مەلا بەختیار لە كام قولەى قافەوە هەرەشە ئەكات
Thursday, 16/04/2009, 12:00
كاتى خوى جەلال گلەیى لە برادەرانى كومەلە كردبو كە ئەم زااتە دروزنە لەسەر هیج ئیعدام نەكرایە , ئەبوایە لەسەر ئەو هەموو بەدرو سویند خواردنەى بە گوڕى شەهید ئارام ئیعدام بكرایەكە لەبەردەمیدا سویندى خواردبو كە هیج نیازى ئینشیقاق و جیابونەوەى نىیە .
كاتى گرتنەكەشى بە جورى داروخا بوو هەرچى نهینى خْوى و برادەرەكانى بوو لە كۆشیا دایتەكاند..
خو ئەگەر ئەو كاتە دەست بەعس بكەوتایە مالەو مال دانە دانە تیكوشەرەكانى ریكخستنى ناوشارى وەك تەسبیح بو ئەهونینەوەو چاوساغىو سیخورى بو ئەكردن .
ئیستە بوتە قولەى قاف و بە میرولەكان ئەلى وا چاكە نەچن بەگزیا... بەراستى كابرایەكى روو قایم بئ شەرم و جەریئە ... ناهەقیشى نىیە ئەوە نیە بوتە دەم راستى مەكتەبى سیاسى و بەسەر د.بەرهەم و كوسرەت و ئەندامە نوستوەكانى ترى م.س دا خوى گیڤ ئەكاتەوە و ئەقوقینئ .
مەلا قولەى قافە بو داگیركردنى زنى خەلك كە ئیستە خۆى خاوەنى نىیە , برۆن بپرسن و گوى بگرن لە فەزیحەكانى زنەكەى چۆن بۆتە ویردى سەر زمانى گەنجانى سلیمانى... لەوە ناترسی مەلاى قولە دوو رۆزى تر هەندى وینەى ترسناك لە (یوتوب) دا ببینى بەهیچ پینە نەكریت !!
تۆ هەقى وایە تەنها فەخر بەو كاتەوە بكەیت كە شاگردى جگەرچى بویت , چونكە بە ئارەقى ناوچەوانت نانت پەیدا ئەكرد ... غەیرى ئەوە هەر بە خوارى هاتویت و پاشقولت گرتوە و لە پشتەوە خەنجەرت وەشاندوە !! خۆت لەم شارەدا ئەوەندە قیزەوەند كردوە خەلك نەفرەت لەو روزەش ئەكات كە بۆ یەكەم جار سەرت پیا كردوە ! لەم شارەوە خەلك تۆى ناسیوە و ئامیزى بۆ كردویتەوە , هەى نمەك حەرام ... چیتر خۆت ناشرین مەكە و سەرو دلى خەلكى ئەم شارە مەگرە و ویزدانیان ئەزیەت مەدە ... رۆزیك دیت سەرى لووتت رەش ئەكەن و شار بەدەر ئەكرییت !!!
دلنیاش بە كەس لەم شارە هەرەشەى تۆ و ئەمسالت نایان ترسینیت ... ئەوانەى تۆش بە میروولە ناویان ئەبەیت ئەو تیكۆشەرە ماندونەناس و مەردانەن كە خۆیان وەك تۆ نەفرۆشتوە و دزى و گەندەلى سەرى باوەر و كەلأ زیانى پئ دانەنەواندون ... ئەوانە میروولە نین و هەموو خەلكى بە ئەمەك و دلسۆزو بە وەفاى ئەم میللەتەن ... هەر هەموویان پلنگ و هەلۆى بەرزە فرى ئەو یەكیتیەن كە تۆ و برادەرەكانت سووكتان كردوە .
دلنیاش بە ئەم هستیریایەى تووشى بوون سەرتان ئەخوات , ئەمە پەلە قازەى مەرگى سیاسیتانە, مەرگى ئەو كەسانەى بوغرا ئەبن و ئەدۆرین .
قولەى قاف بۆ دەسەلات و سیستمیكە كە ئاسودەیى و بەختەوەرى بۆ كۆمەلانى خەلك فەراهەم بكات, بۆ دەسەلاتیك نیە گەندەلى و نەهامەتى بخاتەوە ... چاكتر وایە لەوە زیاتر دەم هەراشى نەكەیت چونكە مالت لە شوشەیەكى هیند تەنك و عادىیە زۆر بە سانایى هاڕە دەكات ... ئەوەش چاك بزانە كە تۆ تەنها قولەى یەك قافیت... ئەویش قافى خۆتە !!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست