کۆمپانیای ماکس نێت، خەریکی قۆڵبرینی هاوڵاتیانە
Tuesday, 20/08/2013, 12:00
ماکس نێت قوڵی هەڵماڵیوە بۆ قۆڵبڕینی بەشدار بوەکان یو کەسیش پێی نازانێت
من یەکێکم لە بەشداربوە کانی {ماکس نێت} ئەتوانم بڵێم ئەمە ناوی بنرێت بە {قۆڵبڕ نێت}.
ئەم ماکس نێتە کە گوایا شەریکەیێکی ئەنتەر نێتی بەریگانیە،باشترینە بەقسەی خۆیان، بەڵام بەڕێگایێک زۆر تایبەتی قۆڵی خەڵکی ئەبڕنوو، بەڵام وا دیارە کەسیش نیە لێپرسینەوەیان لەسەر بکات، ئەم قۆڵبڕ نێتە سێ جۆر کارتی بەشدار بوونیان هەیە یەکەمیان بە ٢٥هەزار دینارەو بە قسەی خۆیان ئەمە خێراییەکەی یەواشەو هەروەها کارتێکی تریان هەیە کە خێراییەکەی خێراترەو بە٣٠هەزار دینارەو لە یەکەم خێرارە هەور وەها کارتێکیان هەیەو کە گوایا سۆپەرەو باشترینەو خێراییەکەی لە یەکەموو دوەم زیاترە.بە ٣٩هەزار دینار بەڵام ئەمانە هەموی قۆڵ بڕینەو هەرچیکارتێکیان بکڕیت. هەرر قۆڵ بڕیرنەو لەناوەڕاستی مانگەکەدا ئەنتەرنێتەکە لە کار ئەکەوێتو.کە ئەچیت بۆ لایان پێیان ئەڵێیت سەبەبەکەی چیە کارمەندەکان پێت ئەڵێن {گیگا بایتەکەت سفرە}ئینجا ئەلێیت بــــــــۆ کاکە ئەڵێن وەڵڵا ئێمەش نازانین. ئینجا ئەڵێیت کاکە ئەی چار چیە ئەڵێن ئەبێت کارتێکی ٥هەرزاری گیگا بایتی بۆ بکڕیت ئینجا چاک ئەبێتەوە پێیان ئەڵێیت ئەی ئەو پارەیەی کە لە سەرەتاوە کریومە چی بەسەر هاتوە ئەڵێن ئێمەش نازانین ،ئەی کێ ئەزانێت؟ ئەڵێن وەڵڵا فەرمانگەی سەرەکی بپرسە ئەلێیت ئەم دائیرە رەئیسیەی لە کوێیە ئەڵێن لە لای گوندی ئەڵمانیەوەیە.
ئەمە هەرکام لە کارتەکانیان بکرێت لە ناوەڕاستتدا ئەم گەڕی بارە ترێیەت پێ ئەکەن ئەبێت ٥ هەزار کەرانەیان بدەیتێ ئینجا بۆتی ئەکەنەوە خۆ ئەگەر ئەو ٥ هەزارە کەرانەت لێ نەسێنن کارتەکەی کە کریوتە لەسەرەتاوە {فت} ئەبێت، خۆ ئەمە کەئەمانە پەیڕەوی ئەکەن بۆ قۆڵ بڕینی خەڵکی لەسەر پشتی ئەم ئەرزە تاکە هیچ وڵاتێک ئەم جۆرە قۆڵ بڕینەی تیانیە من نازانم ئەمانە ئەم جۆرە دزیە تازەیەیان لە کوێوە هێناوە.ئینجا سەیر بکە بزانە چەن بەشداربوویان هەیە هەموو مانگێک سەرو کارتی ٥ هەزاری ئەبێت کەرانەی لێ بسێنن.
جا من لێرەدا پرسیارێکم هەیە؟ ئایا ئەمانە کەسێک نیە لێیان بپرسێتەوە ؟،ئایا هەتا کەی بەردەوام ئەبن لە قۆڵبرینی ئەم خەڵکە؟ تکایەبە خێرایی وەرن بەدەم ئەم خەڵکەوە، ئایا هەتا کەی ئەم شێوە دزیە بەردەوام ئەبێت یان خەڵکانێکی لە دواوەیە کە لەسەرووی یاساوەن. من یەکێکم لەم بەشدار بوانە ئەمە دوومانگە ئەم کەرانەیەم لێ ئەسێنن.
جاری یەکەم کارتی ٢٥هەزاریم بۆ کریبوو لێیان سەندم ئەمجارەیان وەکو خۆیان ئەڵێن کاری سۆپەرم تێکرت کە گرانترینیانە، کەچی بە هەمان شێوە ئەنتەرنێتەکەم لەکار کەوت کە چووم لێم پرسین هەمان وەڵامیان دامەوە گیگابایتەکەت سفرە ئەبێت دووبارە ٥هەزار کەرانەکە بدەیتەوە ئینجا ئەنتەر نێتەکە ئیش ئەکات . تکایە ڕونکردنەوەیێک بدەن .ئەمە دزیێکی تازە بابەتە یان یان چی؟
ئەم میللەتە باری شانی زۆر سووک نیە هەتا ئەم قۆڵبڕینەی ماکس نێتیشی بێتە سەر
رەوەند کەمال
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست