کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێکی درۆ: رووداو دەڵێت ئۆباما پەیامنێری رووداوی خەڵات كردووە

Sunday, 29/04/2012, 12:00


رۆژنامەكەی نێچیرڤان بارزانی، هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە گوایا ئۆباما (پەیامنێری رووداوی خەڵات كردووە) ! با بزانین رووداو چۆن هەواڵەكەی هەڵبەستووە.

خەڵاتەكە چییە؟
كۆمەڵەی پەیامنێرانی كۆشكی سپی The White House Correspondents' Association (WHCA) رێكخراوێكی رۆژنامەنووسییە ساڵی ١٩١٤ دامەزراوەو تایبەتە بەو پەیامنێرانەی هەواڵەكانی كۆشكی سپی بڵاودەكەنەوە . ئەم رێكخراوە ساڵانە هاوكارییەكی ماددی ئەو خوێندكارانە دەكات كە لە بواری رۆژنامەنووسی دەخوێنن . ئەم ساڵیش دە خوێندكاری خەڵات كرد كە یەكێكیان كورد بوو بەناوی نامۆ عەبدوڵلا كە ئێستا ماستەر دەخوێنێ لە ئەمەریكا.بڕی خەڵاتەكە پێنج هەزار دۆلارە كە بۆ پارەی خوێندنەكەی دەدرێتە زانكۆكە. واتا خەڵاتەكە لەلایەن رێكخراوەكە بووە نەك كۆشكی سپی وەك رووداو بڵاوی كردووەتەوە. نامۆش وەك قوتابیەك ئەو پارەیەی پێدراوە نەك وەك پەیامنێری رووداو. خەڵاتەكەش لەلایەن ئۆباما پێشكەش نەكراوە بەڵكو تەنها لە لایەن رێكخراوەكە ناوی ئەو كەسانە خوێنراوەتەوە كە پارەكەیان پێدەدرێت.نامۆش وێنەیەكی لەگەڵ ئۆباما و ژنەكەی گرتووە ئەمەش زۆر ئاساییە. چونكە ئەگەر راستە ئۆباما خەڵاتی كردووە ئەی كوا وێنەی خەڵاتەكە؟


نامۆ كێیە؟
نامۆ عەبدوڵلا عەزیز كوڕی پێشمەرگەیەكی پارتییە، باوكی لە شەڕی ناوخۆ لەگەڵ یەكێتی كوژراوە ، زانكۆی كوردستانی لە هەوڵیر خویندووە ، پەیامنێری گۆڤاری لڤین بوو، ماوەیەكیش لە تەلەڤزیۆنی كەی ئێن ئێن بەرنامەی هەبوو دواتر چووە رووداو، لە دوو ساڵی رابردوودا هاوكاری چەند پەیامنێرێكی بیانی كردووە لە راپۆرت نووسین لە سەر كوردستان و عێراق . ئێستا لە زانكۆی كۆلۆمبیا لە نیۆیورك دەخوێنێت.
بۆیە ئەو خۆپێوەبادانەی رووداو بەو شتە.
چەند ساڵێك لەمەوبەریش بەهەمان شێوە كوری مەلا سەید ئەحمەدی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەمەریكا لەلایەن سەرۆكی پێشوو جۆرج بوش وەك قوتابیەكی عێراقی لەگەڵ كۆمەڵێك قوتابی تر لە كۆشكی سپی پێشوازی لێكراو یەكگرتووش قەت نەیكردە هەڵلا وەك رووداوەكەی پاراستن ئێستا خۆی بەو شتە هەڵدەكێشێ.

لینكی هەواڵە درۆكەی رووداو:

http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/13375.html

لینكی هەواڵە راستەكە بە ئینگلیزی:
http://www.politico.com/news/stories/0412/75476.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە