کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵییه‌كانی گۆران ئه‌دهه‌م" قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌

Thursday, 06/06/2013, 12:00




كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و كیمیاباران
وا ئه‌مرۆش بریندارێكی تری چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنن به‌ كاره‌كانی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وا له‌ گه‌نده‌ڵی و دزیین و به‌هه‌ده‌ردان و خواردنی پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌بێت‌ هیچی ترت ده‌ست ناكه‌وێت.
لێره‌دا ته‌نها به‌ چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی كورت باس له‌ گه‌نده‌ڵی ناو خودی دیوانی قایمقامییه‌ت ئه‌كه‌ین له‌ ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ پرۆژه‌ی وه‌همی و وه‌فدی وه‌همی و پاره‌ بۆ بیره‌ و ویسكی و ڤۆدگا چه‌ندین جۆر مه‌شروباتی تر:
- له‌م رۆژانه‌دا بڕی (1000) هه‌زار لیتر به‌نزین دابینكراوه‌ بۆ پورزایه‌كی گۆران ئه‌دهه‌م. دواتریش له‌ناو وه‌ێڵ و ژمێریاری دیوانی قایمقامیه‌ت نرخی ئه‌و بره‌ به‌نزینه‌ به‌ (بیره‌) هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی پێ په‌رده‌بۆش بكرێت.
- پاره‌ی یه‌ك نانخواردنی گۆران ئه‌دهه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ (600000) شه‌ش سه‌د هه‌زار دیناره‌ له‌ كاتێكدا هه‌ر له‌ ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌دان برینداری به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی هه‌یه‌ تا ئیستاش به‌ده‌ست برینه‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌ناڵێنن و موچه‌كه‌یان ناگاته‌ پاره‌ی ژه‌مه‌ خواردنێكی قایمقام.
- ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ بابه‌تی تایبه‌تی خۆی و دواتر له‌ وه‌ێڵه‌كاندا ئه‌كرێت به‌ ناوی وه‌فدی وه‌همی بیانییه‌وه‌.
- ته‌رخانكردنی پاره‌ بۆ بیره‌ و ویسكی و ڤۆدگا و جۆره‌كانی مه‌شروبات. ئایا قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومییه‌ یان یانه‌یه‌؟

به‌رێزان وه‌كو رۆژنامه‌نوسێكی خه‌مخۆری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌س و كاری شه‌هیدان و بریندارانی كیمیاباران‌ زۆر هه‌وڵمدا تا بگه‌مه‌ به‌شێكی زیاتری گه‌نده‌ڵیه‌كان و چه‌ندین جار سه‌ردانی قایمقامیه‌تم كرد به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بو هیچ لێدوانێك بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵیییه‌كان سه‌دان هێنده‌ی تر گه‌وره‌ترن. هیوادارم ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ و چاودێری دارایی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌دواداچوونی زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌م پرسه‌ و زیاتر راستییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.

ئا: ئه‌رده‌ڵان كه‌ریم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە