لە وەزارەتى تەندروستى بە ئیش نییە بە ریشە

Monday, 26/09/2011, 12:00

1212 بینراوە




ئەوەى لە ئیش و كارەكانى وەزارەتى تەندروستى بروانێت و بە واقیعى دراسەیەكى ووردى كارە خزمەتگوزارییەكانى ئەو وەزارەتە بكات و پشت نەبەستێت بە درۆ و پرو پاگەندە اعلامییەكانى ناوەندەكە (چونكە كورد واتەنى هەورامى بێ و كڵاش بۆ خۆى بچنێت)
ئەوا زۆر بە روونى بۆى دەردەكەوێت كە لەسەردەمى ئەم وەزیرە قەزەمەى ئیستا وەكو بالاكەى خۆى ئیش و كارەكان كورتیان هێناوە یان گەندەلییەكان بە وێنەى بالاكەى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى مۆڵ دراون و پەنگیان خواردووەتەوە .
- لە لایەك وەزیر و بەریوەبەرە گشتییەكان بوونەتە پاشكۆى حیزب و ناوەندەكەیان كردووە بە جێگەى مەرامە حیزبیییەكان و هەریەكە و خۆى بە مەسئولێكدا هەلواسیوە و ترسى لا بردنیان لە پۆستەكەیان وەكو گیسكەكەى هەیاسى خاسیان لێ هاتووە .
- لە لایەكى ترەوە دكتۆر بە گشتى روویان كردووەتە كەرتە تایبەتەكان و بەو هۆیەشەوە نەخۆشخانەكانیان وەلا ناوەو لە سەعات 11ى نیوەرۆوە تاك تاك دكتۆر دەبینیت لە نەخۆشخانەكاندا لەبەر ئەوەى ئەرۆن بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەكان .
- بەو هۆیەشەوە كارمەندان بە هەمان شیوە هەریەكە و بەهۆى دكتۆرێكەوە واسیتەى هەیە و بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات .
- زۆربەى ئامێرە پێشكەوتووەكانى كە حكومەت دابینى كردووە بۆ نەخۆشخانەكان ئیستا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان بەكار دێن و بۆ بەژەوەندى تایبەت بەكار دێن .
- نەخۆشى داماو كە رێى دەكەوێتە نەخۆشخانە ئەوەندەى دەستى دەستى پێ دەكەن و ئەوەندە چاوەروانى دكتۆر دەكات و ئەوەندە بە دەست سستى و كەمتەرخەمى كارمەندانەوە ئەناڵێنێت
نەخۆش سەیر ئەكات ئەگەر لە عیادە تایبەتەكانەوە رەوانە بكرێت ئەوا فەحس و چارەسەر ى باش و رێزى زۆر ى لێ دەگیرێت و بە پێچەوانەوە ئەگەر لە نەخۆشخانەوە ببینرێت ئەوا اهمال دەكرێت و كەس خۆى ناكات بە خاوەنى
بۆیە تۆبە ئەكات و ناچار ئەبێت جارێكى تر ئەگەر نەخۆشیان هەبوو یەكسەر بیبات بۆ ئەهلى .
كەچى بۆ داپۆشینى ئەم هەموو گەندەلیانەو زۆرێكى ترى لایەنە ئەخلاقى و ....... هتد دكتۆر و كارمەندانیان اجبار كردووە بە پۆشینى جۆرێكى دیارى كراو لە بەرگ (لە كاتێكدا كە ێەدریە رەمزى تەندروستى یەو كەس نكوولى لێ ناكات و هەوانیش لەبەرى دەكەن) و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین فەرمانى كارگێرییان دەر كردووە ئەوەى پابەند نەبێت پێوەى سزا دەدرێت و چەندین لیژنەیان دیارى كردووە بۆ متابعەى جلەكان بێ ئەوەى تەنها لیژنەیەكیان هەبێت بۆ لێپێچینەوە لەو كەسانەى كە وەكو پێویست خزمەت ناكەن .
چەندین كەسى سەر بە دەسەلاتە گەندەلەكانى خۆشیان دیارى كردووە بۆ كرینى جلەكان و ئەگەر قاتێك لە بازاردا بە هەر نرخێك بێت دووقات دەنووسرێت و هەر ئەبێت بەشى خۆیانى تێدا بێت چونكە پێوەى ماندوو بوون .
ئەگەر ئەو پارەیە تەرخان بكرێت بۆ خزمەتى نەخۆش بە دلنیاییەوە زۆر ئیجابى تر دەبوو لە اجبار كردنى پۆشینى جل و بەرگێكى نەخوازراو
وە ئەگەر دەست بكەن بە چاكسازى و اجبار كردن بە خزمەتكردن و نەهیشتنى گەندەلى زۆر باشتر بوو .
بۆیە لە كۆتاییدا دەلێم (جەنابى وەزیرى تەندروستى و بەریوەبەرە گشتییەكان بە ریش نییە بە ئیشە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە