کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سالار ڕه‌حمان عه‌لی: من نووسه‌ر نیم و نووسینیشم نییه‌

Wednesday, 04/02/2009, 12:00


پێشه‌کی سڵاوی گه‌رم ئاراسته‌ی کوردستانپۆست ده‌که‌م. ده‌مه‌وێت به‌م چه‌ند دێره‌ که‌مه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، که‌‌ ماوه‌یه‌که‌ چه‌ند که‌سێکی نه‌فسنزم و ترسنۆك، ئه‌و ئازادییه‌ی له‌ سایته‌ کوردییه‌کاندا هه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستیی تایبه‌تی خۆیان به‌کار بهێنن و به‌ناوی که‌سانی تره‌وه‌ بابه‌ت و هه‌واڵ و زانیاری درۆ بڵاوده‌که‌نه‌وه‌، مه‌به‌ستی ئه‌مانه‌ له‌و کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ تیرێک دوو نیشان بشکێنن، یه‌که‌م به‌‌وه‌ی له‌ سه‌ری ده‌نووسن، دووه‌میان ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مان ناوه‌که‌ی به‌کار ده‌هێنن و کێشه‌ی بۆ دروست بکه‌ن. تا ئیستا چه‌ند جارێک ئه‌و که‌سانه‌ به‌ناوی منه‌وه‌ شتیان بڵاو کردۆته‌وه‌ و من ئاگادار نه‌بووم، بێجگه‌ له‌وه‌ش وێنه‌ی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر تا وا بزانن ئه‌و نووسه‌ره‌ منم ، که‌ ئه‌و بابه‌ته‌م نووسیوه‌، بۆیه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێت به‌ هه‌موو لایه‌کی رابگه‌یه‌نم، من نه‌ نووسه‌رم و نه‌ خاوه‌نی ئه‌و جۆره‌ نووسینانه‌شم، من که‌سێکی ئاساییم و ئه‌م شتانه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌منه‌وه‌ نییه.‌ من ئاگادار نیمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك. من وا په‌روه‌رده‌ بوومه، که‌‌ وشه‌ی ناشیرین له‌لایه‌ن منه‌وه‌ ئاراسته‌ی هیچ که‌س و لایه‌نێك ناکه‌م، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ی که‌وا ئه‌م نووسینانه‌ ده‌نێرن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌، ڕه‌وشتان ئه‌وه‌نده‌ نزمه‌، بۆیه‌ دێن به‌ناوی منه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ که‌سانی نه‌خۆشن، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی خۆیانن، باشتر وایه‌ به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ خۆیان دوور بگرن له‌م جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ ناشرینانه.‌ دیاره‌ ئه‌م که‌سانه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای منه‌وه‌ ببنه‌ هۆکاری ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و له‌ که‌سایه‌تی من که‌م بکه‌نه‌وه‌.
بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێمه‌ خاوه‌نی 30 شه‌هیده‌ له‌ پێناو کورد و کوردستاندا قوربانیمان داوه‌ خانه‌واده‌ی ئێمه‌رێزێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ خه‌بات و تێکۆشانی هه‌موو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی که‌وا به‌ دڵسۆزانه‌ خه‌باتیان بۆ ڕزگاریی و سه‌رفرازیی نه‌ته‌وه‌که‌مان کردووه‌،
له‌ کۆتاییدا من سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ی که‌وا خوێنی خۆیان به‌خش کرد له‌ پێناوی کورد و کوردستان. تکایه‌ بۆ له‌مه‌و دوا هه‌ر نووسینێک و بابه‌تێکی ترتان بۆ هات کۆنتڕۆڵی بکه‌ن و به‌ ناوی منه‌وه‌ هیچ شتێک بڵاومه‌که‌نه‌وه‌، چونکه‌ وه‌ک وتم من نووسه‌ر نیم، ئه‌گه‌ر جارێکی تر ئه‌مه‌ رووی دایه‌وه‌، به‌ڵکو کۆنتڕۆڵی ئیمه‌یله‌که‌ی بکه‌ن و ئاگادارم بکه‌نه‌وه‌، تا من له‌ ڕێگای یاساوه‌ دوای ئه‌و که‌سه‌ بکه‌وم.

سالار رحمان علی
2009 . 02 . 03
سوید ئوپسالا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە