ڕاگه‌یاندنێك له چه‌ند خوێنه‌رێکی کوردیشمیدیاوه بۆ ڕایگشتی ده‌رباره‌ی چه‌واشه‌کاریه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
Sunday, 01/08/2010, 12:00
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان داکشاوه‌ته ئاکارێکی زۆر نزمه‌وه و له هه‌وڵی چه‌واشه‌کردنی ڕایگشتیدایه. ئێمه، وه‌ک خوێنه‌ر و دۆستی کوردیشمیدیا، له‌م ڕاگه‌یاندنه کورته‌دا هه‌ندێك له ڕاستیه‌کان بۆ ڕایگشتی ڕوونده‌که‌ینه‌وه تا دیوی ئه‌ودیوی دراوه‌که‌ش ببینرێت.
1. یه‌کێتی نیشتمانی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیه‌وه خه‌ڵکی چه‌واشه کردووه که گوایه کوردیشمیدیا له دادگادا که‌یسه‌که‌ی دۆڕاندووه. یه‌کێتی نیشتمانی له دادگادا له کوردشمیدیای نه‌بردووه‌ته‌وه، به‌ڵکو کوردیشمیدیا به‌باشی زانی که نه‌چێته گێژاوی دادگاوه، و کێشه‌که به‌بێ چوونه دادگا چاره‌سه‌ربکات. ئه‌مه‌ش، هێنده‌ی ئێمه ئاگادارین، له‌به‌ر چه‌ند هۆکار بووه. کوردیشمیدیا ده‌زگایه‌کی خۆبه‌خشه و 12 ساڵه به‌خۆبه‌خش خزمه‌تی کورد ده‌کات، کات و ده‌رامه‌تی له‌بننه‌هاتوی بنه‌ماڵه‌ی حوکمڕانی نیه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له‌و 12 ساڵه‌دا حزبێکی گه‌وره‌ی کوردستانی بچوککرده‌وه بۆ حزبێکی په‌راوێزکراو.
2. ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی داکشانه ئاکارێکی زۆر نزم، که له هه‌موو زمانێکی شارستان به‌دووره. به‌نه‌فه‌سی شه‌ڕی خۆکوژی، که دیاره یه‌کێتی ئه‌ندازیارێکی نایابیه‌تی، په‌لاماری سایتێکی خۆبه‌خش ده‌دات. خۆ ڕه‌نگه که‌سانێکی سه‌ر به‌و ده‌زگایه ئێستا له کوردستاندا بوونایه ژیانیان بکه‌وتایه‌ته مه‌ترسیه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نگران و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیه‌وه. ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی ده‌بێ کار بۆ ئارامی کوردستان بکات، و سه‌که‌وتنیان له‌وه‌دا بدیبا که کێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌رکراوه، نه‌ک سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه له‌به‌رانبه‌ر سایتێکدا. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یان با هه‌ڵبگرتایه بۆ شه‌ڕی گه‌لی کوردستان له به‌غداد. به‌ڵام دیاره سه‌رکردایه‌تی کورد جارێکی تریش نیشانیدایه‌وه که ته‌نیا له‌به‌رانبه‌ر کورددا به‌شاڵاون.
3. سه‌رکردایه‌تی و ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌بێت فێربن که قسه‌کردن ئه‌ته‌کیه‌تی خۆی هه‌یه، و هه‌ندێک ئاکار هه‌ن له میدیادا به‌کارناهێنرێن.
4. کوردیشمیدیا هه‌رله سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا نه‌بوو که ئه‌م کێشه‌یه به دادگا چاره‌سه‌ربکرێت؛ شایه‌دیش هه‌یه. که‌سێکی نزیکی نوێنه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن کوردیشمیدیاوه کرا به ده‌مڕاست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی به زمانیکی زۆر زبر وه‌ڵامی دۆسته‌که‌ی خۆیان دایه‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت له ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵدرا، ئه‌ویش نه‌زۆك بوو. که‌چی یه‌کێتی نیشتمانی، دوای خه‌رجکردنی ده‌یان هه‌زار پاوه‌ند، هه‌مان رێی گرته‌وه‌به‌ر که کوردیشمیدیا له‌سه‌ره‌تاوه پێشنیاری کردبوو. ئایا نابێ بپرسین ئه‌م پاره زۆره له‌گیرفانی کێ چووه‌ته ده‌ره‌وه؟
5. کوردیشمیدیا له هه‌ستکردن به به‌رپرسی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه به حزبه‌که‌ی سه‌رۆککۆماری ڕاگه‌یاند، که دادگا کۆمه‌ڵێك ڕووی ناشرینی یه‌کێتی ده‌خاته‌ڕوو، که ئه‌میش نه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتیه، و نه له به‌رژه‌وه‌ندی کوردیشمیدیایه وه‌ك ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن، چونکه زۆرلایه‌ن ده‌یانتوانی کێشه‌که بقۆزنه‌وه، و کوردیشمیدیا گه‌ر نه‌شبوایه، وه‌ك لایه‌نێکی سیاسی ده‌رده‌که‌وت له‌م کێشمه‌کێشه‌دا، به‌ڵام کوردیشمیدیا حه‌کیمانه خۆی له‌مه پاراست و هه‌ر لایه‌نی هێمن بوو له کێشه‌که‌دا.
6. کوردیشمیدیا، هێنده‌ی ئێمه ئاگادارین، هیچ هه‌وڵێکی نه‌دا که لایه‌نه‌که‌ی تر ڕه‌ش بکات و هه‌رده‌م به به‌رپرسیه‌وه هه‌موو لێدوانێکی بۆ میدیاکان، جا کوردی، عه‌ره‌بی یان ئنگلیزی بن، ڕه‌تکردوه و هه‌رده‌م باوه‌ڕی به چاره‌سه‌رێکی هێمنانه‌ی ده‌ری دادگاکان بوو.
7. ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی وای ڕاده‌گه‌یه‌نێت که گوایه کوردیشمیدیا هه‌واڵه‌که‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. دیاره ئه‌مه هیچ ڕاستیه‌کی تێدا نیه. هه‌واڵه‌که‌ی کوردیشمیدیا ته‌نیا وه‌رگێڕان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بوو که له زۆربه‌ی سایت و ڕۆژنامه‌کاندا راپۆرتکرابوون. ئه‌مانه‌ش چه‌ند لینکێکن که تائێستاش هه‌ر له‌سه‌رخه‌تن، به‌ڵام دیاره ئامانج له‌م په‌لامه‌ره‌ی یه‌کێتی ته‌نیا کوردیشمیدیا بوو، هیچ شتێکی تر:
http://www.kurdistanpost.info/news/5287.html http://www.darooikurd.org/rag102.asp http://www.darooikurd.org/rag102.asp http://archive.hawlati.info/pdf/2009/2/495/4.pdf 8. ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی به‌و هه‌ناسه‌یه هه‌ڵپه ده‌کات که هیچ تاوانێك نه‌کراوه. دیاره ئه‌مه‌ش چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه. ده‌نا تاوانێکی گه‌وره له ئه‌ستۆدایه، به‌ڵام هێشتا هیچ تاوانبارێك له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه نه‌براوه‌ته دادگا. تاوانه‌که‌ش ئه‌مه‌یه. له 2 جه‌نیوه‌ری 2009دا چوار که‌سی ده‌ماغکراو ده‌چنه‌سه‌ر ماڵی دانا پێنجوێتی، که له یه‌کێتی جودا بووه‌ته‌وه و بووه به ڕه‌گ (که دواتر چووه پاڵ گۆڕان)، به‌قه‌ستی کوشتن په‌لاماری ده‌ده‌ن. گه‌ر خێزانێکی دراوسێ و سه‌گه‌که‌یان نه‌بووایه، که په‌لاماری بانده‌که ده‌دات، دانا له مردن ڕزگاری نه‌ده‌بوو. دانا ده‌برێته نه‌خۆشخانه و 9 ته‌قه‌ڵ ده‌درێ له‌سه‌ری له‌ئه‌نجامی زامی ئه‌و شیشه‌ی که ده‌یده‌ن به‌سه‌ریدا. له‌کاتی په‌لاماره‌که‌دا، چوارکه‌سه‌که وته‌ی ناشرین به ڕه‌گ و نه‌وشیراون مسته‌فا ده‌ڵێن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که په‌لامارێکی سیاسی بووه، نه‌ك شه‌خسی. دیاره پێشتر پۆلیسی به‌ریتانی دانا ئاگادارده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی که ژیانی له‌مه‌ترسی کوشتندایه، چونکه له یه‌کێتی جودا بووه‌ته‌وه. به‌ڵام دانا ڕازی نابێت که پۆلیس بیشارێته‌وه. ئایا ده‌بێ کێ تاوانبار بێت؟
9. کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات یان که‌سانی ناسراو جا گه‌ر سیاسی بن یان هونه‌رمه‌ند شتێکی نوێ نیه، و ساڵانه چه‌ندین کێشه‌ی وا له ڕۆژنامه و سایته خۆرئاوایه‌کاندا چاره‌سه‌رده‌کرێن به‌بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکی سیاسی به کودێتایه‌کی سه‌ربازی و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی دابنێت به‌سه‌ر دوژمن‌دا. ئه‌مه شه‌ڕی خۆکوژی کوردستان نیه، نه‌فیری عام ده‌ربکرێت.
10. یه‌کێتی نیشتمانی، که حزبێکی حوکمڕانی کوردستان و عێراقه و سکرتێره‌که‌ی سه‌رۆککۆمای عێراقه و چه‌ندین وه‌زیری هه‌یه، سه‌رکه‌وتنی خۆی له‌به‌رانبه‌ر سایتێکی زانیاریده‌ردا ڕاگه‌یاندووه، که ته‌نیا به کاری خۆبه‌خش و خه‌رجیه‌که‌ی له گیرفانی خه‌ڵکی دڵسۆز ده‌رده‌چێت. ئایا باشتر نه‌بوو یه‌کێتی نیشتمانی هێز و ده‌رامه‌تی خۆی بخستایه‌ته کار بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی گه‌لی کوردستان؟ ئایا له‌بری په‌لاماری سایتێکی خۆبه‌خش، باشتر نه‌بوو په‌لاماری ئه‌و وڵاتانه بدرایه که خاکی کوردستانیان خستووه‌ته ژێرپێیانه‌وه و ڕۆژانه گوندنیشینه‌کان تۆپاران و ئاواره ده‌که‌ن؟ ئایا چ لۆجیکێك له‌وه‌دایه، که حزبێکی حوکمڕان هه‌موو توانای خۆی خستووه‌ته کار بۆ په‌لاماری سایتێکی خۆبه‌خش؟
11. نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له به‌ریتانیا ده‌یانه‌وێت شکستی خۆیان له وڵاته‌که‌دا له‌ژێر په‌لاماری سایتێکی خۆبه‌خشدا حه‌شار بده‌ن. هیچ کارێک شکستی یه‌کێتی نیشتمانی له به‌ریتانیادا ناشارێته‌وه، که ئه‌مڕۆ ژماره‌ی ئه‌ندامانیان له په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌رناچێت. ئایا ئه‌م شکسته له‌ئه‌ستۆی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێدیدا نیه له به‌ریتانیا؟
12. جێیداخه که یه‌کێتی نیشتمانی سه‌دان شه‌هیدی داوه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و ده‌یبیستین ئاستی ڕه‌فتار و گوفتارێتی. ئه‌وانه‌ش ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یانه‌کانه‌وه ده‌یبینن بوونه‌ته نوێنه‌ری. مه‌خابن!
هیوادارین ڕایگشتی له‌م ڕاستیانه ئاگادار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست