پاش بڵاوبونەوەی لەكوردستان پۆست ئامێری تیشكەكەی دەربەندیخان چاككرایەوە
Thursday, 28/10/2010, 12:00
پاش بڵاوبونەوەی بابەتی (قائیمقامی دەربەندیخان...ئاگات لێیە دەربەندیخان ئامێری تیشكی تیانیە!) لەسایتی كوردستان پۆست...فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی (نەك قائیمقامی دەربەندیخان) رۆژی پێنج شەمە 28-10لیژنەیەكی هونەری نارد بۆ چاككردنەوەی ئامێری تیشكی(اشعە)نەخۆشخانە گەورەكەی دەربەندیخان و ئامێرەكەیان چاككردەوە.
لەراستیدا دەبێت دەستخۆشی لەهونەرییەكانی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بكرێت بەوەی ئەو ئامێرەیان چاككردەوە وخەڵكی دەربەندیخانیان لەو كێشەیە رزگاركردو جێگای خۆشیەتی جارێكی دیكە بپرسین ئەرێ قائیمقامی دەربەندیخان كە ئاگای لە شارەكەی نەبێت ئیدی هەبون یاخود نەبونی چی سودێكی هەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست