کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی كوردستانی نوێ و سزادانی رۆژنامەی هاوڵاتی

Thursday, 19/03/2009, 12:00


لەكاتێكدا كە لەبەرامبەر سزادانی رۆژنامەی هاوڵاتی و سەرنوسەرەكەیدا بەهەزاران دەزگای رۆژنامەوانی و رۆژنامەنووسانی كورد هەر هەمووویان بەلێشاو پشتگیری لەم كەناڵە ئەهلیە دەكەن و پرۆتستۆی بڕیاری نادادپەروارانەی دادگا دەكەن لەمەسەلەی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی مایكڵ رۆبندا، ئە لەم كاتەدا  که‌سێێكی وەك شێركۆ مەنگۆڕی جێگری سەرنوسەری رۆژنامە روو زەردەكەی كوردستانى نوێ لەژمارەی رۆژی پێنج شەمە كەوتووەتە پەلاماردانی رۆژنامەی هاوڵاتی و هاتوە بڕیارەكەی دادگای بە عادیلانە داوەتە قەڵەم... دیارە كەم كەس هەیە ئەوە نەزانێت كە ئەم كابرایە هەتا دوارۆژی ژیانیانه‌ موعجبن بە یاسا و بڕیار و ئەخلاقی بەعسیەكان.. بەعسیەكانی ئێستاكەی عیراقیش كە لەژێرناوی جودادا حزب و رێكخراوی سیاسیان لەعێراقدا كردووەتەوە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە. شێركۆ مەنگۆڕی که‌ تەلەبەی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌ددام له‌ ئیعلامی بەغداد خوێندوویه‌تی. ئەم كابرایە هەرچەندە بەهۆی ماستاو ساردكردنەوەی زۆر و شتی تریشەوە بۆ ئەرسەلان بایز و ئازاد جوندیانی خۆی كردە خوێنكاری باڵا .

کوردستانپۆست: به‌شێک له‌م نووسینه‌ سانسۆرکرا، داوای لێبووردن ده‌که‌ین که‌ من به‌ش به‌حاڵی خۆم براوم به‌وه‌ نه‌ماوه‌، که‌ ئه‌مڕۆ که‌سێک به‌وه‌ تاوانبار بکرێت، گوایه‌ ئه‌و که‌سه‌‌ کۆنه‌ به‌عسیی و جاش و چی چی بووه‌، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و سه‌رانی ئه‌و دوو حیزب و بنه‌ماڵه‌ دیکتاتۆره‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وه‌نده‌ ناشرینن، ئه‌مڕۆ ڕووی به‌عسییه‌ک و جاشێک زۆر له‌وان جوانتره‌، تکایه‌ هه‌ر که‌سێک نووسینێک یان ڕه‌خنه‌یه‌ک ده‌گرێ، خۆی له‌و تۆمه‌تانه‌ به‌ دوور بگرێ، جونکه‌ ئێمه‌ بۆ خۆمان بڕوامان به‌و تۆمه‌تانه‌ نییه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌کمان له‌ که‌سایه‌تییه‌کانی ناو کوردستانی نوێ، بۆ خۆم داوای لیبوردن له‌و که‌سه‌ ده‌که‌م که‌ سالار جه‌لال ڕه‌خنه‌که‌ی ئاڕاسته‌کردووه‌، با ئه‌و به‌ڕیزه‌ له‌ بری ئه‌و چه‌ند دێڕه‌، چالاکانه‌ ڕه‌خنه‌که‌ی بابه‌تییانه‌ و به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بنووسیبایه‌ و به‌و چه‌ند دێڕه‌ که‌مه‌ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی خۆی نه‌خستایه‌ته‌ تێکه‌ڵ به‌و باسه‌ نه‌کردایه‌. به‌منزیکانه‌ ئێمه‌ وه‌ڵامی سه‌رنووسه‌ری کوردستانی نوێش بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە