ئەرێ بۆ كەسێك نییە لە فیرعەونەكەی رێكخستنى كفری (ح ش ك) بپرسێتەوە ؟
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
رێبوار جاف
ماوەى شەش ساڵە رێكخستنى كفری حزبی شیوعی بە دەست كەسێكى دەروون نەخۆش و كەم ئەزموون و نەزانەوە گیری خواردوە و هەرچی ئەندام و كادیر و دۆست و كەسانى دڵسۆز و بە ئەمەكى حیزب هەیە لە شاری كفریدا هەراسان و بێزار بوون لە دەستى و لەوپەڕی بێتاقەتیدان . دەیان نامەو سكاڵا لەسەرى بەرز گرایەوە بۆ محەللی گەرمیان لە سەردەمى دوو كابینەى محەللیدا كەچی نەمانبینى جارێك پێی بڵێن پشتى چاوت برۆیە .هەروەكو خۆشی دەلێ(من باوەڕم بە لێپرسینەوە نیەو گوێش لە كەس ناگرم) .. لە ماوەی شەش ساڵی بەرپرسیارێتى ئەم بەرپرسە دەروون نەخۆشەدا چەندین جمێن و قسە و قسەڵۆكى وا بیستراوە مەگەر هەر خۆی گوێی لێگرتبێت و بە رانبەر بە خۆی وترابێت و هەر خۆشى قبوڵی كردبێت.تەنانەت هەندێ جار رێگە بە خۆی دەدات باس لە شەرەف و ناموسی كەسانى تریش بكات بە نا شیرینى ئەمە جگە لەو ناو و ناتۆرانەى كە رۆژانە لە بەرانبەر هاوڕێیان و تەنانەت بە كادیرەكانیش بە كاریان دێنێ كە هێندە ناخۆش و بێتامن مرۆف ناتوانێ تەنانەت بە نوسینیش ئاماژەیان پیبكات و منیش لێرەدا نایاننووسمەوە هەتا وەكو نووسینەكەمى پێ عەیب دار نەبێ.بەڵكو لو نێو مۆبایلەكەمدا دەیپارێزم تا ئەو كاتەى كە دێتە قسەو حاشا لەو قسەو وتە ناشیرینانە دەكات ئەوجا بەهەموو شاردا بڵاویان دەكەمەوە . دڵنیام سەرجەم ئەندامانى مەحەللى گەرمیان و چەند ئەندامێكى سەركردایەتیش هەڵسوكەوتە ناشیرین و نا بووتەكانى ئەم بەرپرسە نەخۆشەیان پێ گەیشتوە كە لە بەر چاویان بە كۆمەڵێ هاوڕێ و كەسی دڵسۆز و بە ئەمەكى حیزب دەیانڵێتەوە. بەڵام ئەفسۆس بۆ بەرپرسە باڵاكانى حیزب كە بێدەنگی یان هەڵبژادروە و هیچ لێپرسینەوەیەك ناكەن لە بەرانبەر ئەو هەموو بێ ئەدەبی یانەى كە دینوێنێ .ئەم بەرپرسە نەخۆشەی حیزب لە ماوەی شەش ساڵی بەرپرسیارێًتى دا لە شاری كفری بە ئێستاشەوە ڕێگا نادات ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە سەر بارەگاى حیزب هەڵبكرێت .ئەو ئاڵایەى كە وا میللەتى كورد بە هەزاران شەهیدى لە پێناوىدا بەخشیوە كە حیزبی شیوعیش بەشی شێری لەو قوربانیدانەى بەركەوتوە . لەكاتێكدا كە بارەگای توركمانیش هەیە ئاڵاى كوردستانى بەسەرەوەیە.. ئاخر ئەمە لە چ شوێنێكى ئەم دونیایەدا هەیە كەوا كەسێك پڕی ماڵەكەی خۆی كێشەو گرفت بێ ونەتوانێ چارەسەرى دەردى خۆی بكات و بیەوێ ڕۆڵی دادوەر و دوكتۆر ببینێ لە چارەسەر كردنى كێشە و گرفتى خەڵكیدا ؟..ئەو هەركە لە بارەگاكەی حیزب دوور كەوتەوە دەڵێ چووم بۆ چارەسەر كردنى كێشەیەك .ئەم بەرپرسە بەهەموو قەناعەتى خۆیەوە پێی وایە ئەگەر كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی رێگەی پێ بدەن ئەوا لە تواناى دایە كێشەى دەیان ساڵەى عەرەب ئیسرائیل و كێشەى نێوان هەردوو كۆریا و كێشەى نێوان ئەمریكاو ریِكخراوى ئەلقاعیدەو سنوورەكانى كوردستان و ووڵاتانى دراوسێ و هەرێم و بەغداش چارەسەر دەكات .هەرچەندە جاری وا هەبوە كێشەی خەڵكى وا گەورە كردوەتەوە بە ئەستەم بۆ خاوەنەكەشی چارەسەر كراوە یاخود هەر نەكراوە كەچی كاكم خۆی بە سۆپەرمان دەزانێ و پێی وایە ئەگەر ئەو نەبێ ئیتر ئەم شارە دەبێتە سۆماڵ و كەس بە كەس نابێ...
لەمانەش سەیرتر ئەم سۆپەرمانە زۆر جار كێشەو گرفتەكانى ماڵەوەش دێنێتە ناو ئیش و كاری حیزبییەوە و تووڕبوون و غەزەبی خۆی بەسەر هاوڕێیاندا هەڵدەڕێژێ و كێشەی شەخسی و كاری حیزبی تێكەڵ بەیەكتر دەكات.خۆ ئەگەر باسی پەیرەو و پڕۆگرامی حیزبی بكەین ئەوا ئەم سۆپەرمانە خۆی لەو كەسانەش بە لێهاتو و زیرەكتر دەزانێ كە دایانناوە. ئەم بەرپرسە نەخۆشەى حیزب لە كفری بەبەردەوامى لەگەل نیوەى هاوڕێیاندا نێوانى نیە و قسەیان لەگەڵدا ناكات لەو كەسانەش من چەند كەسێكیان باس دەكەم بەبێناو هێنانیان:بەرپرسی كفری مامۆستایانى پیشەیی كە كەسێكى خۆشەویستى شارەكەیەو پێشتر ئەندامى قەزاش بوە، بەرپرسی ناوچەى كفری یەكێتى لاوانى دیموكراتى لە كوردستانى عێراق ،نوێنەرى حیزب لە سندیكای كرێكاران كە پێشتر ماوەى چوار ساڵ ئەندامى قەزا بوە ، چوار كارمەندی تەلەفزیۆنى ئازادی كفری كە یەكێكیان پێشتر ئەندامى مەكتەبی قەزا بوە ، ئەندامێكى مەكتەبی قەزای پێشوو كە بە هۆی لێنەپرسینەوەو دژایەتى كردنى لە لایەن ئەم بەرپرسە نەخۆشەوە ئیستقالەى دا و دوور كەوەتەوە لە حیزب .ئەندامێكى پێشووى قەزا كە دەرچووى كۆلێژی زانستە سیاسیەكانەو بەو هۆیەوە ئیش و كارى حیزبی خۆی گواستەوە بۆ ناحیەى جەبارە ...ئەندامێكى مەكتەبی قەزای كفری كە هەمانكات خوارزای خۆشیەتى ،هەندێجار ئەندامەكەی ترى مەكتەبی قەزاش كە ئامۆزای خۆیەتى ، ئەمە جگە لە چەندین مامۆستاو ئەندام و دۆست و بنەماڵی ترى شیوعى و خاوەن شەهید كە تەنانەت بە هۆی ئەم بەرپرسە نا بەرپرسەوە ئامادەى كۆبوونەوە حیزبیەكانیش نابن ..
لەئێستاشدا كە باسو خواسی كۆنفرانس و هەڵبژاردنى رێكخستن لە ئارا دایە ئەم كەسە وەكو كۆنفرانسەكانى پێشووتر كێچ كەوتوەتە كەوڵیەوەو خەریكى دەنگ كۆكردنەوەیەو هەر لە ئێستاوە ئەندامان بانگ دەكات و پێیان دەڵێ دەنگ بە فڵان و فیسار بدەن خۆم دەزانم چیتان بە بەنیاز نیە دەستە ڕەش و تێكدەرانەكەى لە بەرۆكى رێكخستنى كفری حیزب بكاتەوە و بەتەمایە هەتا دوا هەناسەى بەردەوام بێ لە نانەوەى دوو بەرەكى و ئاژاوە گێڕی.. بۆیە منیش وەكو ئەو هاوڕێیانەى كە پێشتر لەسەر كەموو كورتى و هەڵەكانى ئەو بەرپرسە نەخۆشەیان نووسیبو وە لە رێگەى ئەم سایتە بەرێزەوە ئەم چەند دێڕە دەخەمە پێش چاوى سەركردایەتى حیزب كە بەشێكى زۆر كەمى كەموو كوڕییەكانیەتى و پێیان دەڵیم ئەرێ كاتى ئەوە نەهاتوە ئەم كەسە نەخۆشە بانگ بكەن و لێپێچینەوەى لەگەڵدا بكەن ؟ ئایا كاتى ئەوە نەهاتوە ریزەكانى ئەم حیزبە لە م جۆرە كەسانە پاك بكرێتەوەو جەماوەرى حیزب ئاشت بكرێنەوە .؟ئایا هۆكار چیە كە حیزب لە قوربانیدان و تێكۆشان و داكۆكی كردن لەم میللەتە لە ڕیزى پێشەوە بێ كەچی لە كاتى هەڵبژاردنەكاندا شەرم دامانگرێ لەو دەنگانەی كە بە دەستى دێنین؟
من لە بێدەنگى و بێ هەڵوێستى محەللی گەرمیان دڵنیام بۆیە بەم چەند دێڕە روو دەكەمە هاوڕێیانى سەركردایەتى حیزب و پێیان دەلًیًم كیًشەكانى رێكخستنى كفری كێشەى حیزبین و بە سوڵحى عەشایەری چارەسەر ناكرێن پێویستیان بە چارەسەری گونجاو هەیە .دڵنیاشتان دەكەمەوە كە گرێی دڵی هەر ئەندام و دۆستێكى سنوورى كفری بكەنەوە سەد ئەوەندەى تر كەموو كوڕی و كێشەتان بۆ دەگێڕێتەوە.بۆیە باش وایە پێش ئەنجام دانى كۆنفرانسی داهاتوو چارەسەر بكرێن ئەگینا چەندین هاورێی بەتواناو لێهاتوو هەن بەتەمای بایكۆتكردنى كۆنفرانسن.چونكە دوو كۆنفرانسی پێشتر هیچ كام لەم كێشانەی چارەسەر نەكرد و دە هێندەى تر كێشەكانى قووڵكردەوە .بە هیوام ئەمجارە سەركردایەتى حیزب ئەم دێوەزمەیە لە سەر سینگى رێكخستنى كفری بكاتەوە و دۆخی رێكخستنەكە بگەڕێننەوە بۆ دۆخى ئاسایی خۆی....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست