کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە پارێزگارى هەولێر پێنج ملیار دینار شاراوەیە

Saturday, 16/05/2009, 12:00


بەهۆى جێگرە دزەكەى پارێزگارى هەولێر و كوتلە چاوبرسیەكەى وا خەریكە زۆرینەى پرۆژەكان بوەستێنن چونكە پارێزگارى هەولێر هێندە پارەى پرۆژەو كۆمپانیاكان قەرزارە هەرواش لەسەریان كۆ ئەبێتەوە, بۆتە نارەزاییەكى زۆرى بەڵێندەرەكان كە پارەى تەمویل و خەرجى پرۆژەكانیان پێنادەن، تەنیا ئەم كۆمپانیایانە نەبێ كە تایەرى عەبدوڵا لەگەڵیان شریكە یا پرۆژەى تەنفیز موباشرى تایبەت بە خۆیەتى ،،، ئێستا زیاتر لە پەنجا ملیار دینارى ئەم خەلكە قەرزارن كە لەخەزێنەش پێشوتر بۆیان دابینركراوە بەڵام ئەم دابین كردنەیش نەماوەو بۆیان خەرج ناكرێ ، لەلایەكیترەوە تایەرى عەبدوڵا تەنیا گرنگى بە كوتلەكەى خۆیەدات و خزمانى خۆى لە نێو ئەم پارێزگایە قەڵەو ئەكات تەنانەت مەسرەفى هەموو كەسوكارەكەى لەسەر بودجەى پارێزگایە: هاتوچۆى قوتابخانەى منداڵەكانى تایەر و براو برازاو خوارزاكانى، هەروەها خەرجى بۆ پارەى بەنزینى ئۆتۆمبیلى ماڵەوەیان و مناڵە برازا سەرسەریەكانیان، خەرجى نەخۆشخانە، خەرجى سەفەر خەرجى تەڕەساز و دەعوەت و تەڕەماش هەمووى لەلایەن حیساباتى پارێزگا بۆیان خەرج ئەكرێ ، گێڵ فرێندەكەى تایەر كە ناوى (زنار)ە ئەوە هەر بەئاشكراو هەموو خەڵكى ئەیزانن كە تایەر چى بۆ ئەكات بەردەوام موكافەئەو ئیشو ئیفادى گەشت و پرۆژەى بەقازانج پێئەیات، ئەم زنارەى كردۆتە كەڵەگاى پارێزگا، هەروەها چەند ئەندازیارێكى خەنى كردووە بەپارەو كۆنەكانیشى فەرامۆش كردووە هەنێكیشیانى كردۆتە جاسوس لسەر ئەوانیتر، ئامۆزاكەى خۆى كە ناوى (عەبولرەحمان)ە بە بڕوانامەى ساختەى دكتۆرا كردۆتە موهەنیدیس و بندیواریشە هەر دەوام ناكا مانگانە ملیۆنێك و چوارسەد هەزار موچەكەیەتى، فەرمانبەرەكانیتر هێندە رقیان لێى هەیە هەرنەبێتەوە چونكە ئەم عەبدولرەحمانە دەوام ناكات و هەر لەسەفەركردنایە و پلیتى فركەیشى لەسەر خەرجى پارێزگایە، لەبارەى هەڵبژاردنەكانیش تایەرى عەبدوڵا بەڵێنى بە (زنار)یاوە كە وائەكات پۆستێكى بۆ وەرگرێ ئەگەر نەشبو لە هەڵبژاردنى پارێزگاكان بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگا كاندیدى ئەكا، ئەم زنارە تەنیا ئافرەتى لەشفرۆش بۆ تایەر ئەهێنێ هەموو شتێك بۆى یەكات لەبرى ئەوەیش تایەرى عەبدوڵا پارەى پێئەدات و تائێستا دوو پارچە زەوى و دوكانێكى لەبازارى نیشتمان بۆ ئارایشتگاو شوقەیەكى پێ یاوە. رەنگە ئەم شێوازە كارانە مۆدەیەكى تایبەتیانبێ كە لەكاتى هەڵمەتى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن پارەكە ببەخشنە خەڵكى تا دەنگیان پێبەن، باشە ئەم تایەرە دزە گەمژەڵە هەر بەكەیقى خۆیەوە راست و چەوت بەناو كەوتووە.!؟ جەنابى پارێزگار ئەیهاوار تۆ چۆن لێى قەبوڵەكەى نازانین تۆ تاوانبار بكەین كەشەریكى خەراپەكارییەكانى تایەرى یاننا !؟ ئاخر چۆن وائەبێ یارى بە موقەددەساتى ئەم میللەتە بكرێ ، ئەتانەوێ دەنگیشتان پێبدرێ.!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە