مافی خۆیه‌تی به‌ پله دار خانه‌یشین کرێك ئایا کاک قادری حاجی عه‌لی ئه‌ویش خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌یه‌ له‌سه‌رده‌مێکدا ئه‌و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بووه‌ ئایا شایسته‌ی نیه‌ به‌و پله‌یه‌ یان کاک سه‌لاح چاشین ئه‌ویش خاوه‌نی خه‌باتێکی زۆره‌ و شاسته‌ی خۆیه‌تی به‌و پله‌یه‌ باشه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ئیسته‌ له‌ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی دا بوونایه‌ هه‌ریه‌که‌ به‌ قاره‌مانێك شۆرشگێر ناو ئه‌بران و جێگه‌ی داخه‌ ئه‌م رۆ مرۆڤی ڕاست خاوه‌ن هه‌ڵوێست جێگه‌ی نابێته‌وه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ ئاواتی شێخ جه‌ناب و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی و قادری حاجی عه‌لی وسه‌لاح جاوشین ئه‌مانه‌ جێگه‌ی ڕێزن چونکه‌ له‌ناو یه‌کێتی دا پێگه‌ی خۆیان هه‌بوو له‌به‌ر قبول نه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و نایه‌ك سانی و خزمه‌ت نه‌کردن به‌گه‌ل بۆیه‌ بڕیاریاندا چاك سازی بکه‌ن و خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن و هه‌وڵبده‌ن بۆ یه‌کسانی و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سامانی ئه‌و میله‌ته‌ بۆیه‌ ئه‌مانه‌و نه‌شیروان مسته‌فا ئه‌م گۆرانه‌یان دروست کرد بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئازدی و خزمه‌ت کردنی ئه‌م گه‌له‌ ماندوه‌ له‌ پێناوی نه‌مانی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی ئێسته‌ هه‌یه‌ ئه‌گینا ئه‌م به‌ڕێزانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوویستایه‌ ئێسته‌ له‌ناو یه‌کێتی دا هه‌موو خاوه‌ن ده‌سته‌ ڵاتوو سه‌رمایه‌کی یه‌کجار زۆر بوون وه‌کو به‌رپرسه‌باڵاکانی یه‌کێتی پارتی وا باشتره‌ هه‌موو ڕێز له‌م مرۆڤه‌ ئازیزانه‌ بگرین خاوه‌نی رابردوه‌یه‌کی پاکن و که‌سانێك بوون له‌ رۆژناێکدا تێ کۆشاون له‌ پێناو ئه‌م ئازادیه‌دا بێ وچان ئیسته‌یش خه‌باتی بێ وچان ئه‌که‌ن واز هێنانی خۆیان له‌به‌ری به‌رژوه‌ندی میله‌ت له‌ مه‌نسه‌به‌کانیان له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی دا ئێسته‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی شانازی هه‌موو کوردێکی نیشتمان په‌روه‌ر که‌ خزمه‌ت ده‌که‌ن و تێ ئه‌کۆشن بۆ ئه‌م‌ ڕۆژه‌ و نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و گه‌رانه‌وه‌ی ئازادی و به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان جێگه‌ی داخه‌ که‌ناڵی گه‌لی کوردستان ئاوا ڕابردوی ئه‌و شۆڕگێرانه‌ له‌بیر ده‌کات و چاویان له‌ ئاستی ئه‌و هه‌موو نا یه‌ك سانیه‌دا دا‌ستووه‌ هیچ ناڵێن که‌ چه‌نده‌ها که‌سیان به‌و پله‌یه‌ خانیشین کردوه‌ خاوه‌نی هیج نین من وه‌کو کوردێك ده‌ست خۆشی له‌ کاك ئاوات و کاك عومه‌رو کاك قادرو کاك سه‌لاح چاوشین ده‌که‌م هیوادارم زیاتر خزمه‌تی نیشتمانه‌ که‌یان بکه‌ن و تێ کۆشن بۆ زیاتر خزمه‌تی ئه‌م گه‌له‌ ماندوه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنیش بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە