کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بو پاریزگارى سلیمانى ... زەوى گوندەكانى دەوروبەرى سلیمانى هەمووى كراوە بەگەرەكى تەجاوز

Thursday, 05/01/2012, 12:00




بەریزم .......... ماوەى دوو هەفتە ئەبیت خوت بە داخستن و كردنەوەى ڕیـَبەر كویكەوە خەریك كردوە كە سالـَیك زیاترە ئەم سیـَرڤەرى ئینترنێتە لە سلیمانى هەیە و جەنابتان لیگەراون و ریگەتان پیداون سەدان هەزار هێـڵ بفرۆشن بەخەڵـكى شارەكەت و پـیـَتان نەوتن ئیـَوە بێ ئیجازەن و بۆتان نیە خەلـَكى بخەڵەتیـَنن , جەنابت باش ئەزانى كە ئەم هیڵانە خزمەتى هاوولاتیان ئەكات و هیچ زەرەرو زیانیكى بۆ بەرژەوەندى گشتى وخەلك نیە و بگرە بەپیچەوانەوە خیرى هەیە و بە سەدان هەزار بەشداربووى هەیە , براى بەریزم تو بلى من ى ن ك كردومی بە پاریزگار بۆ پاریزگاریكردن لە بەرژوەندیەكانى ئیدارەى ناوچەى ى ن ك نەك خەلكى دانیشتوى پاریزگاى سلیمانى وە ئەم كارەش ى ن ك پیم ئەكات .....چش با زەرەر لەو سەدان هەزار بەشداربوە بدریت ... كاك بەهرۆز بڕۆ ئیشى خۆت بكە ئەوەتا ڕۆژانە بەبەرچاوى تۆو بەریـَوەبەرەكانى تاپــۆ و كشتوكاڵ َ سەدان دونم لە زەوى میــرى بەپیـت و گونجاو بۆ كشتوكاڵ لە گوندەكانى سۆرتـكە و سورگا و زرگویز و قەرەتوغان و خێوەتەو كانیبەردینە و مەلاداودو توەسپی و فەیاڵ و كانى گۆران و كاریزكلاو و چالگە و قولقولە و دەیان گوندیترى دەوروبەرى شارى سلیمانى لە لایەن چەند خەڵكیكى هەلپەرست و بێویژدان خەت خەت ئەكرین و قتعە ئەكرین و گەڕەكی هەڕەمەكى و نائەندازەییان لیدروست ئەكریت و ئەفرۆشریت بە خەلكى نەدارو بیئاگا بەنرخى یەك دەفتەرو دوو دەفتەر دۆلار بۆ 150 و 200 م2 بە چنگیك خۆل و بیهیچ نوسراویك كە بەسەدان دەفتەریان لە ژیر سایەى جەنابتان و نەبونى یاسا و لیپرسینەوە ـَ خستۆتە تەنگەى باخەلیان ,ئەگەربیت و حكومەت بەتەنگەوە نەیەت و فریا نەكەویت لە چەند مانگى داهاتودا دەیان هەزار خانووى تەجاوزى بیتاپۆى ناشارستانى و ناشرین لەسەر زەوى كشتوكالى ئەجیالى داهاتوو قوت ئەبیتەوە بی ئەوەى هیچ مەرجیكى شارستانیان تیابیت وەك تەرخان كردنى شوین بۆ خویندنگا و نەخۆشخانە و باخچەو یاریگا و تۆرى زیراب و ئاوو كارەبا و......هتد كە ئەمانە هەمووى پیویستن و لەداهاتودا كە بوون بە ئەمرى واقع خەلكەكەى دیـَنە سەر جادەو خوپیشاندانت لیئەكەن و داواتان لیئەكەن بۆیان دابین بكەن یان باوەجو بەتەماى سلیمانى نەماون و پیـَتان وایە بە ریگەدان بەم بەرەڵلاییە كیـَشەو گرفت بۆ حیزبى دەسەلات دارى دواى خۆتان دروست ئەكەن و جیئەهیلن و بەریزتان سیاسەتى كوردانەیى ئەكەن!!!؟؟





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە