بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان

Friday, 25/06/2010, 12:00



بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان مامۆستا(عومەر حمەامین)ڕۆژانى نەهاتنى بۆدەوامى لە ڕۆژانى هاتنى زیاترە ؟؟؟؟
ئەشێت ئەم مانشیتە سەیر بێت بەلاتانەوە بەڵام دڵنیابن لەوەى كەئە م قسیەى دەیكەم لە وانەیە خاترم گرتبێت ،چونكە دەترسم فەرمانبەرێكى ئەودەزگایە بیخوینێتەوەو پێم بڵیت لەوانەیە نوسەرى ئەم بابەتەبێئاگا بێت چونكەزۆر لەوە زیاتر دەوام ناكا بە بێ ئەوەى لێپرسراوى ئیدارى ئەو شارە ئاگاى لەوە بێت ، لەوانەیە كەسانێكى شارەزا لە بوارى پەروەردە بەم كارە داچڵەكیت و بڵێت ئەرە خەڵكینە لەدامەزراوەیەكى وەكو پەروەردەدا كەپێویستە ستافەكەى شەو ڕۆژلە خزمەتی ئەو پرۆسەیدا بێت بۆ ئەوەى كێشەكان چارەسەر بكات چۆن ئەبێ كەسى یەكەمى دەوام نەكات ، ماموستاى بەڕێزى واهەیە سێ ڕۆژ چاوەڕیێى ئیمزایەكى ئەو بەڕێزە دەكات بۆ ئەوەى كارەكانى لە فەرمانگەیەكى حكومى تردا بەڕێ بكات ئەگەر بشگاتە سەرى مانگ ئەبێ هەموان دەستەو دوعابین بۆئەوەى بێت و چەكى موچەكانمان بۆئیمزا بكات، ئەگەر بشێت بۆدەوام ئەوا زورینەى كاتى لە مەڵبەند بەڕێ دەكات . كۆمەڵێكیش لە سیخورەكانى گەلێك پاساوى ناشیاو بۆ ئەو نەهاتنەى دەدۆزنەوەو دەڵین ئەندامى كۆنگرەی یەكیتیەو هەموو مامۆستاكانیش دەزانن كەبەڕیزى لە شارى دەربەندیخان خۆى پاڵاوت دەرنەچووبۆ كۆنگرە چۆن گەشتە كۆنگرە ؟ یا دەڵین كۆبونەوەى سكرتاریەتى مامۆستایانى هەیە یان دەڵین وانە دەخوینێ و خەریكى تێزى ماستەرنامەكەیەتى باشە یەكێك دەرچوى خانەى مامۆستایان بێت چون لە زانكۆوەرگیرا و كولیَِجى یاساى تەواو كردوو چۆن لە ماستەر وەرگیرا بەم خێرایە؟منیش نازانم ، باشە من دەپرسم كەسێك ئەم هەموو كارو لێپرسراوى پسپۆریەى هەبێت كوێلەى فیكرى خێڵەكى بێت تۆ بڵێ ى ببێتە كارێزماى پەروەردەیى ئەم شارە ، بۆخاترى خوا ئێوە پێم بڵین ئایادەتوانیت بەشێكى هەستیار وەك پەروەردەى ئەم شارەى بخەینە ژێر دەست كەسێكى وەهاوە كەلە هەفتەیەكدا نیوەى ڕۆژەكانى دەوام نەكات .
ئەپرسم كەئێمە لەم شارە دوو سەرۆكى یەكەى سەرپەرشتى پەروەردەیى بنەڕەتى و ئامادەیمان هەیە كەخاوەن ئەزمومنن لە بوارى پەروەردەدا ناتوانن پێى بڵین دەوام بەم شێوازە نابێ بەڕێز، یاخود شێخ حسین بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لەم كارە ئاگادارە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە