کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەشی خۆپاراستنی هەولێر بەرە و ترسناكترین قۆناغی گەندەڵی دەچێت

Thursday, 24/01/2013, 12:00




یەكێك لەفەرمانگە هەرە هەستیار و پڕلەبەرپرسیاتیەی تەندروستی بەشی خۆپاراستنی تەندروستیە ئەویش لەبەر ئەوەی پەیوەندی بەگیان و تەندروستی هاووڵاتیان هەیە و ڕۆڵیكی بەرچاو و كاریگەریشی هەیە لەپێشكەوتنی كارە خزمەتگوزراییە تەندروستی یەكان هاوشانی كایەكانی چارەسەرسازی . لەبەر ئەوە پێویستە ستافێكی لێهاتوو و دڵسۆز و چالاك لەم بوارەدا كاربكەن بۆ ئەوەی بتوانن ببنە قەڵغان بۆ ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشییە ترسناكەكان كەئێستاكە لەهەرێمی كوردستان لەزۆربوون دایە و ڕۆژ بەڕۆژ تەشەنەدەكەن و هەڕەشە لەگیانی هاونیشتمانیان دەكەن .
كاری بەشی خۆپاراستن ئەوەیە دەبێت هەوڵ و تەقەلڵاكان تەرخان بكات بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە كوشندە و مەترسیدارەكان كەلەڕێگەی پیسبوونی ژینگە و ئاوی پیس و خواردن بەتایبەتی لەخواردنگەكانی ناوبازاڕ و هەموو ئەو هۆكارانەی پەیوەستن بەمرۆڤ و مادە پیس بووەكان دەگوازرێنەوە.
هەروەك لەمەو پێش باسمان كرد ئەوە بەكارماندانی دڵسۆز و لێهاتوو ئەنجام دەدرێت نەك كەسانی گەندەڵ و نەشارەزا و نەزان .ئەم بەشە گرنگ و هەستیارە ئێستا بەجارێك فەرامۆش كراوە و كەس بایەخی پێ‌ نادات ئەویش لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرەكەی كەناوی دكتۆر سەرهەنگ جەلالە ئەو شارەزاییەی نیە و ناتوانێت هیچ پرَوژەیەك پێشكەش بكات بۆ ئەوەی لایەنە بەپرسەكان بایەخ بەو بەشە بدەن . هەروەها لەبەر ئەوەی پێشتر لێپرسراوی یەكەی كوتان بووە ئەو زیاتر بایەخ بەو بوارە دەدات و لایەنەكانی تری پشت گوێ خستووە . لەبەر ئەوەی بەمافی خۆشی ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە و بەواسیتە هاتۆتە سەر كورسی زیاتر بایەخ بەكورسیەكەی و ئەو كەسانە دەدات كەچاو پۆشی لەگەندەڵییەكانی دەكەن . بەڕاستی پێویستە راگەیاندن كار و ڕۆژنامەنووسان ڕووبكەنە ئەو فەرمانگەی تەندروستیەی كەچارەنووسی خەڵكی پێوەبەندە ...ئەوا ڕێژەی ئایدز و ڤایرۆسی جگەر و نەخۆشییە بەكتریایەكان ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبوون دایە . لەوەتەی دكتۆر سەرهەنگ بووەتە بەڕێوەبەری ئەو بەشە تاكو ئێستا كەبۆ ماوەی حەوت ساڵە هیچ لێپرسراوێك سەردانی ئەو بەشەی نەكردووە , هەموو كارمەندەكانی ئەو بەشە بەپزیشك و كارمە ندانی تەندروستیە و لەم بەڕێوەبەرە بێزارن و موعاناتیان زۆرە چونكە ئەو بەئاشكرا جیاوازی لەنێوان فەرمانبەران دەكات هەندێكیان حەوافزیان هەیە و هەندێك نیانە كەئەمەش كارێكی نایاسایییە چونكە حەوافز هەموو كارمەندانی فەرمانگە دەبێت بگرێتەوە . هەروەها كەسانێكی بەوەش چاوپَوش كردووە كەوا ناو ناوە بەپارەپاداشتیان دەكات .تاكو ئێستا نەلەوەزارەت نە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەسەندیكای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هیچ لایەنێك نەهاتووە لەم بەڕێوەبەرە گەندەڵە بپرسێت كە هەموو بودجەكانی ئەو بەشەی بۆخۆی ئیحتكار كردووە و ئەو فەرمانگەیەی ئیفلیج كردووە . لەلایەكی دیكە چەندین جار كارمەندانی چاودێری تەندروستی مادەی بەسەر چوویان گرتووە ئەو بەڕێوەبەرە نەیهێشتووە خاوەنەكانیان سزا بدرێن .ئەویش لەبەر ئەوەی نەوەك خاوەنەكان شكایەت بكەن و ئەو لەكورسی لابدەن . لێرەوە داوا لەهەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەكان دەكەم كەوا بەزووترین كات ڕووبكەنە ئەو فەرمانگەیەی كەوا لەسایەی بەڕێوەبەرێكی خێڵەكی و حزبی وەك دكتۆر مەغدید بەرە و ترسناكترین قۆناغی گەندەڵی دەچێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە