راگەیاندنى گروپى نێرگزى هەولێر لەناو مەلبەندى سێى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە دژى كۆسرەت رەسول عەلى
Friday, 11/03/2011, 12:00
جەماوەرى یەكێتى نیشتیمانى كورستان ئاگادار دەكەینەوە كە جەماوەرى هەولێر چیتر لەمەو دوا بەشان و شەوكەتى كۆسرەت رەسول عەلى هەلمەخەلەتێن چونكە هەولێر هیچ كەسى نیە لە نێو بەرپرسەكانى یەكێتى نیشتیمانى و كۆسرەت رەسول ئەگەر لە رێگاى هەندێ لە پاوەكانى خۆى وا پیشان دەدات كە ئەوە خاوەن هەولێر بەلام بە داخەوە كە كۆسرەت هیچ وەفاداریەكى نیە بۆ هەولێر و بۆ جەماوەرەكەى و ئەویش رێچكەى بازرگانى خۆى گرتوە و بەرژەوەندى تەسكى خۆى بە هیچ بارودۆخێك ناگۆریتەوە.
ئەى لایەنگیرانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان تكایە لەمەو دوا مەلێن شێرەكەى هەولێر چەنكە جەماوەر خۆى شێرى شارەكەى خۆیەتى و كۆسرەت رەسول وەكو سوارچاكێك خۆى وا نیشان دەدات كە خەوتووە بەلێ راست دەكات ئەو خەوەى ئەو خەوێكى سورە و زۆریش درێژە وا راكشاوە لە نێو ملیۆنان دۆلارى دزراو خەوى لە خۆ خستوە و چاوەرێى ئەوە مەكەن كە كۆسرەت بتوانێت بوەستێت لە بەردەوم بچوكترین لقى پارتى كە لقى دووە.
بۆیە داواتان لێ دەكەین كە چیتر هەلمەخەلەتێن و هەولێر ئەبێت بە خودى لاوان و گەنجى خۆى لەخەو رابچەكێت و تاكیە كەس نەكەن بە خاوەنى خۆتان و هەولێر خاوەنى خۆیەتى و چەماوەرەكەى خاوەن شەرەفى كوردانەى تایبەتى خۆیەتى.
ئێمە لەمرۆوە بە دواوە بەناوى گروپى (نێرگزى هەولێر) لەناو رێكخستنەكانى مەلبەندى 3 ى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە هەولێر شان بەشانى جەماوەرى هەولێر هەولدەدەین بۆ رزگاركردنى هەولێر لە ژێر دەستى تاوانبارانى 31ى ئاب كە ئەوكاتیش كەسێكى وەك كۆسرەت هە بۆ چەواشەكارى كەسایەتى خۆى توانرا هەولێر فەرامۆش بكرێت...بەلێ ئێمە پێكهاتووین لە چەندین كەسى وەك بەرپرس و ئەمندامانى كۆمیتەكان تا ئازاد كردنى هەولێر بەنەهێنى خەبات دەكەین و ئەبێت سەرانى دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى بكرێن بە نیشانەى مەبەستەكانى ئێمەى كە هەرگیز لەگەل ئەوە نین هەولێر پاوان بكرێت بۆ چەند كەسێك و بازرگانێك..
لێرەوە بەلێن بە جەماوەرى شارى هەولێرو لایەنگیرانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەدەین كە نەخشەى دامەزراندنى چەندین شانەى رێكخستن و شانە چەكداریەكانمان داناوە بۆ ئەوەى بەزوترین كات بەرژەوندیەكانى كەسانى سەر بە دەستەلاتى بەرزانى لەم شارە تەفر و تونا بكەین هەروەها هەر لێرەوە موژدەى دامەزراندنى شانەى نەهێنى بەناوى تۆلەى 31ى ئاب دامەزراو وا نزیكەى سێ رۆژە دەستیان بەكارەكانى خۆیان كردوە...
بژى كورانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بژى لایەنگیرانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانت
بژى جەماوەرى هەولێر
بمرن چەواشەكاران و داگیركەران وخۆفرۆشان
هەولێر 11 / ئادار / 2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست