قایمقامى كفرى چى لەشرینى شەریكەى نەوتەكانى كفرى دەكات كە بۆ خەڵكى كفرى دەبەخشرێت؟!
Sunday, 31/07/2011, 12:00
سەرۆكى حكومەت و مەكتەب سیاسى كەى بەخەبەر دێن؟! پێشهاتنى شێركۆ حسێن و دەست بە كاربوونى لەكفرى هەواڵى كواستنەوەى سەردار فەقێمان بیست,ئەو برادەرانەى ڕێكخستنە شاهیدى قسەكانمن كە لەمەڵبەندا دانیشتوبوین ئەوكات وتم " برادەران سەردار فەقێ هەرچەندە خەڵكێك هەبوو گلەى لێدەكرد و ئێمەش تۆمەتى گۆڕانمان دەداوە پاڵى بەڵام ئەو دوو شت نەبوو كەتوانى سومعەى یەكێتى و حكومەتى بپارێزێت, دز و گەندەڵ نەبوو لەسەرخۆ و ڕقاوى بوغز و دوو ڕوو نەبوو , دووەمیش كێشەى بۆ خەڵك دروستنەدەكرد و وەك مار بەخەڵكیەوە نەدەدا, لەبەر بەرائەتى خۆیشى ئیجرائاتى لەگەڵ هەندێ لەگەندەڵكاراندا دەكرد ئەوەشى من بیستومە و دواى ئەو دێت, دەبێتە سەرەتان و بەڵاو چەرەمەسەرى بۆ یەكێتى و حكومەت و خەڵكیش توڕەتر دەبێت لێمان, چونكە ئەوەى من لەدەربەندییەكان بیستوومە دەیان مەلەفى گەندەڵى هەیە و شارەزایەكى باشە لە دەست تێكەڵ كردن لە پرۆژەكان و بازرگانى كردندا, عادەتیشى دژایەتیكردنى هەمو خەڵكێكە بەبێ هۆ, نەدەتوانێت خەڵك ڕازى كات و تێبگەیەنێ و نەدەشتوانى توڕەى خەڵك كە هەیەتى بەرامبەرمان بە شێوازى خزمەتگوزارى و كارى باش ساردبكاتەوە, ئێستا ئەو برادەرانە دەتوانن ڕاست و دروستى قسەكانم بسەلمێنن و باشیش دەزانن كێم لەبەر سومعەى حزبەكەم ناوى خۆم نەنوسیوە ئەگینا نامەوێ بچمە ئاست پێاویكى ئاست نزم و دزى وەك جەنابیانەوە"
كۆمپانیاى نەوتەكانى دەوروبەرى كفرى ساڵانە شرینى دەبەخشنە ئیدارەى كفرى ئەمەش وەك هەق و حقوقى ئەو خەڵكە كە سودمەندبن لەنەوتى ناوچەكەیان و بەرنامەى هەموو كۆمپانیایەكى نەوتە, ساڵانى ڕابردوو ئەو بەخشینە بۆ كەم و كورتى و كرینى سەیارەو پیداویستى فەرمانگەكان بەكار دەهات و لانیكەم بەشیكى كەمى پڕدەكردەوە, بەڵام بەهاتنى شێركۆ دیار نیە ئایا ئەو پارەیە چى لێدێت, ئەو بڕە بەنزین و گازە كە ئەوان سەرفى دەكەن بۆ پێداویستى فەرمانگەكان چى لێدێت؟ ئەى ئەو هاوكارى و دەستگرتنەیان چى لێدێت؟ لەچیدا سەرف دەكرێت؟ ئەگەر شیركۆ بیانوى بۆ كێشەكانى تر دەهێنێتەوە و خەڵك و ئەندامانمان لێى هاندەدات كە سیستەم خراپە و وڵات وا هەروا بەڕێوە دەچێت ئەى خۆى كارەكانى چۆن بەڕێوە دەبات؟ وا دەزانێت ئێمە نازانین ئەوەندە ئەو زیانى پێمان گەیاندوە هیچ كەس و لایەنێكى تر سومعەى حزبەكەمانى دانەبەزاندوە بەهۆى كارەكانیەوە جگە لەتوڕەكردنى خەڵك نەبێت هیچى تر نیە, بۆچى ساڵانى پێشوو بەشەش دەفتەر دۆلار دەیانبەخشێ بۆ خەڵكى كفرى لەڕێگەى پڕكردنەوەى پێداویستى فەرمانگەكانەوە؟ ئەى ئێستا چى لێهات؟
تارق بارق ئیشى چییە لەلاتتدا لێیكەوتووە ئەو ڕێكخەرى نێوان تۆ و ئەو كۆمپانیایانەیە یان خەریكى سەیارە چاك كردنى كۆمپانیاكانە, ئەمانە گومانن یان ڕاستى ئەگەر ئەو پارەكەت بۆ دێنێت برا لەوە زیاتر توشى كێشەى جەماوەریمان مەكە و وەك داهاتى دەربەندیەكان مەیدە موەلیدە و شتى تر دەتوانم بیسەلمێنم چیت هەیە و مەلەفت هەڵبدەمەوە چى ترت كردوە بەڵام نامەوێ دابەزمە ئاستت, بۆچى لەكۆمەڵێك كارى ناقانونى تارق بارق خۆشبویتە بە كتابى رەسمى یان تەكلیفت كردوە كۆمەڵێك فەرمانگە هاوكارى ئیشى خاێى ئەوبكەن, چونكە سڕ هالە بەینتانا خۆ سڕەكە خەریكە دەكەویتە شارع كاریكت نەكردوە لەناو بازاریشدا بە قێزەونترین قایمقام باس نەكرێ.
كۆمەڵیك شتى تر هەیە ئەگەر عینكاریت لیكرد ئەوكات من لە مەكتەب سیاسى و لاى سەرۆكى حكومەت جوابتدەدەمەوە, ئیمە دەمانەوى هەرچۆن بێت بە پینەو پەرۆ دڵ جەماوەر ڕازى بكەین و كەمیك مەشاكیلەكانیان كەمبكەینەوە بەلام كاتێك دەبینم مەكتەب سیاسى و حزبەكەم بێدەنگە و تۆ تەنها كەسێكى ڕەنگە دەنگیش نەدەى بۆ حزبكەم و هەزاران جەماوەرمان لێدەرەنجینى و حزبەكەشمان دەبێتە قوربان ئیهمالى و بیى تواناى و بازرگانى و رقئەستوریت بەرامبەر خەڵكى هەژار و داماوى ئەم شارە نازشزانیت جەرگى ئیمە خوراوە ئەمەندە خەلك گلەى و رەخنە لەسەرت دەگاتە لامان ئەگەر معارەزو رۆژنامەنوسانیش بەهەندى مەلەفت بزانن لەوە زیاتر ریسوات دەكەن, بەلام وردە وردە دەنگوباس و كردەوەكانت خەریكە بلاو دەبنەوە و لەزۆر شوین باسى بى عەقڵیت حەیاى ئیمە و رییكخستنەكانمانى بردوە رەنكە هەندى حزبى بەرژەوەنخواز دلیان پیتخۆشبیت و ئیشى ناقانونى و زەغت دەخەیتە سەر خەلكى معارەزە بە موهیم دەزانن و بەشان و بالتدا هەلبدەن بەلام من دلسۆزى یەىكیتم و دەزانم حزبەكەمان كردەوەى جوان و خەلكى پاك و مەسئولى باش سەریدەخات و خۆشتەویستى دەكات لاى خەلكى هەندى خەلكیش دەلین گوایە تۆ بەینت خۆشە و معارەزە بیت خۆزگە جولەكەش بوایە بەس ئینسانیانە و قایمقامى باش بوایە ئەوە سەر حكومەت و حزبەكەمان سەردەخات نەك دز و گەندەل بیت و كردەوەكانت رووى ناو جەماوەرى نەبیت.. داوا دەكەم مەكتەب سیاسى و سەرۆكى حكومەت لیژنە بنیرێت ئەوكات باشتر گەندەڵیەكانت ئاشكرا دەبن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست