کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نۆكەرانى ئازاد جندیانى بۆروویان نەهات یادى تەلەفزیۆنى هەولێربكەنەو

Monday, 09/11/2009, 12:00


رۆژى 8/11هەژدە ساڵ تێدەپەرێ بەسەر دامەزراندنى (تەلەفزیۆنى هەولێر) ،ئەو تەلەفزیۆنە لە رابردوودا بووبوو بە كەنالێكى جەماوەرى زۆرو راستگۆوپڕبەرهەم وبەهەڵوێست، لەو كەنالەدا ژمارەیەكى زۆر كارمەندى دڵسۆزو بەهەڵوێست ویەكێتى لەرابردوودا كاریان دەكرد. هەر بە هۆى تواناو لێهاتوى ئەو كارمەندانەوە بوو ئەو كەنالە ناسراو توانى تەمەنى خۆى بگەیەنێ بە هەژدەساڵ .
بەهۆى كاركردن لە ناو ئەو كەناڵەوە دەیان كارمەندى شۆرشكێرویەكێتى شەهیدوبرینداروئاوارەو دەربەندەربوون بەتایبەت دواى 13/8/1996هەر بە هۆى ئەو كارمەندانەوە توانرا جارێكیتر ئەو تەلەفزیۆنە لە 2004دابمەزرێتەوەوپەخشى بەرنامەكانى لەناو هەولێر دەست پێبكاتەوە .
بەڵام لە دواى ئەوەى كە شارى هەولێر هەندێك ئارام بووەوچیتر شەق وشولات بە كادیرانى یەكێتى نەدەدراودەزگاكانى ئاسایش وپاراستن چاودێرى كادیرانى راگەیاندنیان راگرت . ئا لەو كاتەوە پیاوە ترسنۆك وهیچەكانى ناو یەكێتى لەناویاندا (ئازاد جندیانى) چەند كەسێكى وەك خۆى ترسنۆك وهیچ ودزوپاشەل پیس وناكەس بەچەى رەوانەى هەولێر كردوو بەبەرنامە ئەوانەى كردە لێپرسراوى راگەیاندنى هەولێرو هەربەبرنامەش ناوەناوە كارمەندێكى كۆن ودڵسۆزى ناو ئەو تەلەفزیۆنەیان بەبیانوى جۆراوجۆر دەردەكرد!!كۆى ژمارەى كارمەندانى دەركراو گەیشتۆتە 106كارمەند.
دواى نەمانى ئەو كارمەندانە زەمینەى دزى وتەكەتولات وهێنانى خزم وكەس وكار بۆ ناو ئەو تەلەفزیۆنە بۆ جندیانى ونۆكەرانى زۆر خۆش ولەباربوو،جندیانى لە ماوەى گەرمووگورى تەكەتولات ئەوەندەى لەو تەلەفزیۆنە دزى وبردى ورایبوارد كە تاماوە كێشەى نەبوونى وهەژارى نەبێ . ئەگەر تەكەتولات نەبووایە جندیانى نەیدەتوانى ئاوا لووشكە بهاوێت وبریخێنێ وشیڕەى ناو گلى رۆژە رێیەك بڕوات.
ساڵانە لە هەمووكاتێكدا خۆش وناخۆش یادى دامەزراندنى ئەو كەناڵە كراوەتەوە ،بەڵام ئەو ساڵ نەتوانرا ئەو یادەبكرێتەوە !!رەنگە بپرسن بۆ؟ لەبەر ئەوە من دەتوانم وەڵامى ئەو پرسیارە بە چەند خالێك بدەمەوەوهۆكارەكەى لەو چەند خالەدا روون دەكەمەوە.
1-لە پلینۆمى یەكێتى دا باس لە كێشەى راگەیاندن بەگشتى كراوئەوەى هەولێر بەتایبەتى كرا .لە راپۆرتى لێژنەى سكالا بەئاشكرا باس لە دەركردنى كادیران كرا لەراگەیاندن ولیچژنەیەكیش لەو بارەیەوە دانراوە.
2-نۆكەرانى جندیانى بۆیە نەیان توانى ئەو یادەبكەنەوە چونكە ئاگادارى مێژووى ئەو تەلەفزیۆنە نین وئەوانەى كە ئاگاداریشن یا بوونەتە پارتى یا گۆرانن یا لە شوێنەكانیتر كاردەكەن وئەوانەى كە ماویشن كە چمارەیان یەكجار كەمن بەئاشكرا ووتووبویانقسەناكەین.
3- بەهۆى كێشەكانى ناو یەكێتى وبریارەكانى نێو پلینۆم جندیانى نەیوێرا لەو بارەیەوە ئەو یادەبكاتەوە ،چونكە پییان ووتوە تۆ لادراوى و(عادل مراد) كراوە بەلێپرسراوى مەكتەبى راگەیاند.
بەداخەوە بەهۆى تەكەتولات ودزى وبەد رەوشتى وكێشەكانى ناوخۆ ئەم ساڵ نەتوانرا ئەو یادەبكرێتەوە ،بەڵام سالى داهاتوو ئەو یادە دەكرێتەوەوپەردەش لەسەر زۆر نهێنى لادەدرێ ورووى زۆكەسیش رەش دەكرێ لەناویاندا ئازاد جندیانى ونۆكەرانیەتى.
لەم یادەدا ئێمە پیرۆزباى لە كارمەندە كۆن ودڵسۆزەكان دەكەین ودرودبۆشەهیدانى ناو راگەیاندن دەنێرێن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە