کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەنجەكانى ناو گۆڕان خۆیان بەربەستن بۆ یەكترى نەك هەڵسوڕاوە كۆنەكان

Wednesday, 02/01/2013, 12:00


ماوەیەكە باس لە كێشەى نەوەى نوێ و نەوەى كۆن دەكرێ لە ناو گۆڕاندا گەنجەكان ڕاز و گلەییانە هەیە كە بەربەستیان بۆ دروست دەكرێ لەلایەن نەوە كۆنەكانەوە كە نایەڵن پێش بكەون بەشدارییان پێ ناكەن لە كۆڕو كوبونەوەكاندا و ڕیگریان لێ ئەكەن لە مەركەزى بڕیاردا یاخوود هەموو پۆست و پلەو پایەكان قورغ كراوون لە لایەین كۆنەكانەوە وە چەندەها ڕازو گلەییى تر، ئەوەى شایانى باسە بۆ هەق بیڵێن ئەو مەسەلەیە وەكوو خۆی باسى لێ وە ناكرێ هەموو پۆستە گرنگەكان لە ناوگۆڕاندا بەدەست نەوەى نوێیە نەك كۆن !؟ ژورى توێژینەوەى سیاسى ، ژورى هەڵبژاردن ، ژورى پەیوەندى سیاسى ، ژورى ڕۆژنامەوانى ، ڕاگەیاندن ، ژورى ئابورى ، ژورى كارگیڕی ، وە هەرەها هەر هەموویان بە بڕیارێكى نا شەرعى بوونەتە سەركردایەتى جڤاتى نیشتیمانى، وە زۆرێك لە كۆنەكان پشتگیرییان لە گەنجەكان كردووە بۆ بەدست هێنانى پۆست و پلەو پایەكانى ناو گۆڕان و هەردوو پەرلەمانى كوردستان و عیراق.
كیشەكە لەوەیا نیە كە كۆنەكان بەربەستن یان كۆنەكان فیرى كەلتورى تەكتول بوون نەوە نوێیەكە لێی بێ بەری یە نەخێر هەرگیز وانیە وە بگرە ڕاستیەكە ئەوەیە كە ئەم نەوە نوێیە هەمان كلتورى نەوە كۆنەكەى هەیە و زۆر پەلەیانە بگەنە پۆست ودەسەڵات و كورسى مێز وببنە خاوەنى سكرتێرى تایبەت و ئەمر بكەن و ببنە خاوەنى سائق و سیارە پۆز لێدان ، هەمان هەڵسوكەوتى كۆنەكان دەكەن و لاساییان دەكەنەوە لە شتە خراپەكاندا نەك لە شتە باشەكاندا چوونكە نەوە كۆنەكە كۆمەڵێ ئەزموونى باشیان هەیە لە كۆمەڵێ شتى جیاوازدا ، بەڵام ئەم برادەرە تازانە هەر گلەییان هەیە كەچى كتومت كۆپى كۆنەكان ئەكەنەوە لە ڕواڵەتە خراپەكەدا ، لە هەمووى ترسناك تر ئەم نەوە نوێیە بۆ ئەوەى بگەنە مەرازى شخێى خۆیان بازى گەور ئەدەن و ململانێی زۆر نا شەرعى و نا ڕوا لەگەڵ هەڤاڵكانى هەمان نەوەى خۆیاندا ئەكەن، خۆیان لە رێكخەرى بزووتنەوەكەوە نزیك دەكەنەوە و سەرى بۆ ئەلقێنن و بەباش و خراپى ڕازیین ، بەتەنهاش دەكەونە چاڵ هەڵكەندن بۆ هەڤاڵەكانیان و پاشقول لێ گرتنیان و باس كردنى یەكترى بۆ خۆ بردنە پێشەوە مل شكاندنى یەكترى بۆ نمونە كە كێشەى شاهۆ سعید هاتە پێشەوە ئەو كاتە ریكخەرى ژورى ڕۆژنامەوانى بوو یوسف محمد و ئارام شێخ محمد و هوشیار عبداللە، ریكخەرى ژورى توێژینەوەى سیاسى و هەڵبژاردن و بەڕیوەبەرى(ك ن ن) لە باتى پشتگیرى برادەرەكەیان بكەن و هەوڵ بدەن دوور نەكەوێتەوە بە هەموو توانای خۆیان بۆیان تێ ئەچاند و پاڵیان پیوە ئەنا بۆ ئەوەى واز بهێنێت، هەروەها هەردەم باسى هەڤاڵانى مەكتەب سیاسیە كۆنەكان دەكەن بە خراپە، كەچى بە تەنیا هەر یەكەیان ئەچنە لایان و باسى هەڤاڵەكانی خۆیان ئەكەن وخەریكى ماستاوچێتى و تەمەلق كردنن بۆیان ، بە داخەوە ئەمانیش هەمان كەلتورى تەكتول و خۆ بردنە پێشەوە بۆتە بەرنامەیان بۆ بەرژوەندیە تایبەتەكانیان ، ئا ئەمە ئەو نەوە نوێیەیە كە ئەم بزووتنەوەیە بە تەمایە بزووتنەوەكەى لەسەر بینا بكات ، ئەى سەد خۆزگە بە تەكەتوولچیەكانى دوێنى هیچ نەبێت وەفادارن بۆ یكترى لە ناو تەكتوولەكەیاندا ، بەڵام ئەمانە هیچ وەفایەكیشیان بۆ خودى خۆشیان نیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە