کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر دەتانەوێت رێژەی هەژاری لە گەرمیاندا كەم بكەنەوە، یارمەتی رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان بدەن

Friday, 10/07/2009, 12:00


رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان لە 27/4/2008 لەلایەن كۆمەڵێك لاوی خوێنگەرمی شارو شاروچدكەكانی گەرمیان (دەربەندیخان، باوەنوور، كەلار ، رزگاری،كفری) دامەزراوە كە بەخۆبەخشی كاری مرۆیی و خێرخوازی تێدادەكەن،رێكخراوی خێرخوازی گەرمیان مۆڵەتی كاركردنی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێكی كوردستانی وەرگرتووە، هاوكات رێكخراوی ناوبراو یارمەتی كۆمەڵێكی زۆر لە خێرخوازانی گەرمیان و كوردستان لەناوەو دەرەوەی وڵات وەردەگرێت و یارمەتی هاوڵاتییانی كەم دەرامەتی پێ دەدات ئەمە بەدەر لەوەی كە ئەم رێكخراوە تەنها سەرچاوەی مادی خێرخوازانەو هیچی تر ، ئەو چالاكیە خێرخوازیانەی كە ئەم رێكخراوە لەماوەی رابردوودا ئەنجامی داون كۆمەڵێك چالاكی هەمەڕەنگ و بەنرخن كە هەندێكیان لێرەدا دەخەینە پێش چاو كەخۆیان لە چالاكی دابەش كردنی جلوبەرگ و یارمەتی دانی كۆمەڵێك قوتابی كەم دەرامەتی كۆلێژو پەیمانگاكان و دابەشكردنی كەل و پەلی ناوماڵە بۆ كۆمەڵێك خێزانی كەم دەرامەت و یارمەتی دانی ئەو كەسانەی كەنەخۆشن و بەهۆی كەم دەرامەتییەوە چارەسەر ناكرێن،هەروەها هاوكاری كۆمەڵێك منداڵی بێ باوك و چەند خێزانێك دراوە و ئەم چالاكییانەش لەتواوی قەزاو ناحیەكانی دەربەندیخان و باوەنورو كەلارو رزگاری و كفری و ئەنجام دراوە ،هاوكات لەلایەن ئەم رێكخراوەوە سەردانی ئاوارەكانی فەیلەقی كەركوك كراوەو یارمەتی خێزانی 7 منداڵی بی َدایك و باوكی دراوە.
ئەوەی شایانی باسە كە ئەم رێكخراوە بەبەردەوامی یارمەتی 400 منداڵی بێ باوك و كەم دەرامەت و 40 قوتابی زور هەژار و 200 خێزانی كەم دەرامەت دەدات چوونكە ئاستی بژێویان ئەوەندە خراپە بەردەوام پێویستیان بەیارمەتییە ، ئەمەش وای كردووە ئەم رێكخراوە بەبەردەوامی یارمەتی لە خێرخوازان وەربگرێت و دابەشی بكاتە سەریان بۆئەوەی بتوانن وەك و خێزانێكی ئاسایی و مروڤێكی ئاسایی ژیان بەسەر ببەن.
ئەوەی كە لێرەدا دەمەوێت تیشكی بخەمە سەر ئەوەیە كەئەم رێكخراوە بەبەردەوامی پێویستی بەیارمەتی خێرخوازانەی خەڵكە بەناوەوەو دەرەوەی كوردستان بویە وەرن دەست لەناو دەست با بەیارمەتییەكانمان یارمەتی هەژارانی گەرمیان بدەین بۆ ئەوەی دووبارە خەندەو خۆشی بگەڕێنینەوە بۆ ماڵەكانیان.
ئەگەر دەتانەوێت یارمەتی هەژاران بدەن لەرێگەی رێكخراوی خێرخوازی گەرمیانەوە ئەوا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بكەن كە لە لە خوارەوە نوسراوە.
سربست رحیم 07701368954
07701454742فریشتە عەلی
شەماڵ رەئووف 07702109388
شەماڵ رەئووف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە